ئاڵای کوردستان لەنێوان موزایەدە وخاک فرۆشی دا

ئاڵای کوردستان لەنێوان موزایەدە وخاک فرۆشی دا

خۆم باوری تەواوم بەوە هەیە و یەقینم کەمرۆڤێکی نیشتیمان پەروەر و موشتاقی یەکریزی نێوماڵی کوردم زۆر جاریش بابەتی نەتەوەییم نووسیوون و بەتامەزرۆییەوە پەرۆشی خاکم و زۆرجاریش زۆری لەخۆم دەکەم بەوەی ووشەیەکی بچووک لەدژایەتی لایەنێکی کوردستانی نەخەمەنێودێری نوسیەکانم لەچاوم ئەوانە خیانەتکارن کەیەکریزی کورد تێک دەدەن و بچووکترین درز دروست کردن و هەوڵی لەوشێوەیە دان بەمەترسی گەورە دەزانم
بەڵام ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سپی بەسپی ببینین ورەشیش ڕەش
مخابن لەدوای خیانەتەگەورەکەی شازدەی ئۆکتۆبەرکە بڕسکی لەکورد بڕی و کوردی گەڕانەدەوە بۆبازنەی یەکەم
لەویەک دوو رۆژە باسێک گەرم دەبێتەوە ودێتەنێو مەجلسی سیاسی ودیووەخانی ئیعلامیشی پێ گەرم بووە ئەویش پرسی هەڵکردن وهەڵدانی ئاڵای کوردستان لەکەرکوکی دڵی کوردستان بەئەسەفی زۆرەوەگروپێکی دەبەنگ وکاڵفام لەسیاسەتدا لەنێو لایەنێکی دیاریکراو کەکورکی بەرۆژی رووناک بەساویلکەیی و نەزانانەبەبێ ڕاوێژ ڕادەستی دوووژمنانی لەمێژینەی گەلی کوردستان کرد بەبێ بیرکردنەوە لەخەباتی بێووچان وشەونخوونی وماڵوێرانی نەتەوەی خەبات گێرو خەبات کار کەشەهید وقوربانی زۆری لەپێناو کەرکوک داوە ڕەحمەتی مەلامستەفا کاتی خۆی دەیگوت وبەکردەوەش هەوڵی جدی دەدا کە کەرکوک خاکی کوردستانە و مساوەمەلەسەربستێکی ناکەین
دەڵێن مرۆڤ کاتێک مەترسی کەوتە سەر و هەستی بەومەترسیە کرد دەست بۆبسکە گیایەکی بچووکێش دەبات لەپێناو رزگاربوونی بەڵام بسکەگیایەکەش فریای ناکەوێت
سیاسەتی کاڵفامانە و ساوایانەی هەندێ هەرزەی بێ ئەزموون قوڕەکە خەستر دەکات و ئەوقوڕەی سەری خۆیان پێ سواغ کر د ئەستەمە بەئاسان بتوانن لەکەی خیانەت لابەرن
سیاسەتی ئەوانە (لابدمنها) یە دوێنێ بەتەواوی دەسەڵاتەکانتەوە حکومی کەرکوکت دەکرد وشات بەسەپان نەدەزانی و پێگەودەسەڵاتی تەواوت بەسەرسەرجەم جومگە حەساس و هەستیارەکانی ئەوپارێزگایەوە هەبوو بەحەزوئارەزووی حزبەکەت تەخشان وپەخشان بەداهاتی هاوشاریانەوەت دەکرد کەسێک نەبوو دەستان بگرێت پێتان بڵێ ئیترتائێرە بەس
رۆژانە ش مانۆرت بەپێشمەرگەو دژە نازانم چی و چی دەکرد لەبەرزترین فەرمانبەرتابچوکترینیان بەیەک زەنگ هەڵت دەسوراندن جگە لەئێوە کێ مافی ئەوەی هەبوو بڕیاری بچووک وگەورە بدات
دەپرسم لەدوای ئەونسکۆگەورەیەی کەئێوە ئەندیازی بوون بەسەرکوردتان داهێناموڕاجەعە وپێداچوونەوەی نەفسی خۆتان بەوە ئاودا کەموزایەدە بەپیرۆزیەکانی کوردستان بکەن بەترس ولەرزی زۆرو فۆبیای گەورە وە ئاڵا لەگۆشەوکونجێکی بچووکی بارەگایەکی بچووک هەڵبدەن لەپێناو گەرم کردنی بازاری ئیعلامیتان و پێشبینیش دکەم کە رۆژێک دێت بێ شەرمانە مۆحەلیل و شرۆڤەکارەکانتان دێنە سەرتیڤی و دەڵێن ئێمەیەکەم حزب بووین ئاڵامان بردەوەکەرکوک وناشڵێن ئێمەیەکەم حزب بووین کەرکوکمان رادەستی نەیارانی کورد کرد ـ
خۆشحاڵ دەبم هەڵکردنی ئاڵا تاسەربێ ولەسەربینای پارێزگاش ببینم بڕیاری عادل عەبدولمەهدی رەت بکەنەوە ئەوانەش کەعەقدی کەرکوکتان لەگەڵ واژۆ کردن خاترتان بگرن بۆئەوەی موزایەدەکەتان بەربگرێ ـ
Top