رووداو وپێشهاتەكان سەڵماندیان كە سەرۆك بارزانیی زەروورەتە بۆ پاراستنی دۆزی كورد ..

رووداو وپێشهاتەكان سەڵماندیان كە سەرۆك بارزانیی زەروورەتە بۆ پاراستنی دۆزی كورد ..
مێژویی پر شانازیی وخەباتی بێ‌ وچانی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی چ لە رابردوو و ئێستاشدا بۆ یەكریزی كورد و بەدەسهێنانی مافە زەوتكراوەكانییەتی.خەباتی‮ ‬نەپساوەی‮ ‬زیاتر لە نیو سەدەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬، ‬ئەو راستییانە دەسەلمێنن كە ئەو خەبات و تێكۆشانەیان لەپێناو ئامانج و هیوا سەرەكییەكانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردە‮. ‬لە كات و ساتیكدا سەرۆك بارزانی‮ ‬داوای‮ ‬مافەكانی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد و تەبایی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬دەكرد،‮ ‬كەسانێك و لایەنێك پاشكۆی‮ ‬ئەملاو ئەولایان دەكرد،‮ ‬تەنانەت كۆمەڵێك ئەو بابەتەیان بە كەیسی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬ئاماژەپێدەكرد،‮ ‬لەنێوان سەرۆك بارزانی‮ ‬و لایانی‮ ‬تردا‮.‬
بەردەوامی خەبات و تێكۆشانی سەرۆك بارزانی، لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و داكۆكیكردن لە مافەكانی كورد و رێگری كردن لە سرٍینەوەی دۆزی كورد و ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، لە بەرەكانی شەڕ، هێز و توانایەكی دیكەی داوەتە هێزی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی، هەردەم شانازی بەناوی پێشمەرگە دەكات، ، لە شۆڕەشی ئەیلوول و گوڵان و هەتا ڕاپەڕینیش بەردەوام لە سەنگەرەكانی پێشەوە بووە و بەشداری لە چەندین داستان كردووە و سەركەوتنی بەسەر دوژمن بە دەست هێناوە، ئەوەی ئەمڕۆیش هەمان شتە، هەردەم حەز و ئارەزووی ئەوە بووە مل بە ملی هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی پێشەوە بێت و خاكی پیرۆزی كوردستان لە چەنگی ناحەزان و دوژمنانی كورد دەپارێزێت .
بە دڵنییاییەوە دوای سەركەوتنی 25/9 هەرٍەشە و ئابڵوقەدانەكانی سەر هەرێمی كوردستان توندتر و زیاتر بوونە و قەیرانی سیاسی و ئابوری دروست بووە و دەستی عێراق و دەوروبەریشی تێدایە، پیلانێكیان داڕشتووە بۆ ئەوەی ئێمە بەم ئاستە بەرن، قەیرانی سیاسی و ئابووری لە كوردستان دەستی ئەو نەیارانەی تێدایە كە چاویان بەو گەشەیە هەڵنایەت كە لە كوردستان بەدیهاتووە، لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991ـەوە گۆڕانكاریی گەورە لە ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی سەرجەم سێكتەرەكان هاتۆتەدی، لێرەوە رۆڵی نەتەوەویی و نیشتمانپەروەریی هەر تاكێك و گروپ و هێزێكی سیاسی دەردەكەوێت بەوەی كار بۆ یەكڕیزی و یەكگوتاری بكەن و لە هەوڵی یارمەتیدانی حكومەتەكەیان بن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكە.
خۆراگری و سەركەوتنەكانی لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و هەروەها پاراستنی مافی بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی و سەركەوتنەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كوردستان و سەردانە بەردەوامەكانی بەرپرسانی وڵاتانی جیهان ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی پێگە و كەسایەتی بەهێزی سەرۆك بارزانییە لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و كوردستان.. خەباتی و تێكۆشانی دڵسوزانەی زیاتر لە نیو سەدە، رێزگرتن لە هەموو چین و ئایینەكان، لیبوردن لە پێناو بەرژەوەندییەكانی گشتی گەلی كورد، خەمخۆری و خۆ بە خاوەن دانانی گەلێكی ستەمدیدەو هەژار و ئاوارە بوونی وڵاتانی دراوسێ و كیمیاباران و بە عەرەبكردن و هەزاران رەنج و دەردەسەری هتد... بەڵام خۆڕاگری و هەڵگیرساندنی شەڕ و یەكگرتنی گەلی ئاوارە و درێژەدان بە خەباتی كوردایەتی و پشتگیری پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان، خەبات و تێكۆشانی بەردەوام‌و هێنانە دێ ئاواتەكان و مافە رەوایەكانی گەلی كورد، لە پێش هەموویان پارتی دیموكراتی كوردستان و پلان و بەرنامە حەكیمەكانی درێژە دەری خەباتی كوردایەتی بوون، كوڕی رابەری گەورە و نەتەوی گەلی كورد، بارزانی نەمر، رێزدار كاك مەسعود بارزانی، كە هەمیشە فەخر بە دوو شت كردووە لە ژیانی، كوردبوون و پێشمەرگە بوونی.. هیچ كاتێك لەگەڵ پۆست و مەقام نەبووە. تەنانەت بەرژەوەندی گەلی كورد و بە فیڕۆ نەڕۆیشتنی خەباتی كوردایەتی، لەسەر هەموویان خوێنی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی گەلی كورد، هەر چی ئێستا هەمانە لە سایەی ئەوان بووە، كە بوونەتە رەمزی هەمیشەیی خەبات و تێكۆشانی كورادیەتیمان. گەر بگەڕێینەوە بۆ باكگراوندو پاشخانی سیاسی و مێژوویی ئاشتیخوازانەی بنەماڵەی بارزانی لە كوردستاندا، دەبینین دەیان نموونە و هەنگاوی چاكسازی و ئاشتی لەسەر دەستی ئەم بنەماڵەیە هاوێژراون، بۆ بنیادنانی ئاشتی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و رێزگرتن لە هاووڵاتی، لەسەر بنەمای مرۆڤ بوون نەك لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان ئایینی. هەر بۆیە پێموایە ئەم پاشخان و رابردووە و ئەو ژینگە دەروونیە، وایكردووە كەسێكی ئاشتیخوازو مرۆڤ دۆستی وەك سەرۆك مەسعود بارزانی بێتە بەرهەم. بارزانی وەك رابەر و كەسایەتیەكی دیار و كاریگەر لە دروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیر دەكرێت . بارزانی لەوەتەی دەستی بە خەباتی رزگاری و ئازادی كردووە، بۆ ئەوە كاری كردووە ئاشتی بەسەر شەڕدا سەركەوێت و گەلی كورد لەسەر خاكی خۆی بە ئاشتی‌و دوور لە چەوساندنەوە بژیت. هەرگیز بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نەبووە، لەبەر رۆڵی كاریگەر و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش گوێ بۆ بۆچوون و تێبینی و سەرنجەكانی بارزانی رادەگیرێ. وڵاتانی خاوەن بڕیار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەمەریكا و ئەوروپا، ناچارن پەنا بۆ بارزانی بێنن، بۆ هەموو تەنگژەیەك بە تایبەت ئەو كێشەو تەنگژانەی لە عێراقدا روو دەدەن، داوا لە سەرۆك بارزانی دەكەن دەستپێشخەری نوێ بخاتە روو، تەنها بارزانی بە رزگاركەری بارودۆخە ناهەموارەكان دەزانن، كە زۆرینەی گەلی عێراقیش بە كورد‌و عەرەبی شیعە و سوننەوە متمانەی پێ دەكەن. ئێستا دەبینین رۆژانە هەموو لایەنەكان پەنا بۆ بارزانی دێنن و داوای لێ دەكەن چارەسەرێك بۆ تەنگژەی عێراق بدۆزێتەوە. بارزانی لەسەر ئاستی نەتەوەی كوردیش هیوا و ئومێدێكی گەشە لە دڵ و دەروونی هەموو كوردێكدا، هەتا ئەوانەش كە لە رووی سیاسیەوە جیاواز لە بارزانی بیر دەكەنەوە، هەر بۆیە بارزانی كەسایەتیەكی كاریگەری هەیە لەدروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. خوا نەخواستە ئەگەر شەڕێكی دیكە لەسەر كورد فەرز بكرێت، ئەوا بڕیارەكانی بارزانی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەشلەژێنێ، لەبەر ئەوەی زۆربەی گەلی كورد بە رابەر و سەرۆك و مەرجەعی خۆیانی دەزانن، باش لەو راستییە گەیشتوون كە كێ‌ دڵسۆز وقەڵغانێكی پۆڵایینە بەرامبەر پیلانگێری و داگیركەران لە پێناو دۆز و شوناسی نەتەوەیی ..
كەس ناتوانێت نكۆڵی لە هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی لە ماوەی رابردوو ئەمرٍۆش لەپێناو یەكبوون و یەكڕیزی ناو ماڵی كورد بكات، هەروەكو چۆن هیچ كەس و گروپ و تاقمێك ناتوانێت رۆڵی ئەو سەركردەیە لە ناوەندە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەكان بسڕێتەوە كە لەپێناو كورد و كوردستان هەنگاوی بۆ ناوە، تەنانەت نەیارانی كوردیش جگە لەوەی شاهیدییان بۆ ئەو رۆڵەی داوە، ناچاریش بوون رێزێكی تایبەتیان بۆ سەرۆك بارزانی هەبێت لەبەر ئەو پێگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەی كە جەنابیان هەیەتی و بە بێ‌ چارەسەری دۆزی كورد و گەرٍانەوە بۆ سەرۆك بارزانی مەحاڵە كێشە سیاسییەكان لەگەڵ عێراق چارەسەر بكرێت .
Top