بڕونامە و چاندنی هزری ژێردەستەیی

بڕونامە و چاندنی هزری ژێردەستەیی
دوای ئەوەی لە پۆلی شەشەمی ئامادەیی دەرچووم، بە شانازییەوە لە زانکۆی رێبازی بارزانی نەمر لە کۆلێژی کوردایەتی و بەشی سەربەخۆیی کوردستان وەرگیرام، دوای هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر بڕوانامەی شەرفم بەدەست هێنا.
ئێستا هەندێ خوێندەواری سەقەت ئێمەی ریفراندۆمچیانی سەربەخۆخواز بە جوداخواز تاوانبار دەکەن و داوا دەکەن لە دەدگای عرووبەدا دادگایی بکرێین و سزای لە سێدارەدانمان بەسەردا بسەپێنرێ، یوسف محەمەدی خوێندەوار و خاوەن بڕوانامە پێشەنگی ئەو خوێندەوارە سەقەت و خاوەن بڕوانامانەی دەکرد، هەندێ خوێندەوار و خاوەن بڕوانامەی خۆفرۆشیش ئێمەی خاوەن بڕوانامەی شەرەفی شاخ و کوردستان پارێز بە تۆمەتی هەوڵدان بە دابەش کردنی عێراقی عرووبە تاوانبار دەکەن، نموونەی ئەو خاوەن بڕوانامانەش سروەی خوشکی شاسوار و ئاڵا ئەسەدین کە لە حەنان فەتلاوی توندتر و شێلگیرانە تر بوونە پارێزەری یەکپارچەیی خاکی عێراقی عرووبە.
ئەوەی جێگای سەر سوڕمانە لە وڵاتان خوێندەوار و خاوەن بڕوانامەکان خزمەتی گەلەکانیان دەکەن، لای خۆشمان ئەو خوێندەوار و خاوەن بڕوانامانە هزری ژێردەستەیی دەچێن، بەوەشەوە ناوەستن و روون و ئاشکرا لە باوەشی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستاندا موزایەدە دەکەن و تانە وتەشەر لە هزری نەتەوەیی و بڕوای سەربەخۆخوازان نەخوێندەواردەدون
پارتیش بە نۆرەی خۆی بەدەر نییە لە ئیهانە کردنی خوێندەوارەکانی خەبات و توولە رێگاکان، ئەوەتا زۆرێک لەوانەی کاتی خۆی لە خوێندن فەشەلیان هێناوە و ئێستا بە (قبوڵ خاس) وەرگیراون و بە پارەی حزب بوونە خاوەنی بڕوانامەیەکی بێ زانست و مەعریفە، لاف و گەزاف لێدەدەن و خۆیان بە شکسپیر و ئەنشتاین دەزانن و ئێمەمانانیش بە نەخوێندەوار ناو دەبەن.
Top