ستراتیژی پارتی ، بارزانیی لە پێناو خزمەتكردنی گەل ونیشتیمان و كوردستانێكی بەهێزترە ..

ستراتیژی پارتی ، بارزانیی لە پێناو خزمەتكردنی گەل ونیشتیمان و كوردستانێكی بەهێزترە ..
هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی ، دیپلۆماسی و ئابوورییەوە پێشكەوتن و سەركەوتنی گەورەی لە گشت سێكتەرەكاندا بەدەست هێنا بە شێوەی دەسەڵاتدارانی بەغدا نەیانتوانیی هەزمی ئەو گەشەسەندن و پێشكەوتننانە بكەن و بۆیە سیاسەتی گەمارۆدان و لاوازكردنی هەرێمی كوردستانیان گرتەبەر. لەگەڵ هەموو ئەو مەرٍامە شوومانەدا مێژوو شاهیدە كە هەرێمی كوردستان تاكە هەرێمە لەسەر ئاستی جیهان، كە سەركردایەتییەكەی بە شێوازێكی فەرمی و دیپلۆماسی لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە پێشوازی لێ دەكرێت. كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بایەخەوە دەروانێتە ئەزموونی هەرێمی كوردستان. بە بڕوای شارەزایان كوردستان ئایندەیەكی گەشتری لەبەردەم دایە وڵاتان بەچاوی ئۆمێدەوە تەماشای كوردستان دەكەن ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە دروستەی كە سەرۆك بارزانی لە ماوەی رابردوو كاری لەسەر كردووە.
تەنها لە دوای شكاندنی گەمارۆ ئابوورییەكان چەندین وەزیری و كەسایەتی ناوداری جیهان سەردانیی هەرێمی كوردستانیان كرد لە نێویاندا دەتوانین هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆكوەزیران نێچیرڤان بارزانی كۆ بوویەوە، دواتریش لە پرێسكۆنفڕانسێكدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لە پشتگیریكردنی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە، هاوكات سەردانیكردنی هەریەكە لە وەزیری وزەی ئەمەریكا و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا و سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، هەرێمی كوردستان لە رووی دیپلۆماسییەوە زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت، ئەوەش بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی دەگەڕێتەوە كە توانرا سەر لەنوێ ئەو پەیوەندییانە دروست بكرێنەوە.
هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستاندا رۆڵی گرینگ و كاریگەری هەبووە، هاوكات لە رووی وزەشەوە هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو هۆكارانەی دیكە، ئەوەش وای كردووە كە ئەورووپا و ئەمەریكا پشتیوانیی هەرێمی كوردستان بكەن.لەدوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئێمە رووبەرووی چەندین كێشە و گرفت بووینەوە، لەلایەن وڵاتانی دەوروبەرەوە و لەلایەن هەندێك لایەنی ناوخۆیشەوە هەوڵدرا دەسەڵاتەكانی كوردستان سنووردار بكرێن، بەڵام بە سیاسەتی حەكیمانە و وردبینانەی سەرۆك بارزانی توانرا سەر لەنوێ ئەو پەیوەندییانە دروست بكرێنەوە، توانرا ئەو پردە رووخاوانە جارێكی دیكە بینا بكرێنەوە، بۆیە ئێستا كوردستان وردە وردە چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، چ لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و عەرەبی خەریكە هەنگاوی گرنگ دەنێت، ئەو پەیوەندییانە سەر لەنوێ نوێ دەكرێنەوە، كوردستان ئایندەیەكی گەشتری لەبەردەم دایە، بۆیە پێویستە ئێمە پشتگیری لە پرۆسەی سیاسی كوردستان بكەین، هەوڵی توكمەكردنی ئەو پەیوەندییانە بدەین، سەردانی وەزیری وڵاتانی ئەمریكا، ئەلمانیا و هۆڵەندا، ئەوە دەردەخات كە پێگەی هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگە هەم لەچوارچێوەی عێراق، هەمیش لەسەر ئاستی ناوچەكە، بۆیە وڵاتان بەچاوی ئۆمێدەوە تەماشای كوردستان دەكەن، هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانیان بینا بكەن لەگەڵ كوردستان، ئەگەر تێبینی بكەین، زۆرێك لەو كۆمپانیانەی كە لە كوردستان نەما بوون، ئێستا دەگەڕێنەوە، شاندێكی گەورەی سەرمایەداران و بازرگانانی هیندستان لە كوردستان بوون، بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكانی بازرگانی لەگەڵ كوردستان، پەیوەندییەكان بەرەو باشی و پێشەوە دەڕۆن، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە دروستەی كە سەرۆك بارزانی لە ماوەی رابردوو كاری لەسەر كردووە.ئەو چاڵاكییە دیپلۆماسیانەی بەر لە ئێستا سەرۆك بارزانی، دوای ئەو نێچیرڤان بارزانی، دوای ئەویش مەسرور بارزانی ئەوانە هەوڵی پەڕەپێدانی ئەو پەیوەندیانەیان دا، وڵاتانی زڵهێزیش چاویان لەسەر ئەو ناوچەیە، لە هەرێمی كوردستان پرۆسەیەك هەیە، ئەو پرۆسەیە لای ئەوان گرنگە و بە گرنگیەوە دەڕوانێ، ئەویش ئەوەیە كە زۆربەی پێكهاتەكان لە كوردستان دەژین و نەبوونەتە ژانەسەر بۆ یەكدی، كەس دەست بۆ مافی یەكدی نابات، مزگەوت و كەنیسە، هەموو چین و توێژ و مەزهەب و دینەكان لێرە ئاسوودەن، ئەوە بەلای گەلانی ئەورووپاوە كە لە قیمەی پرۆسەی دیموكراسیدان گرنگە، ئەوە شتێكی نموونەیە لە ناوچەكەدا، ئەوە لە عێراق، لە توركیا، هەتا لە سووریا و ئێران نابینن، بۆیە مانەوە و بەهێزكردن و پشتیوانیكردنی ئەو ئەزموونەی باشووری كوردستان لەلایەن وڵاتانی ئەورووپاوە زیاتر خۆ دەسەڵمێنێت و لە ئایندەدا ئەو جەولە دیپلۆماسیانە زیاتر دەبن، هاتنی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، هەتا وڵاتانی دیكە بۆ كوردستان مانایەكی زۆر هەڵدەگرێت و وردە وردە كوردستان دەبووژێتەوە و دەبێتە خاوەن كیانی خۆی، كوردستان بۆتە نموونەی پێكەوەژیان و نموونەی دیموكراسیەت لەناوچەكەدا، وڵاتانی ناوچەكە چەندین ساڵە دەوڵەتن و ئەورووپا پێوەیان خەریكە و پشتیوانی ئەوان دەكات كەچی هەتا ئێستا لەو وڵاتانە ئەو دیموكراسیە وجوودی نیە، بۆیە ئەو حیكمەتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەركردایەتیە كە ئەو پلانە درێژخایەنەی داناوە و دیموكراسیەت بەلای ئەوروپیەكانەوە كارێكی زۆر گەورەیە و پێیانوایە دەبێت هەر وەكو جاران ئەوانەی پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە و حەوانەتەوە و ژیان و گوزەران و شوێنی ئەمنیەتیان بۆ دابین كراوە، تاكو شوێنەكانی خۆیان باشتر بكرێت، بۆیە دەبێت لەوە تێ بگەین هەرێمی كوردستان جێگەی چاوی وڵاتە پێشكەوتوو و زڵهێزەكانە، بۆیە وا ئاسان نیە لەلایەن دوژمن و ناحەزانەوە پەلەمار بدرێت، بە مەرجێك بەرەی ناوخۆیمان بەهێز بكەین، بە مەرجێك هەوڵ بدرێت پشتگیری لەو پرۆگرام و بەرنامانە بكرێت كە هەوڵ دەدرا تێپەڕێندرێن، بەڵام ڕێگری لێ دەكرا، لەگەڵ ئەوەی چاوی خەڵك بۆتەوە بۆ ئەوەی بزانێت، كە حكوومەتی بەهێز، سەرۆكایەتی هەرێمی بەهێز، پەیوەندییەكانی بەهێز لەو وڵاتە، وڵات بەرەو ئاقارێكی باشتر دەبات، نەك ململانێی نابەجێ و گفتوگۆی لابەلا كە ئەوە زەرەری لێداین و خەڵك چاوی بۆتەوە و خەڵك ئەو حكوومەتەی دەوێت كە حكوومەتی یەكلاكەرەوە بێت، بۆیە كوردستانیان چاویان لەوەیە كە پارتی دامودەزگاكانی حكوومەت چالاكتر بكات و پرۆژەی چاكسازی گەشەی پێ بداتەوە و هەوڵی ئەوە بدات خوشگوزەرانی بۆ خەڵك دابین بكات. لەگەڵ هەموو ئەو كۆسپ و بەربەستانەی بەردەم رێگەی بەڵام زۆر بەرپرسیارانە ، توانیوێتی بەو ئیمكانییەتە سنووردارەی كە لە بەردەستی دا بووە ، بە شاهیدی هەمووان توانیوێتی كوردستانێكی وێران بەرەو وڵاتێكی گەشەكردوو و ئاوەدان ئاراستە بكات ..
راستە كەموكورتیی و گەندەڵی بە هۆی هەندێك كەسی ناپەرپرس و هەڵپەرست لە گشت سكێتەرەكاندا بوونی هەیە و زیانی زۆریشی لێكەوتۆتەوە ، بەڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ته‌نگژه‌ و نه‌هامه‌تییه‌، ئێسته‌یش هه‌ر شاره‌دێیه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گری و به‌راوردی ده‌كه‌ی، هێنده‌ی دوو شاری مه‌زنی عێراق خزمه‌تگوزاری و بنه‌ماكانی ژیان وه‌ك ئاو، كاره‌با، ئاوه‌ڕۆ و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تری تێدایه‌. هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وا ده‌كات ده‌توانین بڵێین، بڕینی بودجه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، تا ڕاده‌یه‌كی باش پێوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌، ئاخر كاتێك هاووڵاتییه‌كی عێراقی به‌ چاوی خۆی ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێ، وێڕای ئه‌و بودجه‌ كه‌مه‌ و له‌ به‌رانبه‌ردا شاره‌كه‌ی خۆی زیاتر له‌ گوندێك ده‌چێت، بێ شك دڵی له‌ حكوومه‌تی خۆی ده‌شكێ و به‌ شكستخواردووی ده‌زانێ.هەروەها لەبواریپڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌موو شاره‌كانی كوردستان، ده‌بینین به‌شێكی زۆریان عه‌ره‌ب تێیاندا نیشته‌جێن و وێڕای ئه‌و هه‌موو ته‌نگژه‌ و نه‌هامه‌تییه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌یاندا هێناوه‌، هێشتا ترووسكایییه‌ك ئومێد له‌ عێراق نابینن و ئه‌وانی كه‌مێك به‌رژه‌وه‌ندیی دارایییان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كردبێ، ناگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان، چونكه‌ ده‌زانن ئه‌مه‌ی ئێسته‌ ده‌گوزه‌رێ كاتییه‌ و هه‌میشه‌ هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی سه‌قامگیرتر و له‌بارتره‌ بۆ ژیانێكی شایسته‌، ئه‌مه‌ وێڕای كه‌شوهه‌واكه‌مان. له‌ به‌رانبه‌ردا هه‌ندێك كوردی عێراقی، بانگه‌شه‌ بۆ حوكمێكی باشی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ شكستواردووه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن.بۆیە، هیچ كاتێ‌ نابێ‌ رۆژە سەختەكان و نەهامەتییەكان و ئاوارەیی مان لەبیر بچێتەوە ، چونكە ئەوەی سوودمان پێدەگەێنێ هەر حكومەت و نیشتیمانی كوردستانە ..هەموو ئەو ئاوارە عێراقییانەی كە لە كوردستان ژیان بە سەر دەبەن شاهیدی ئەو راستییەن كە كوردستان وه‌ك سوید و سویسرا وێنای ده‌كه‌ن! با سه‌یرێكی كه‌ركووك بكه‌ین، له‌ دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و شاره‌ حاڵه‌ته‌كانی دزی به‌ ڕێژه‌ی %95 به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان و ڕفاندنی ئۆتۆمبێل، هه‌فتانه‌ زیاتره‌ له‌ 30 حاڵه‌ت، خاشاك و زبڵ به‌ ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌نیوه‌، شاڕ بۆنێكی ناخۆشی گرتووه‌، بۆ مه‌گه‌ر حوكمداری ته‌نیا پێدانی مووچه‌یه‌؟ ئه‌ی خزمه‌تگوزاری، ئه‌ی ژێرخانی ئابووری، ئه‌ی پڕۆژه‌ و سیمای جوان و پاكی شار، ئه‌ی پاراستنی ئاسایش و ژیانی خه‌ڵك؟حكوومه‌ت و دەسەڵاتی هه‌رێمی كوردستان، هەوێنی كوردبوون و كوردستانییە ، چونكە گشت بریارەكان دەگەرێتەوە بۆ سەركردایەتیی كورد لە هەولێر و دەبێ‌ هەموومان ئەو راستییە بزانین پشتیوانیی سەرۆك بارزانی و ئەزموونی كودستان بین دوا چانسی كورده‌كانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌ترسییه‌كی بكه‌وێته‌ سه‌ر، ئه‌وه‌ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر شوناسی 40 ملیۆن كورد، كه‌واته‌ ئه‌ركی هه‌ر یه‌كێكمانه‌ ئەو دەسكەوتانە كە بەرهەمی خۆینی هەزاران شەهیدە بپارێزین و داكۆكیكی لێبكەین وەك بیلبڵەی چاومان پارێزگاری بكەن .
Top