سەرۆک بارزانی لە نێوان کورسی و مێژوودا

سەرۆک بارزانی لە نێوان کورسی و مێژوودا
بێ مێژووەکان لە دیدگای خۆیانەوە گەورەیی سەرۆک (بارزانی)یان دەدی, بۆیە ناهەقیان نەبوو ئەو هەرا و زەنایە بکەن کە دژی گەورەیی سەرۆک بارزانی دەیانکرد، چونکە پێیان وابوو ئەوەی سەرۆک بارزانی گەورە کردووە کورسییە و ئەگەر بتوانن بێ کوسی بکەن بچوک دەبێتەوە.
بەڵێ.. ئێستا سەرۆک بارزانی بێ کورسییە و لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتیش هەر بە گەورەیی ماوەتەوە، کورد دەڵێ هەر کەسە و گوێزان لە هەنبانەی خۆیدا دەژمێرێ، ئەوانی بێ مێژوو لە بوونی کوسییەوە گەورەیی سەرۆک بارزانیان دەدی, نەیاندەزانی کە گەورەیی مێژووکردیش هەیە و هەر کەسێک مێژوو گەورەی بکات بە بێ مێژووەکان بچوک نابێتەوە.
هەڵەیەکی تری بچوک کراوەکانی مێژوو ئەوەیە کە پێیان وایە بە ململانێی گەورەکان گەورە دەبن, نەیانزانی کە بە ململانێ لەگەڵ کەسانێک کە مێژوو گەورەی کردبن چوونە ناو گرەوێکی دۆڕاوە، بەوەش وەک ئێستای ئەوان دەکەونە بەر غەزەبی مێژوو و لە ریسوایی زیاتر شتێکی تریان دەست ناکەوێ.
ئێستا خۆزگە دەمزانی ئەو بێ مێژووانە چی دەڵێن؟ ئەوەتا سەرۆک بارزانی بەبێ کورسیش هەر گەورەیە و هەر بە گەورەییش دەمێنێتەوە, تەنانەت دوژمنانیش نەیانتوانی ئینکاری گەورەیی سەرۆک بارزانی بکەن, وەک بینیمان سەرۆک بارزانی بە هەڵوێستی نەتەوەییانە و وەک بەرگریکاڕێک لە کوردستان لە رووی دوژمنان خۆی دەردەخست, ئەوانی بێ مێژووش بە سەمای خیانەت و خۆ بەدەستەوە دان لە رووی دوژمنان خۆیان نمایش دەکرد، کەچی سەرۆک بارزانی فەرشی سووری بۆ رادەخرا و ئەوانیش لە پرسگەکان لەگەڵ لێدانی هەر جەرەسێکی بەرپرسان بە ئومێدی دیداریان شاگەشکە دەبن.
سەردانی مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی, پەیامێکە بۆ بێ مێژووەکان و پێیان دەڵێ:سەرۆک بارزانی سەرۆکێکی مێژووکردە و وڵاتانیش ناچارن سەردانی ئەو مێژووە بکەن.
Top