(پێکهێنانی کابینەی نوێ و گەڕی بارەترێ)

(پێکهێنانی کابینەی نوێ و گەڕی بارەترێ)
٭هەڵبژاردن وەک ئاشتیانەترین میکانیزمی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەسەر ئاستی بەشێکی زۆری جیهان پیادەدەکرێت بەتایبەت لەو سیستمە سیاسیانەی بڕوایان بەبنەماکانی دیموکراسی هەیە

٭دواهەمین هەڵبژاردنەکانی کوردستان تابلۆی سەرجەم ڕەنگەکانی نەخشاندو دەنگدەرانی کورستان ژمارەو قەبارەی هەموو هێزەسیاسیەکانی دیاریکردوەو مۆزایکی ڕەنگاڵەیی هێشتا بوونی هەیەو هەڵکشان و داکشانی دەنگەکانیش دیارە

٭بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن و دەنگی خەڵکی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان توانی(٤٥کورسی)پەڕلەمانی کوردستان بەدەست بهێنێت و ببێت بەبراوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان، بەپێی ئەم بەرەنجامە لیستی یەکەم ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت

٭ئەمڕۆ نزیک بە(۱۰۰ ڕۆژە) هەڵبژاردن تەواو بوەو هاووڵاتیان دەنگی خۆیان داوەو چاوەڕوانی خزمەتی حکومەت و کابینەی نوێن و ئومێدیان لەسەر چوارساڵی ئارام و خۆشگوزەران هەڵچنیوەو پارتیش بەڵێنی کوردستانێکی بەهێزی بەخەڵکی کوردستان داوە وەلێ تائێستا بەهۆی ئەوەی یەکێتی نیشتیمان کوردستان ئامادەنیە دان بەواقیعی گۆڕاوی ساحەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا بنێت هەر لەگێژاوی پێکهێنانی کابینەدا دەخولێینەوە

٭یەکێتی دەبوو لەبری ئەم گەڕی بارەترێیەی کەبەپارتی دەگێڕێت هەرزوو بهاتایەتە سەرخەت و ئازایانە دانی بە گۆڕانکاری نەخشەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا بنایەو ڕێزی پرۆسەی هەڵبژاردن و ژمارەی کوردسی و دەنگدەری بگرتایە نەک بڵێت بە (یەک)کورسیشەوە هەریەکێتیەکەی جارانین!!!

٭ئەم فایل تێکەڵکردنانە مارەتۆپیوون دەخرێنە بەردەم پارتی تانەتوانێت کابینەی حکومەت وەک ئەوەی کەهەیە پێکبهێنێت لەم ڕێگەیەشەوە بەهەموو ئەو خواستە ئامانجە تەسکەحیزبیانەی خۆیان بگەن کەهەیانە بێباک لەوەی کە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەمان باجی ئەم دۆخە دەدەن

٭پارتی ستراتیژو ئامانجی ڕونەو دەزانێت بۆ کوێ هەنگاو هەڵدەگرێت بۆیە دڵنیابن بەسەر ئەم گەڕپێگرتن و بیانوگرتنانەشدا زاڵ دەبێت و چوارساڵی ئارام پڕخزمەتگوزای و کوردستانێکی بەهێز پێشکەش دەکات ئەگەر ئەمانە بهێڵن.

Top