یەکێتی چما وا دەکا

یەکێتی چما وا دەکا
ئەو حزبەیە، ئەگەر بەهەمان زمانی ئەو قسەی لەگەڵ نەکرێ ئەوا هەرگیز حاڵی نابێ، چەندە مروونەتی لە بەرامبەردا بەکاربهێنی، ئەو زێدەتر استغلال دەکات و مفا لەو نەرمیە دەبینێ،

حزبێک هەڵسانەوەو بەهێزی خۆی لە ئەنجامدانی خیانەت و خاک ئەرزان فرۆشی ببینێتەوە، ئەوا کادر ڕفاندن و کوشتنی ڕۆژنامەنوس و سیاسەتی ڕەشبگیری و قەیدو بەندکردنی دیموکراسی و بنپێکردنی ئازادی و حسابنەکردن بۆ دادگا،
لە خواردنەوەی قومێک ئاو ئاسانترە بۆ ئەوان،

بینیتان ئەو حزبە بێسەرووبەرە، بەبێ لەبەرچاو گرتنی هیچ پڕەنسیپێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی، چۆن دەوڵەتی کوردیان کردە قوربانی یەک دوو کەسی کاڵفام و ناباڵغی سیاسی ،

خوڵاصة ئەوان بڕیاریان داوە کە هێز سەنگی محەک و تاکە فاکتۆری یەکلایی کردنەوەی مەسەلە گەلێکە، لای ئەوان هیچ شتێک گرنگتر نیە لە سەرکەوتنی خۆیان، جا لەسەر حسابی چی و کێ دەبێتە قوربانی یان نا، ئەوا نە بایدێ و نەباران،

بەڵێ منیش تێڕوانیم هاو تەریبە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی کە حەز بە فروانکردنی پانتایی ئازادی ڕادەربرن دەکەن،
وە تا سەر ئێسقان ئەنتی گرتن و کوشتنم، وەلێ پێم وابێ یەکێتی هەموو سنورێکی بڕکردووە، دڕدۆنگی ئەم حزبە
کارەساتگەلێکی بەسەر ئەم نیشتمانە هێناوەو هەنووکەش لایەق بە انتقام و پەراوێز خستن و چغەکردنەو بەس،

ئینجا هەرچی لەدەستی دێت با بیکا، بۆ مەگەر شتێکی دیکە ماوە لەدەستی هاتبێت و نەیکردبێت، توخوا یەکێک پێم بڵێن حزبی ناوبراو قیمەت بۆ کام رێکەوتن و کام مەبدەئی سیاسی داناوە، کام هێڵی گشتی هەیە نە یپچڕاندبێ، لە ڕۆژ ئاوا pyd و لە باکور pkk و لە هەولێر پارتیەو لە سلێمانیش گۆڕانە، لە بەغدا چاشسیغەیە، ڕۆژێک بۆ قاسمی سلێمانی و ڕۆژێک بۆ ئەتاتورک کڕوونش دەبا، ئەم حزبە هەرتم خەریکی قۆچانێ و موجامەلەی سیاسی بووە، لە کوێ پێویست بکات ئورتوقڕات بێ ئەوا دەبێ، وە لە کوێ پێویست بکات سۆسیال دیموکرات بێ بێشەک دەبێ، ڕوونتر بڵێم یەکێتی لە گەوجاندندا وەستایەو لەم ڕووەشەوە کەمی نەهێناوە،

دەسا سەیرێکی سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری بکەن، لەمن چێتر دەزانن کە ئەم شارە مەنبەعی شاعێرو ئەدیب و نووسەر و مەڵبەندی کوردایەتی بوو، سلێمانی عنقی ستڕاتیج و سیاسەت و ئایدۆلۆژیایی نەتەوەیی بوو، لەم شارە بەعس و دەستەڵاتە دکتاتۆرەکانی تر بەزێنران و شار بەدەر کران، سلێمانی ڕۆژگارێک نە سوخڕەکێشی عەجەم و نە ئال و بەیتی عوسمانی بوو، لێ هەنووکە سلێمانی لە ساییەی سەری دووسێ کەسی موڕتەزەقە، بۆتە ناوەندی ئیڕهابی فیکری و چەقی دژە کوردبوون، لەم شارەدا خەلک ڕاهێنرێ فێری مۆدێڕنترین جۆری جنێو بکرێت، کام کەس انتمای نەتەوەیی لاوازەو کامەیان لە گەمژاندن و بەلا ڕێدابردن لێزانترە، ئەوا ئەو کەسە ئەرزشی لە هەر کەسێکی تر زێدەترە،
بۆ دەبێ وابێ ؟
کێ وای بەسەر سلێمانی هێناوە..؟
کێ بەر پرسە لەوەی شکۆی بەرێ بۆ سلێمانی بگەڕێنێتەوە.؟

ئەمانە پرسیار گەلێکن ئەبێ خەلکی تێکۆشەرو ڕۆشنبیرانی ئەم شارە کە قوربانی دەستی سیاسەتی چەوتی یەکێتین، وەڵام بدنەوەو هەوڵی دەرباس بوونی بۆ بدەن،
لۆژیک نیە عەصابەیەک بە ناوی میراتی سیاسی، سلێمانی داگیر بکات، داگیر کارییەک مەترسی مەزنتری بۆ پێشەڕۆژی ئەم شارە لێدەخوێنرێتەوە،

ڤێجا وازبێنن لە قسەی باق و بریق، دەست هەڵگرن لە چەمکی ئازادی و بوختان بەناوی دیموکراسی و مەدەنیەت،
ئێرە کوردستانە و بەشێکە لە شرق العجائیب، بلاد الحرب،
لێرە ئەبێ کوتک قۆناغمان پێنیشان بدات،
ئەبێ شەقێک مقابیلەکەی دوو شەق بێت،
گولەیەک مقابیلەکەی ئارپێچیەک بێت،
ئەگینا ئەم وڵات و میللەتە ناڕوا بەڕێوە،

جا ئێوەش بە کەیفی خۆتان
ئەگەر وانیەو من ڕاست نابێژم،
هەر بڵێن زۆچ مصەقەف و دۆگمایی، دواکەوتوو، توندئاژۆ، یان هەر ناتۆرەیەک کە پێتان خۆشە بیخەنە پاڵ من،
Top