با ھەموو کات کوردایەتیی و خزمەتی نیشتیمان پێوەر بێ ..

با ھەموو کات کوردایەتیی و خزمەتی نیشتیمان پێوەر بێ ..
قوتابخانەی کوردایەتیی رێگەی خۆراگری و خزمەتکردنە بە دۆزی رەوایی گەلێک کە دەیان ساڵە خاک و نیشتیمانی داگیرکراوە و بە ھەموو تواناوە داگیرکەران ھەوڵی لە ناوچوون و سڕینەوەی دراوە ، پارتی دیموکرارتی کوردستان خۆی بە میراتگر و ئاڵاھەڵگری ھەموو شۆرش و بزاڤەرزگاریخوازییەکان کە ئامانجێکی روون و ئاشکرایان ھەبو ، دەزانی و مێژوویی دوێنی و ئەمرٍۆ گەواھیدەری ئەو راستییەیە، کە خزمەتکردنی گەل و نیشتیمان لایی بارزانیی رابەر و قوتابخانەی کوردایەتی ھەمیشە پێوەری کوردایەتیی بووە سەرەڕای قەیران و رەوشە نالەباری چوار ساڵی رابردوو و پەلاماری دڕندەترین گروپی تیرۆرستی و سەپاندنی گەمارۆی بەغدا، ئەو نەیدەویست لەو حاڵە نالەبارەدا خەڵکی کوردستان بەجێبھێڵێت و خۆی لە بەرپرسیارییەتی بدزێتەوە،،سەرەڕای ئەو بارودۆخەش ھەمیشە جەختی لەوە دەکردەوە کە با ھەموو لایەنەکان لە پاڵێوراوێک ڕێکبکەون،بەڵام ھیچ کەس ولایەنێک لەخۆیانیان ڕانەئەبینی کە شیاوی ئەو جێگە ھەستیارو پڕ لە بەرپرسیارییەتە بن، بۆیە زۆر بە کارامەیی و سەرکەوتوانە کۆتای بەو باردۆخەئاڵۆز و ناخۆشانە ھێناو ھەرێمی کوردستانی گەیاندە کەناری ئارامی و دڵنیایی بۆ خەڵکی گەڕاندەوە،ھەروەھا پڕۆژەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ڕاگەیاند کە خەونی چەندەھا ساڵەی گەلەکەمانەو ھەموولایەنەکان پشتگیری خۆیان بۆ دەربڕی،کە بڕوانامەیەکی شانازییە لە گیرفانی ھەموو کوردێکی ڕەسەن.بۆیە دوای تەواو کردنی ئەم کارە مەزنانەو نەمانی ئەو ئەمانەت و ئەرکە سەختانە لەسەر شانی و گەیاندنە ئەنجامی کاروبارەکانی،سەرۆک داوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردی کرد.خەڵکی کوردستانیش ھۆشیارانە پاداشتی ئەو ماندوێتی و ئەرکە سەختانەی بەخشیە سەرۆک بارزانیی و کە خۆی لە سەرکەتنی پارتی و بەدەستھێنانی ٤٥کورسی دەبینیتەوە و لیستەکەی سەرۆک وەک یەکەم لیست لە سەر ئاستی عێراق و ھەرێم ھەڵبژێردرا،ئەمە دەستکەوتە سەلماندی کە کارێزمای ئەو زۆر لە کورسی سەرۆکایەتی ھەرێم مەزنترەو سەرۆکایەتی ھەرێم تەنھا ناوێکە کە لەو چوارچێوەدا کارەکانی بە ئەنجامدەگەیاند. کاریگەری جەنابیان دوای نەمانی ئەو پۆستە فراوانترو مەزنتر دەبێت و بەربڵاوتر کارەکان بەڕێوە دەبات،ئەو کەس و لایەنانەی کە فۆبیایان لەگەڵ ئەو پۆستەدا ھەبوو نە بوێری خۆپاڵاوتنیان کرد نە گەشتن بە کەسایەتی ئەو بۆیە بە ئێستاشەوە کە بەربژێری پارتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانییە ناتوانن کەسێک بەربژێر بکەن بۆ ئەو جێگایە.کەواتە پلەو کورسی پێوەر نیە بۆ کەسایەتی و مەزنی مرۆڤەکان،بۆیە دەبینین لەئێستا ئەرکەکانی بەرێزیان فراوانتر بوون و تەواوی ھەموو شاندەکانی دونیا کە ڕوودەکەنە عێراق و ھەرێم ڕاستەوخۆ دەچنە دیداری بەڕێزیان و ھەموو کێشەو گرفتەکانی عێراق و ھەرێم ڕوودەکەنە بارەگای ئەو بە گرفتی سەرۆکایەتی ھەرێمیشەوە،ئەوە دونیای دەرەوەیە کە وەک کەسایەتیی یەکەمی کوردسیتان لێی دەڕوانن نەک وەک سەرۆک حزب. بۆیە، گەورەترین شانازیی و سەرکەوتن لایی پارتی و سەرۆک بارزانیی خزمەتکردنی گەل و نیشتیمانە لە پێناو گەیشتن بەکەنارٍی دڵنییایی نەک بەرژوەندی حزبی و شەخسی ..لەگەڵ دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشانی بەردەوام لە پێناو رزگاری گەل و نیشتیمان ، بەڵام لە بەرامبەر دا دوژمنان و داگیرکەران ھەمووکات کاریان لە سەر ئەوە کردووە کە کەسانیی خیانەتکار و ناپاک لە نێو خودی کورد دا و بە ناوی کوردایەتیی پەروەردە بکەن و لە کاتە چارەنووسساز و ھەستیارەکاندا لە دژی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان بەکاری بێنەوە ، پیلان و مەرامی ناحەزان و نۆکەرانیان ھەمیشە لە سەر ئەو پێوەرە بووە کە کوردایەتی و نەتەوەپەرستی پاشگوێ بخرێت و حزبایەتی و بەرژەوندی حزبی بکەرێتە کارو پرۆگرام و لە ھەمان کاتیشدا ، پرسی ناوچەگەرێتی و دوبەرکی نانەوە و دەیان مەرامی شوومی دیکەیە کە لە قۆناغی ئێستامان دا زۆر بە باشی درکی پێدەکرێت کە چۆن زیانبەخش بووە . بۆیە پێوستە لە بەرانبەر ئەو نۆکەرییە بۆ داگیرکەران، ئەرکی ئەو ڕێکخراو و کەسایەتی و حزبانە قورسە کە کار لەسەر بنیاتنانەوەی تاکی ناسیۆنالیستی کوردی دەکەن، چونکە لەمڕۆدا ڕێژەیەکی زۆر لە نەوەی کورد باوەڕی بە دەوڵەت و خەبات بۆ دەوڵەت نەماوە و بە ئەجیندای داگیرکەران بیر دەکەنەوە. بۆیە دەبێت کەمپینی ناسیۆنالیستی کوردی لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ڕابگەیەنرێت، کار لەسەر بیروھۆشی تاکی کورد بکرێت و جارێکی تر وەک چا‌ندنی دار و ئاودانی تا کاتی گەشەکردنی، چاودێری و پەروەردە بکرێن، بەوەیش ناسیۆنالیستی کوردی دەبووژێتەوە و ھیچ داگیرکەرێک ناتوانێ مێشک داگیر بکات و ھەرچەند خاکت ببەزێنێ رۆژێک دێت بەجێی بێڵێ. دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، دروستکردنی تاکی ھۆشمەندی دەوێت کە ئەم خەباتە قوربانی دارایی و مەعنەوی و جەستەیی دەوێت، بۆیە تاکی کورد پێویستی بەوەیە ڕێک بخرێت و گیانی قوربانیدانی تێدا زیندوو بکرێتەوە.گەلی کورد پێوستە پشت بەخۆی ببەستێت و سوود لە ھاوکاری وڵاتان وەربگرێت بۆ بەرژەوەندی خۆی، نەک بەرژەوەندی ئەوان، چونکە داگیرکەر پیلانی خۆی ھەیە و ھەمیشە بۆ لەناوبردنی ئەو نەتەوانەی داوای جیابوونەوە و مافی لێ دەکەن، بۆیە وا باشترە ھەرگیز بیر لەوە نەکەینەوە فڵان دەوڵەت پارێزگاریم لێ دەکات یان فڵانە وڵات دەوڵەتم بۆ دروست دەکات. ئێمەی کورد خاوەن سەرچاوەیەکی مرۆڤیی و ئابووری و کەلتووری و مێژووییەکی پر لە شانازیین ..پێوستە تاکی کورد ئیتر تەواوی پڕۆژەکانی دەوڵەتە داگیرکەرەکان بە باش و خەراپەوە ڕەت بکاتەوە کە بیانەوێ بەردەوام بن لە خامۆشکردنی بیری دروستکردنی دەوڵەتی کوردی لە زەینی تاکی کورد، چونکە ئەوان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و کوشتنی خواستی ئێمە پڕۆژە دادەڕێژن جا ئەو پڕۆژەیە چ باش بێت یان خراپ. بەدڵنییاییەوە ، نیشتیمانپەروەری و کوردپەروەریی سەرکەوتن و بێگانەپەرستی و ژێر دەستی ھەمیشە شکست و ریسواییە..
Top