ئەرکى نێشتیمانى
January 7, 2019
وتار و بیروڕا
لە پێناوى سەقامگیرى سیاسی ، ئابورى و کومەڵایەتى و، ئەرکى نیشتیمانى وا پیویست دەکات ، لایەنە براوەکانى هەلبژاردن بابەتیانە بیربکەنەوەو خواست و پێداویستى خزمەتگوزارى کومەڵگا رەچاوبکەن ، بەواتایەکى دیکە : پێش ئەوەى هەولى بەدەستهینانى پلەو پوست بدەن بیر لە بەرنامەیەکى گونجاوى خزمەتگوزاربکەنەوە ، هەروەها بۆ ئەوەى راستگوبین لە گەل خومان و دەنگدەرانمان ، پێویستە رێز لە بنەما دیموکراتییەکان بگرین و هەر لایەنێکى سیاسی بە بەرکەوتى خۆى لە دەستهەلاتدا بەپێی دەنگە پێدراوەکانى رازیبێت و هاوکارى بنوێنێت تا روژێک نزیکتر کابینەى نوێی حکومەت دەست بەکارببێت ، بە بوچونى من (پێگەى) هەر لایەنێکى سیاسی بریتییە لە و قەبارەیەو رێژەى دەنگانەى خەلک لە پروسەى هەلبژاردندا پێی دەبەخشن .