(هەولێرو بەغداد له دوڕیانی لێکتێگەشتن و لێکترازاندا)

(هەولێرو بەغداد له دوڕیانی لێکتێگەشتن و لێکترازاندا)
٭دوای دەستبەکاربوونی(عادل عبدالمهدی)وەک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق جۆرێک لە نزیکبونەوەی زیاتر لەنێوان(هەولێروبەغداد)هاتە پێشەوەو هەرێمی کوردستان پشتگیری خۆیی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ دەربڕی و ئامادەی کاری پێکەوەیی نیشانداو سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغداد زۆرینەی بۆ گەیاندنی ئەو پەیامەبوو کە ئێمە پشتگیری عبدالمهدی دەکەین

٭دوای ڕیفراندۆمی پڕشکۆی خەڵکی کوردستان و خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)و پیلانگێڕی هەرێمی و بێدەنگی جیهانی و بەرگری پارتی لە داستانی پردێ و سحێلا جارێکی دیکە ووێستگەیەکی لێکگەشتن ڕێککەوتن هاتوەتە پێشەوە کە ڕەنگە لەدەستدانی ئەم دەرفەتە مانایی کۆتایهێنانی پەیوەندی نێوان بەغدادو هەولێربێت

٭بارودۆخی گشتی ناوچەکە لە گۆڕانکاریی جدیی نزیک بوەتەوەو هاوکێشە ڕاستەوانەو پێچەوانەکانی لەناوچەکەدا خەریکە ڕووبەڕوویی یەک دەبنەوەو ئەگەری گۆڕانکارییەکان کراوەن، ئەم دۆخە ئاڵۆزە گشتگیرە کاریگەری لەسەر هەولێرو بەغداو پەیوەندیەکانی نێوانیشیان دەبێت و بۆئەوەی بەریەککەووتن ڕوونەدات بەغداد جۆرێک لەهاتنە پێشی پێوەدیارە

حکومەتی نوێ هەندێک هەنگاوی باشی هاویشتوەو لەئێستاشدا حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەرمیەکیان لە پرۆژە یاسایی بوودجەی عێراق نواندوەو چاوەڕێی پەیوەندی باشتر لەم نێوەدەدا دەکرێت و هەردوولا خواستی قۆناغێکی نوێیان هەیە

٭هەولێر چوارساڵی پڕ گرێو گۆڵەی بە ڕێکردو قۆناغێکی تاڵی بڕی و دوژمنان لەهەوڵی خستنی هەولێروکۆتایهێنانی حکومەتەکەیدابوون بەڵام سەرەنجام سەرۆک بارزانی وپارتی ئەو خەونەیان لەگۆڕناو ڕۆژبۆڕۆژ پێگەیی هەولێر کاریگەرتردەبێت

٭ئەم دۆخە نوێیەی لە نێوان بەغداو هەولێر هاتونە پێش ڕەنگە دوا دەرفەت بێت و دوای ئەم قۆناغە ئیترهەولێر ماڵجیایی خۆی لە عێراق ڕابگەیەنێت و دۆخی گشتی عێراقیش زیاترتێک بچێت بۆیە لەهەموو حاڵەتێکدا ئەم ڕێککەوتنە نوێیەی هاتوتەپێش لەدووڕیانی سازان و لێکترازندایە

Top