نابێ چیتر كات بۆ دامەزاندنی كابینەی نۆیەم بە هەدەر بدرێت ..
January 12, 2019
وتار و بیروڕا
ئەوەی پەیوەندی بە هەرچوارپارچەی کوردستانەوە هەیە لەجۆش وخرۆش دایە و پێویست دەکات وکاتی ئەوەهاتووە بپرسین چیمان بەسەردێت لەشەری بەرەنگاربوونەوەی داعش دا کورد ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی بینیووە و بگرە قوربانی زۆریشی لەوپێناوە دا داوە ـ گەلی كورد لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواكانی خۆراگری ،قوربانیدان و خەبات و تێكۆشانی لە پێناو بەدیهێنانی مافەرەواكانی ئەنجامداوە تا سەربڵند بێ و ژێر دەستی و پاشكۆیی رەتبكاتەوە و هەروەها پەرلەمان و حكومەت و فیدراڵیزم و ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەرهەمی ئەو خەبات و تێكۆشانەیە .لە قۆناغی ئێستاماندا ئەوەی كە گرنگە بۆ كوردستانێكی خۆشگوزەرانتر دەبێ لایەنە سیاسیە جیا جیاكانی كوردستان هەوڵی ئەوە بدەن هەرچی ناكۆكی و ململانێ و رق و كینەی كۆن و نوێ هەیە بەلاوەی بنێن و گشت هەوڵ و ئامانجێكیان بۆ حكومەتێكی خۆماڵی و گەران بە دووای خۆشیەكانی ژیانی گەلەكەمانەوە بێت، میلاتیش چاوی لە هەنگاوی جددی حزبەكانە بۆ زووتر تەشكیل كردنی حكومەتی داهاتوو، ئاخۆ ئەمجارە چارەنووسی وڵاتەكەمان بە كوێ دەگات، بۆ ئەوەی لەوە زیاتر نەبینە سوتەمەنی ژێر دەستە و خاكەكەمان نەبێتە شوێنی پاكتاوكردنی حساباتی وڵاتانی بەرژەوەندیخواز و دەبێ بە خۆماندا بچینەوە گرنگی بە وڵاتەكەمان بدەین بۆ ئەوەی ئەو پێكەوە ژیانەی لە كوردستاندا هەیە بەردەوامبێت، هاوڵاتیانیش رەسەدیان لە حزبەكانە، باشترە لەم دۆخەدا هەرێمەكەمان هەموو بەیەك دەنگ و خوێندنەوەو هزرو بیری تایبەتمان هەبێت بۆ ڕووداوەكان و سەنگ و كاریگەری هەرێمایەتی و دەولی و سیاسەتێكی حەكیمانە پەیڕەو بكەین و سوود لە هەڵە مێژووییەكانمان وەربگرین لە ڕابردودا، گەر سەرنج بدەین جوگرافیای كوردستان لەڕووی پێكهاتە ئابوریەكەیەوە بە ناوچەیەكی ستراتیژ و گرنگ هەژمار دەكرێت، ئەكید گومانی تێدانی یە ناكۆكی وڵاتە زلهێزەكان تایبەت لەم كاتە هەستیارەدا لە ناوچەكەدا وەچەرخانێكی مێژوویی دەهێنێتە كایەوە، ئەوەی كە گرنگە سوود لە هەر هەلێك ببینین و سیاسەتێكی ژیرانە بگرینەبەر لەبەرژەوەندی میلاتەكەمان بشكێتەوە، گەر سەیر بكەین لە قۆناغی ئیستادا مەترسی چوار ساڵی رابردووی بەشێكی زۆر سەختیەكانی تێپەڕاندووە، چاوەروانیش دەكرێت هەم بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و هەم بەهۆی زیادكردنی رێژەی هەناردەكردنی نەوت لە كوردستان، بەمشێوەیەش چاوەرواندەكرێت ژێرخانی ئابوری كوردستان پێشكەوتنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێ، ئێستایش دەبێ هەوڵبدرێت زەمینەیەك رێكبخرێت بۆ ئەوەی ئەم حكومەتە سەركەوێت ئەم سەركەوتنەش بەوە دەبێت گشت حزبەكان بەشداربن و ئۆپۆزسیۆنێكی چالاك هەبێ بەڵام ئۆپۆزسیۆنێكی بەرفراوانیش نەبێت زۆرترین ئۆپۆزسیۆن و كەمترین لایەنگری لە نێو پەرلەمان دا ناشبێ لە نێو پەلەمان شێوەیەك بێ وە لە دەرەوەش شێوەیەكی تر بێت، هەرێمی بەناو فیدڕاڵی و بە كردەوە كۆنفیدڕاڵیی كوردستان لە حاڵی حازردا تەنیا یەك قۆناغی ماوە بگات بە لوتكەی ئاوات و ئامانجە سیاسییەكانی كە راگەیاندنی سەربەخۆیی و بەدەستهێنانی سیادەی نێودەوڵەتییە كە لەسەر نەخشەی جوگرافیای سیاسیی جیهان ببێتە خاوەنی سنوور و ئاڵا و كورسی لە نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئەم قۆناغەی ئێستا تاگەیشتن بەدواقوناغی بزاڤی رزگاریخوازیی و پاشان بە لوتكە گەیشتنی ئەو چیرۆكە دراماتیكییە مێژوویی و نەتەوەییە قوناغێكی هەستیار و زورگرنگە كە ناكرێ كەمتر لە بەهێزی و پتەوییەكی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی تێدا بەرجەستە ببێ. بەهێزی پایەكانی حوكمڕانییەكی سەركەوتووی دادپەروەرانە و بزاوتێكی كاریگەری ئابووری و ئاوەدانكارییە، هاوكات پاڵپشتی و پشتیوانیی جەماوەری و كۆكردنەوەی دەعمی سیاسیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەپای سیاسەتێكی داناییانەی سەركردایەتیی كورد لە گرنگترین مقەوماتی ئەو بەهێزییەن .
گەلی كوردستان ئەگەر لە دەوری سەركردایەتییەكەی یەك دەم و یەك خواست پشتیوانی لەو سیاسەتە بكاو سەركردایەتیش بە رازیكردنی نەوعی خەڵك و گەلی كوردستان ئەو پشتیوانییە درێژەی پێ بدات، ئەوكات بەغداش زیاتر مل بۆ ئەو واقیعە كەچ دەكات و جیهانیش دێنێتە سەر ئەو خەتەی كە پێكەوە ئیمزا بۆ رۆژهەڵاتێكی ناوەڕاستی نوێ بكەن، كە تیایدا كوردستان رەنگ و سنوورێكی جیاواز و تایبەتی دەبێت. ناكرێت لە پێناو سەپاندن و رٍەتكردنەوەی دەنگی دیموكراسی گەل چیتر پرسی ئاواكردنی كابینەی نوێی حكومەت دوابخرێت ، چونكە ئەوە نە لەبەرژوەندی ئەو پرۆژە و ستراتیژییە كە پارتی دیموكراسی كوردستان خۆی بۆ جێبەجێكردنیان ئامادە كردووە و هەمیشە لەبەر ئەو دۆخ و گۆرانكارییە نوێیانەیە كە چاوەروان دەكرێن ناوچەكە رووبەروویان ببێتەوە .بەدڵنییاییەوە بەمشێوەیەش حكومەتێكی بەهێز سەقامگیر بە ئاڕاستەی كوردستانێكی بەهێزتر بەدەست دێت و نابێ چیتر كات بە فیرۆ بدرێت ..