دیپلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی دەخرێتە مەنهەجی خوێندنی زانکۆوە.
January 2, 2019
وتار و بیروڕا
ساڵی ۲۰۱۸ ساڵێکی پڕ دەسکەوت بوو بۆ هەرێمی کوردستان، ئەویش لە ڕێگەی دیپلۆماسیەتی بەڕێزیانەوە بوو.
ئەوەی من سەرنجم داوە، وەک خەڵکی کوردستان یادەوەریمان لاوازە و زوو شتمان لە بیردەچێتەوە، بەڵام سەری ساڵی ۲۰۱۹ وای لێکردم بیر لە ۲۰۱۸ بکەمەوە و سەرنج بدەم بزانم کوردستان لە ۲۰۱۷ چۆن بوو، وە لە۲۰۱۸ گەیشتە کوێ؟!
لە بیرمە دووای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە سەرکەوتووەکەی ۲٥ی ئەیلولی ۲۰۱۷ و خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ، وە دوواتریش داستانی سحێلا و پردێ، گەلی کوردستان لە چ حاڵێکی دژوار و لە چ دڵەڕاوکێ و دوو دڵیەکدابوو، بەهۆی ئەو هەموو گەمارۆ توندانەی وڵاتانی هەرێمی و بەغداوە کە گشت دەرگاکانمان لەسەر داخرابوون.
لەناو ئەو هەموو گەمارۆیانەدا، لە کات و ساتی شەڕدا بووین و سەرەڕای ئەوەی کە لە مەیدانی جەنگدا سەرکەوتووبوین بەڵام نێچیرڤان بارزانی هەمیشە نەرمی پیشان دەدا و زۆر بەهێمنی لێدوانی دەدا. وای لێهاتبوو هەموومان پێمان ناخۆش بوو کە ئەو هەموو نەرمیەی حکومەتی هەرێمی پیشانی بەغدا و وڵاتان دەدات چونکە ئێمە براوەی جەنگ بووین. بەڵام دووایی کە ئەنجامەکانمان بینی، تێگەیشتین ئەوەی بارزانی کردی، ڕاستترین بژاردە بووە.
لێرەوە نابێ ڕۆڵی فەرەنساش لەبەرچاو نەگرین کە چۆن دەرگای دیبلۆماسیەتی بەسەردا کردینەوە..
نێچیرڤان بارزانی بوو جارێکی تر هەیبەتی ڕاستەقینەی بۆ (دیپلۆماسیەت) گێڕایەوە کاریگەریکانی وەدەرخستن.
دڵنیام ڕۆژێک ئەو شێوە دیپلۆماسیەتەی بەڕێزیان دایهێنا و پەیڕەوی کرد لە ساڵی ۲۰۱۸، دەخرێتە مەنهەجی قسمە سیاسی و دیبلۆماسیەکانی زانکۆکان لە داهاتوودا..