خوێنی شەهیدان ، ماندووبوونی پێشمەرگە هەوێنی كوردستانێكی بەهێزترە ..

خوێنی شەهیدان ، ماندووبوونی پێشمەرگە هەوێنی كوردستانێكی بەهێزترە ..
دەسكەوتەكانی دوێنی و ئەمڕۆ و تۆماركردنی سەدان شانازیی هەر لە خۆوە نەهاتوونە بەرهەم بەڵكو لە ئەنجامی خەباتی بەردەوام و قوربانیدانی بەردەوام بووە تا بە ئەمڕۆ و نابێتە هیچ كات لە بیرمان بچێ‌ ..دوای راپەڕینە شكۆمەندەكەی ئازاری 1991 میللەتی كورد پێش 27 ساڵ لە پرۆسەیەكی زۆر ئازاد دا بە دەنگی گەلی كورد ، پەرلەمان و حكومەتی كوردستانی دامەزراند . راستە بەرچاوكردنی ئەزموونی حكومەتەكانی رابردوو ، سەرەرایی بوونی چەندین دەسكەوت ،بەڵام بە هۆی كاریگەری 50 بە 50 نەیتوانیی حكومەتێك بەتوانا و بەهێز بێ‌ بتوانێ‌ تەواویی پرۆژە و بەرنامەكان وەك حزبێكی فەرەمان رەوا لە تەواویی كوردستان جێبەجێ بكات و ستراتیژی و خزمەتگوزاری خۆی پیشان بدات .. ئەوەش بەهۆی ئەو مڵمڵانێی و هەروەك ئاماژەی پێكرا بە هۆی لە بەرچاوگرتنی هاوپەیمانی ستراتیژی و زاڵ بوونی بەرژوەندی حزبی لە جیاتی دەنگ و كورسی و دیموكراسی گەل .بۆیە ، ئەمجارەیان جیاواتر لە رابردوو و لە هەڵبژاردنەكانی خۆلی نۆیەم پەرلەمان كوردستاندا پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت بە كەمترین كۆبوونەوە دڵگەرانی خەڵكی كوردستان بڕەوێنێتەوە و حكوومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار دروست بكات. بۆیە، پێوستە بە زووترین كات كۆتایی بە گفتوگۆییەكان بهێنرێت و حكوومەتێكی خزمەتگوزار و بەهێز دروست بكرێت، لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكان و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان. پارتی،بارزانی بەهەموو تواناوە كار بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانی دەكات ،ئەزموونی تاڵی رابردووی سیاسەتی نادروستی هەندێك لایەنی عێراقی و كوردستانی چ لە بەغدا و چ لە كوردستان ئەو دڵنیاییەی بە پارتی دا كە دووربینی و ستراتیژی ئەمجارەی پارتی دەبێت جیاواز بێت لە ساڵەكانی رابردوو، دەبێت ئەزموونی رابردوویی 50 بە 50 و هەندێك جاریش زیاتر لە مافەكانی خۆیان، نەبێتە عورفی سیاسی بۆ حوكمكردن، چ لە عێراق چ لە كوردستان و نابێت چیتر لایەنی دی بە هۆی دەنگی دەنگدەری پارتی و بە بێ ئیستیحقاقی خۆی ببێـتە خاوەن پۆستی باڵا چ لە بەغدا و چ لە كوردستان، هەروەك چۆن لە چوار ساڵی رابردوو بینیمان كە ئەو لایەنانەی زیاتر لە پشكی خۆیان لەسەر حیسابی پارتی برد، چۆن بوونە هۆكاری نائارامی و تێكدەری تەوافوقات و بوونە داردەستی نەیاران بۆ سڕینەوەی كیانی هەرێمی كوردستان و رادەستكردنی كەركووك و هێنانی حەشدی شەعبی و میلیشایی ئیقلیمی و شەهیدكردنی پێشمەرگەو ئاوارەكردنی خەڵك و بڕینی بەشە بوجەی هەرێم و كەمكردنی رێژەی 17%ی بوجەی هەرێم لە بوجەی عێراق. سەركەوتووبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان لەم دوو هەڵبژاردنە، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چ لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی جارێكی دیكە ئەوەی پێشان دا، ئەم پارتە، كە زادەی خەبات و بەرخودان و پرنسیپی نەگۆڕی نەتەوەیی و ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانە، یاریكەرێكی سەرەكییە لە هاوكێشە سیاسییەكان، چ لەسەر ئاستی نێوخۆیی، چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی. ئەمەش لە دواسەردانی سەرۆك بارزانی دەركەوت كە چۆن وەك سەركردەیەكی بەهێز و بەسەنگ لە بەغدا پێشوازی لێكرا. دوای چوار ساڵی سەخت و پر لە تەنگژەی سیاسی لە بەغدا، كە رووبەڕووی كورد و بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بوویەوە لە خولی سێیەم، ئەم جارەو دوای هەڵبژاردنی 12/5/2018 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەدەستهێنانی ژمارەیەكی بەرچاوی كورسیی پەرلەمانی توانی تا راددەیەك ئیستیحقاقی راستەقینەی خۆی لە پەرلەمان بچەسپێنێت و پۆستەكانی خۆی نەبەخشییە لایەنەكانی دیكە. ئەم جارە پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەنگ و پێگەیەكی بەهێزتر لە بەغدایەو ئەمەش جگە لەوەی گەرەنتییە بۆ بەهێزیی هەرێمی كوردستان، زەمانێكی بەهێزیشە بۆ حكومەتەكەی سەرۆك وەزیرانی نوێ، هەروەك چۆن سەرۆك بارزانی لەكاتی راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی پشتگیری و پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەو و حكومەتەكەی دەربڕی. ئەم هەڵوێستەی جەنابی سەرۆك لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی پێشوازی گەرمی لێكرا، چونكە هەموو لایەك دەزانن كە ئەم پاڵپشتییەی سەرۆك بارزانی هێزی مانەوە دەبەخشێتە داهاتووی حكومەتەكەی سەرۆك وەزیران، كە ئەم مانەوەیەش هێندەی بۆ ئەزموونی شیعە گرنگە، هێندە بۆ مانەوەی كەسێك، یان حزبێك گرنك نییە، چونكە عادل عەبدولمەهدی دوادەرفەتی ئەزموونی شیعییە.جێگایی ئاماژەیە،13 ساڵی رادوو، سەرەرایی ئەوەی كوردبەشداربوو لە پرۆسە بونیاتننانەوی عێراق،بەڵام بە پێچەوانەوە دەسەڵاتدارانی بەغدا زوًر نارەوایەن كرد سەر گەلی كورد و دواتر سزایی ئابووریی و هەولًی سرینەوەی كوردستانیان ، بەڵام سەركەوتنەكانی پارتی وبارزانیی هەموو پیلانەكانی شكست و مایەپووچ كرد.. ئێستا گەلی كورد دوای سەردانی سەرۆك بارزانیی بۆ بەغدا لە چاوەروانی جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانەیەتی..ئەگینا بەغدا باش دەزانیً ئیتر ئەم دەرفەتی هەرێمی كوردستان دوایین دەرفەتە لە بەردەم دەسەڵاتدارانی بەغدا .. بۆیە ، وەك دەبینرێت لە ئێستەدا گفتوگۆی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم گەرمە و پارتی لە رۆژانی رابردوودا دووجار سەردانی یەكێتی و گۆڕانی كردووە، بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا بگەنە ڕێككەوتن لە پێناو دروستكردنی حكوومەتێكی بەهێز و دانانی نەخشە ڕێگایەكی توند و تۆلی سیاسی و ئیداری و حوكمڕانی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان.بۆیە ، پێوستە ئەوەی زۆرترین دەنگی هێناوە دەبێت حكوومەت پێكبهێنێت و زۆرترین پۆستی لە حكوومەتدا هەبێت، چونكە بەرپرسیارەتی گەورە دەكەوێتە سەر شانی، لایەنەكانی دیكەش هەر یەكە و بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن داوای پۆست و پلە بكەن و بیر لە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەكەمان بكەنەوە.دەبێت هەرچی زووە حكوومەتی هەرێم پێك بێت و لایەنەكان پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێزی یەكگرتوو، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەن و كێشە و قەیرانەكان چارەسەر بكەن.پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو هێزی یەكەم لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان خاوەنی 45 كورسیی پەرلەمانییە لەگەڵ یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان چەند جارێك كۆبووتەوە، ئێستا لایەنەكان لەبەردەم كۆمەڵێك مەلەفی گرنگ و گەورەدان، دەبێت هەرچی زووە پەلە بكەن لە دیاری كردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی پەرلەمان دەست بە كارەكانی خۆی بكات و مەسرور بارزانی ڕاسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكوومەت، چونكە چەند زووتر سەرۆكایەتی پەرلەمان دەست نیشان بكرێت باشترە و دەتوانێت دەستوورێك بۆ كوردستان دابنێت و دەست بۆ مەلەفی گەندەڵی ببات و پرۆژەی چاكسازی پەسەند بكات، بەوەش زۆربەی كێشەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەبن و خەڵكی كوردستان لە چوار ساڵی داهاتوودا لە خۆشگوزەرانیدا دەژیت.حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا كەوتە بەر كۆمەڵێك قەیران و گرفتەوە، پارتی كە دروشمی بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز بووە، خەڵك چاوەڕوانی دەستی پارتی دەكات كە ئەو كێشە و قەیرانانەی كە هەن نەمێنن و هەنگاوی گەورە بنێت بۆ سەقامگیری ئابووری هەرێمی كوردستان و كوردستان لەو قەیرانانەی كە تێكەوتووە ڕزگار بكات. چونكە پێوەری هەر حكومەت و وڵاتێكی بەهێز و كوردستانێكی بەهێز تەنها قبوڵكردنی دیموكراسی و دەنگی گەلە.
Top