حكومەت وكوردستانێكی بەهێز ، تەنیا بە دەنگی میللەت و دیموكراسی دەبێ ..

حكومەت وكوردستانێكی بەهێز ، تەنیا بە دەنگی میللەت و دیموكراسی دەبێ ..
رێگەی چەسپاندنی دیموكراسی تەنیا چەسپاندنی مافی دەنگدەرانە و حكومەتێكە كە بە دەنگی گەلی كورد بونیانترابێ .. ئەگەر حكومەتەكانی رابردوو بە هۆی بارودۆخە نەخوازراوەكان و بەهێزكردنی پێگەی كورد بە پێی تەوافقی سیاسی دامەزراوەن و مافی دەنگدەران و دیموكراسی جێبەجێی نەكراوە ، بەڵام ئیتر ئەو سەردەمانە گوزەری كرد و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەو قۆناغە پلانێكی تازەی داناوە و هەنگاوێكی تازە دەست پێ دەكات و لە چوار ساڵی داهاتوودا هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن دەستووری خۆی و پرۆژەی چاكسازی پەسەند دەكرێت، بەوەش زۆر لە كێشەكان چارە دەبن. گوتیشی، دەبێت بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن هەر لایەنێك پۆست لە حكوومەت وەربگرێت، ئەوەی تەحەمولی بەرپرسیارەتی نەكات هەر لەسەرەتاوە با بەشداری لە حكوومەتدا نەكات، نەك لە كاتی هەبوونی قەیران و كێشە لە بەرپرسیارەتی ڕا بكات.پارتی لە ماوەی پێشوو زۆر هەوڵی دا چاكسازی بكات و پرۆژەی چاكسازی پەسەند بكات، بەڵام بەداخەوە پەرلەمان سەركەوتوو نەبوو لە پەسەندكردنی ئەو پرۆژەیە، قۆناغی داهاتوو درێژەدانە بە قۆناغی رابردوو، بەڵام بە هەنگاوێكی تازە و بنبڕكردنی ئەو هەموو موزایەدە كە پێشتر دەكرا لەسەر پارتی، بۆ نموونە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی چاكسازی ڕەوانەی پەرلەمان كرد، بەڵام ئەو لایەنانەی كە پێشتر داوای چاكسازیان دەكرد، ئامادە نەبوون دەنگی پێ بدەن، بەڵام پارتی بۆ ئەو قۆناغە پلانێكی تازەی داناوە و هەنگاوێكی تازە دەست پێ دەكات، لە پەسەندكردنی پرۆژەی چاكسازی بگرە تا پەسەندكردنی دەستووری هەرێمی كوردستان، هەروەها ئەو خاڵانەی كە ماون تەوا دەكات، بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر، چونكە هەر هەرێم بەبێ دەستوور نابێت و ئەوە نەقسێكی دەستوورییە كە وڵات، یان هەرێم بێ دەستوور بێت، بۆ بەهێزكردنی هەرێم پێویستە دەستوور و پرۆژەی چاكسازی پەسەند بكرێت. هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراسی و بنەمایەكی گرنگە لە ژیانی سیاسی و دیموكراسیدا، هەنگاوێكیترە بۆ نزیكتر بوونەوە لە دۆزینەوەی شوناسی هاوڵاتی، یان بەدیوەكی تر هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراسییە لە هەر كۆمەڵگایەك یا دەوڵەت یا هەرێمێكدا، بۆ ئەوەی تاكی دەنگ دەر لە رێگای سندوقی دەنگدان بڕیار لە دوارۆژی خۆی بدات، تاكو بتوانێت ئارامی و ئاسایشی ژیانی بەهێز بێت، ئەگەر هەڵبژاردن لە هەموو وڵاتان هۆكارێكی سەرەكی بێت بۆ دەستاودەست كردنی دەستەڵات و باشتر كردنی گوزەرانی خەڵك و پتەوتر كردنی دەستكەوتەكان، ئەوا لە هەرێمی كوردستاندا بە هۆكارێكی ئیجابی دەزانرێت بۆ رادەربڕین، جێگای خۆشحاڵییە كورد دوای كۆمەلێ ئەزموونی پەرلەمانی توانی جارێكی تر لە رۆژی 30-9 بە گڕوتینێكی گەرمەوە بە چەندین لیست و رەنگی جیاوازەوە بەشداری هەڵبژاردنی نوێنەرانیان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بكات ، هەر یەكەیان توانی كێ بڕكێ بكەن لەسەر بردنەوەی زۆرترین كورسی، بۆ ئەم هەڵبژاردنە پارتی دیموكراتی كوردستان بەلیستی ژمارە 183 بەشداری كرد بە ناونیشان یا دروشمی (بەرەو بوونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز) كە تاكە لیستە دەتوانێت چارەنووسی خەڵكی كوردستان رۆشن بكات و بەرگری لە دەستكەوتەكان بكات، ئەو دەستكەوتانەی بەخوێنی سەدان شەهید و قوربانی بەدی هاتوون، كە بەدەستكەوتی زێرین دادەندرێن.بۆ خەڵكی كوردستان ئاشكرایە ئەو دەستكەوتانەی ئەمڕۆ بەدی هاتوون بەهەوڵ و تێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، بەتایبەتی قۆناغی ریفراندۆم بەدرێژای مێژووی گەلی كورد هیچ حزب و سەركردەكان نەیانتوانیوە كوردستان بگەیەنێنە قۆناغی ریفراندۆم و سەربەخۆی، بەشانازییەوە لەسەر دەستی پارتی دیموكراتی كوردستان وجەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی كورد توانی بگات بە قۆناغی ریفراندۆم و سەربەخۆی كە لە رۆژی 25-9-2017 خەڵكی كوردستان بەرێژەی سەدا 93 بە بەلێ دەنگیان بەسەربەخۆیدا، باشترین دەستكەوت بوو بۆ كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەم هەڵبژاردنەدا سەنگ و قورسای لای پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماركرا." گومان لەوە دانیە دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن و پێكهێنانی كابینەی نوێ دەبێ پارتی دیموكراتی كوردستان بەپێی رێژەی كورسییەكان گفتووگۆ لەگەڵ حزبە سیاسییەكان بكات، چونكە ناكرێت چیتر حزبەكان لەسەر میلاكات و دەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان پۆست و وەزارەتەكان وەربگرن، لەپێناو یەكڕیزی نێو ماڵی كورد زۆرمان بەخشی بە حزبەكان، بەڵام لە كۆتایدا دەركەوت پێچەوانە دەرچوون بەرامبەر بە یەكریزی، بە تایبەتی لەكاتی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق. بۆیە، پێوستە ،ئیتر دەنگی گەل فەرمانرٍەوا بابێ‌ و چیتر دیموكراسی نەكرێتە قوربانیی رازیكردنی دڵی حزب و لایەنێك .. پارتی دیموكراتی لە ماوەی پێشوو پرۆگرامی هەڵبژاردنی رایگەیاند، هەوڵی دا جێبەجێ بكات، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ململانێی سیاسی جێبەجێ نەكرا، كە ئەو ململانێیە نەك تەنیا لەناو هۆلی پەرلەمانی كوردستان، بەڵكو گوازرایەوە بۆ ئەو دیوی حەمرین ئەوەش وای كرد كە كورد بەلاوازی پیشان بدرێت، ئەمڕۆ كە دەڵێین بەرەو كوردستانێكی بەهێز تەواوكردنی ئەو خاڵانەیە كە پارتی بانگەشەی بۆ دەكرد، چ لە قۆناغی رابردوو، چ لەو قۆناغەدا ئەو خاڵانە كە پارتی بانگەشەی بۆ دەكرد ئەگەر هەر لایەنێكی سیاسی بەرژەوەندی گەلی كوردستانی دەوێت دەبێت پشتگیری پارتی بكات، نەك پاشكۆی پارتی بێت، بەڵكو پشتگیری ئەو پرۆژانە بكات كە پارتی پێشكەشی دەكات، بۆ نموونە پرۆژەی چاكسازی هەر كەس و لایەنێك بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانی دەوێت، دەبێت دەنگ بەو پرۆژەیە بدات، ئەگەر ڕایەك هەیە بۆ بەهێزكردنی ئەو پرۆژەیە با پێشكەش بكات بۆ بەهێز كردنی ئەو پرۆژەیە، بەڵام دژایەتی ئەو پرۆژەیە مانای وایە دژایەتی بەرژەوەندی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دەكات.پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكە ڕاستە لە كاتی هەڵبژاردن پڕۆپاگەندە دەكات، بەڵام ئەوە تەنها دروشم نیە، كار لەسەر جێبەجێ كردنی دەكات، پارتی كە دەڵێ بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر، كەواتە كوردستانێكی بەهێزتر لە بواری ئابووری، سیاسی، ئەمن و ئاسایش، لە هەموو بوارەكاندا، ئەوەش بە پێشخستنی بەرژەوەندی میللەت پێش بەرژەوەندی حزبەكان، بۆیە وەكو پارتی هەوڵ دەدەین كە كوردستانێكی بەهێزتر لە هەموو بوارەكاندا بۆیە قۆناغێكی تازە هاتۆتە پێشەوە، بۆ هەموو كەسێك دیار بوو كە ملمڵانێی سیاسی بە تۆمەتباركردنی یەكدی سوودی نیە، بە ئەمە دەنگ كۆناكرێتەوە، دەنگ بە خزمەتكردن كۆدەكرێتەوە، پێشموایە نموونەی پارتی جوانترین نموونەیە، كە بە جوانترین شێوە بەرگری لە هەرێمی كوردستانی كرد، داستانی پردێ، سحێلا و مەحموودیە وەكو نموونەیەك، هەروەها تەحەمولی بەرپرسیارەتی كرد، لە كاتی قەیرانی دارایی كە بەسەر هەرێم هات كە بەغدا بوودجە و مووچەی كوردستانی بڕی، هەروەها وڵاتانی دەوروبەر پارتی تەحەمولی بەرپرسیارەتی كرد، خۆی نەدزیەوە لە بەرپرسیارەتی بەڵكو بەرپرسیارەتی هەڵگرت لەسەر شانی خۆی تا كوردستانی گەیاندە ئەمڕۆ كە خەریكە قەیرانەكان بەرەو نەمان دەچن، هەوڵی ئەوە دەدات كە زیاتر كوردستان رزگار بكات لەم قەیرانانە، واتە لە بواری ئەمنی و ئابووری و دیبلۆماسیەتی پارتی بەرپرسیارەتی هەڵگرت لە كاتی ئەزمە و قەیران خۆی نەدزیەوە دەنگ بە ئەمە كۆدەكرێتەوە و 45 كورسی هێناو خەڵكی كوردستان بە وەفایە و دەنگی بەو حزبەدا كە بەرگری لێ كرد لە هەموو بوارەكاندا، بۆیە هیوادارم هەموو لایەنەكان دەرس وەربگرن لەم ئەزموونەی كوردستان لە رابردوو لە جیاتی ئەوەی ململانێی یەكدی بكەن كاتی خۆیان بەوە تەرخان بكەن كە كامە زیاتر خزمەتی خەڵك بكات، كامە زیاتر پرۆژە پێشكەش بكات بۆ نەمانی قەیرانەكان و باشتركردنی باری ئابووری خەڵكی كوردستان، بەوە دەنگ كۆدەكرێتەوە، بۆیە هیوادارم بەو نەفەسە لە پەرلەمانی كوردستان كار بكەن.دەبێت هەر لایەنێك بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن هەر لایەنێك پۆست لە حكوومەت وەربگرێت، چەند دەنگ و كورسی لە پەرلەمان هێناوە ئەوەندە خاڵی هەیە و بەپێی خاڵەكان بەشدار بی لە حكوومەت و پۆست وەربگرێ، دەبێت بەپێی تەوافقی سیاسی نەبێت، چونكە ئەمە لە پەرلەمان و حكوومەتی عێراق پەیڕەو دەكرێت، لە ماوەی رابردوو كە پۆستەكان بەپێی تەوافقی سیاسی دابەش دەكران، هیچ شتێكمان نەبینی هەمووی ململانێ بوو یەكێك كە پۆستێك كە وەردەگرێت بەكاردەهێنێت بۆ ململانێی سیاسی، نەك بۆ بەرژەوەندی گشتی، چونكە بەپێی ماف و قەبارەی هەڵبژاردن ئەو پرۆسە دیموكراسیە هەر كەسێك چەند دەنگ و كورسی هێناوە، ئەوەندە خاڵەی هەیە و دابەشكردنی پۆستەكان بەپێی خاڵەكان بێت، لەگەڵ ئەوەی هیوادارم ئەوەی تەحەمولی بەرپرسیارەتی نەكات هەر لەسەرەتاوە با بەشداری لە حكوومەت نەكات، نەك لە كاتی پێكهێنانی كردنی حكوومەت كە هیچ كێشە و قەیرانێك نیە بەشدار بێت و دواتر لە كاتی هەبوونی ئەزمە لە بەرپرسیارەتی ڕا بكات.لە ناو هەندێك حزب كە بڕیاری گۆڕانكاری دەدرێت، لێكترازان روودەدات، بەڵام ئەوە لەناو پارتی نیە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە ئێمە حزبێكین باوەڕمان بە ڕێبازی بارزانی هەیە، هەر كەسێك باوەڕی بە ڕێبازێك هەبێت بەبێ بەرامبەر سەركەوتوو دەبێت، ئێمەش هەموومان بێ بەرامبەر لەناو ئەو حزبەداین نەك بۆ پلەو پۆست، بەڵكو تۆ باوەڕت بەو ڕێبازە هەیە، بۆیە حزبێكی بەهێز و یەكگرتووە، چونكە ئێمە بۆ بەرژەوەندی نەبووینە ئەندامی ئەو حزبە، بەڵكو بە باوەڕ بوون بە ڕێبازی بارزانی هەر بۆیە یەكگرتووە، ئەوەی دیكە پارتی سەڵماندی كە حزبێكە بەرگری لە مافە نەتەوایەتییەكانی كورد و خاكی كوردستان دەكات و پارێزەری بەرژووندییە كانی كورد و كوردستانە.
Top