دوای بەدوای رووداو و پێشهاتە خێراكان ریفراندۆمی سەربەخۆیی و داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر و گەمارۆدانی سیاسی ودیپلۆماسییەكان ، بە هەوڵ و هیمەتی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان ، لە ماوەی رابردوودا ترافیكە دیپلۆماسییەكان بە سەردانی چەندین وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپایی و وەزیزانی وزە و سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان و ئینجا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، ئاماژەیەكی گرنگی پێگەی بە هێزی هەرێمی كوردستانە ، بەتایبەت كە ئەمەریكا و رۆژئاوا لە ماوەی چەند پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر و گڵوپی سەوزی ئەو كاتەی وەزیری دەرەوەو و بریتانیا بۆ وڵاتانی ئیقلیمی بێ هیوایەكی زۆری گەلی كورد لە هەمبەر ئەمەریكا و رۆژئاوا دروستبوو . ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر بارودۆخی چوار ساڵی رابردوو بكەین دەبیننین كە ، گەلی كورد لە ناوچەكە و بە تایبەت لە باشووری كوردستان رووبەرووی كێشە و گرفتی زۆر گەورە بۆوە ،بەشێوەیەك ئەگەر بە گرتنەبەری سیاسەت و دیپلۆماسییەكی ژێرانە لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی نەبوایە ، مەحاڵ بوو لەو گێژاوو و قەیران و كێشانە بە ئاسانیی هەرێمی كوردستان دەربازی بێ و بگاتە كەناری دڵنییایی سەركەوتنی دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان ، بەرهەمی سیاسەتی ژیرانە و حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی ، خۆراگری گەلی كورد بوو لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو ، كە رووبەرووی پیلانگێری نەیاران و كۆیڵەكانیان بوونەوە ..سەردانی وەزیرانی دەردەوە و وزەی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان ئاماژەیەكی روونە بۆ نەیارانی كورد ..بە دڵنییایییەوە ، لە رابردوو و دوێنێ و سبەش دا دەركەتووە و روون و ئاشكرایە ، كە بە بێ گەرٍانەوەی بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان و لایی سەرۆك بارزانیی ، ئەوا گشت سەردان و كارە دیپلۆماسییەكان ناتەواو دەمێنێتەوە . چۆنكە سەرۆك بارزانیی جگە لەوەی رابەر و مەرجەعی كوردە ، لە هەمان كاتیشدا كاریگەرییەكی بەهێزی لە سەر سیاسەتی عێراق و ناوچەكە هەیە..بە درێژایی مێژووی خەباتی رزگاری خوازی و سیاسی و دیپلۆماسی ، سەرۆك بارزانی لە گشت بوارەكانی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، سەربازیو سەركردایەتی، رۆڵ و پێگەی بایەخداری هەبووە لەناو كۆمەڵگەدا. گەر سەركردە بەناوبانگەكانی جیهان وەربگرین بە نموونە وەك گاندی، ماوتسی تۆنگ، رۆزفۆڵت، شرشل، ستالین، ، نیلسۆن ماندێلا ... هتد كە هەر یەكە لە سیستەمێكی جیاواز كاریان كردووەو لە رەفتاریان بەدی دەكرێت. ئێستا زۆر كەس پێیوایە سەركردەی كارێزمایی نەماوە. بەڵام بە پێچەوانەوە من بۆچوونم وایە ئەو سەركردەی توانیوویەتی پێگەی جەماوەریو سەربازی و سیاسی خۆی لەدەست نەدات و بپارێزێو لەنێو جەماوەریش خۆشەویست بێ، ئەوا كاریزمایە، ئینجا باشتر بڵێین سەركردەی مەیدانی و پڕاكتیكی ئەوەیە لە كاتی تەنگانەدا چارەسەر بدۆزێتەوەو تەداخول بكات، وەك ئەوەی سەرۆك بارزانی كردی.چاودێریو سەرپەرشتی كردنی بەرەكانی جەنگو دانانی نەخشەو پلان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعش و داگیركەرانی كوردستان .لە رووی دپبلۆماسی دەرەكی توانیوویەتی گەلی كورد، وەك گەلێكی ئاشتیخواز بە وڵاتانی جیهان بناسێنێت .هەوڵی چاككردنی ناوماڵی حزبە كوردیەكان بە بەردەوامی، وەك پێشتر هەوڵی چارەسەری ناكۆكیەكانی حزبە كوردیەكانی رۆژئاوا و باكوور و بەهۆی ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان، چەندین باڵیوێزخانەی وڵاتانی جیهان لە هەولێر كرانەوە و چەندین كۆمپانیایی زەبەلاح سەرمایە گوزاریان كردووە ..پاراستنی ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و شكاندنی گەمارۆ..جێبی ئاماژەیە كە گەلی كورد گەلێك سەركردەو شۆڕشگێڕی لێ هەڵكەوتووە وەك عەبدولسەلام بارزانی، شێخ سەعیدی پیران، شێخ مەحمودی حەفید، قازی محەمەد، مستەفا بارزانی، ئەوانە رۆڵی گرنگیان هەبووە لە خزمەتكردنی میللەتەكەی خۆیاندا، توانیان شۆڕشی رزگاریخوازی كورد بەم رۆژگارە بگەیەننو ئێستا بەرهەمەكەی دەخۆین، هەروەها نێچیرڤان بارزانی” كەوا لە كابینەی هەشتەم سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بووە، سەرەڕای ئابلووقەكانی سەر كوردستان توانیویەتی پەیوەندییەكی پتەو لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرو زۆبەی وڵاتانی جیهان بنیاتبنێت و، بەرژەوەندی زۆ لە وڵاتانیش بێنێتە كوردستان كە ئەوەش هۆكارێكی گرنگ بووە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی كوردستان و دامەزراندنی پرۆژەی ستراتیژی لە كوردستان بەتایبەت لە بواری دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتدا، جگە لە بواری دیپلۆماسیدا نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی سەرۆكایەتیكردنی كابینەكانی حكوومەتی كوردستان رۆڵێكی كارای بینیوە لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەو بنیاتنانەوەی كوردستان و، هەوڵەكانی بۆ تێكشكاندنی گەمارۆكانی سەر كوردستان تا رادەیەكی زۆر سەركەوتوو بوون، لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بە هەموو شێوەیەك ناحەزانی كوردستان هەوڵی كەوتنی حكوومەتی كوردستانیاندا، بەڵام نێچیرڤان بارزانی رووبەڕووی هەڕەشەو پیلانەكان وەستایەوەو خۆڕاگرانە هەوڵی تێكشاندنی هەڕەشەو پیلانەكانی سەر حكوومەتی كوردستانی دا و، لەم رووەوەش هەنگاوی گرنگی نا بە تایبەت لە رووی دیپۆماسییەوە، توانی لە ماوەیەكی كەمدا گەمارۆی دیپلۆماسی سەر كوردستان تێكبشكێنێت. رێزدار مەسرور بارزانی كەسایەتییەكی وردبین و دووربین و خودان هزرو رامان و بەرنامەیە لە كاركردندا، ئەمە وا دەكات كارنامەی حكوومەتی داهاتووی كوردستان كارنامەیەكی دەوڵەمەند و پڕ چارەسەر بێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەو ئاستەنگانەی كەوا ئێستا لەبەردەم حكوومەتی كوردستاندان، مەسرور بارزانی وەك راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان لە ماوەی رابردوودا زۆر سەركەوتووانە توانیویەتی كوردستان بپارێزێت و هێمنی و ئارامی بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، سەرەڕای كارەكەی خاوەن پەیوەندییەكی بەتینە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرو وڵاتانی عەرەبی و زۆبەی وڵاتانی جیهان و نزیكی ناوەندە بڕیاربەدەستەكانی جیهانیشە، لە كاتی هێرش و پەلاماری تیرۆیستانی داعش بۆ سەر كوردستان بەردەوام وەك پێشمەرگەو هاوكارێك لەگەڵ جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەنگەری بەرگریكردن لە خاكی كوردستان و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان مایەوەو رۆڵی كاریگەرانەی خۆی بینی. لەم سەردەمەدا، كە هەموو جیهان چاویان بڕیوەتە كوردستان، لە سایەی داناییو لێزانی بارزانی، توانرا ئەو دەسكەوتانەی سەرەوە بپارێزێ و بەرەو پێشتریشیان ببات.