خەباتی و تێكۆشانی بێ‌ وچان لە پێناو كوردوكوردستان ..

خەباتی و تێكۆشانی  بێ‌ وچان لە پێناو كوردوكوردستان ..
خەباتی بەردەوام و بێ‌ وچانی پارتی ،بارزانی سەڵمێنەری ئەو راستیەیە كە بە هۆی داكۆكیكردن و سازش نەكردن لە مافەرەواكانی گەلی كورد ، پارتی و بارزانیی هەمیشە لە نێو سێرەی نەیارانی و داگیركەران بووە و لەو پێناوەشدا باج و قوربانیی زۆری بەخشیووە و دەبەخشێ‌. لە پارتی بەرابەرایەتی سەرۆک بارزانی و هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە بوونە سیمبولی تێکشکاندنی داعش وەک دڕندەترین هێزی تاریکپەرست لە جیهان و هەروەها حەشد و هاوبیرانیان ئەوانەی ویستیان ئەزموون و دەسكەوتەكانی گەلی كورد بسرٍنەوە. پاراستنی کوردستانی لە دوو شەڕی گەورە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا مایەی سەرفرازی بۆ پارتی و هێزی پێشمەرگەیەـ کە پارتی بەوە سەلماندی پارێزەری خەڵکی کوردستانە و بە پاڵپشتیی ئەوان هەر حزبێکی زیندوو و سەربڵند و سەرکەوتوو دەمێنێتەوە. سەرۆك بارزانیی سیمبوڵی خۆراگری ..رووداو و پێشهاتەكانی چەند ساڵی رابردوو و تا بە ئەمڕۆ راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە ئەگەر بە عەقڵی داخراو و نامەنتیقی هەندێك هەندێك هێز و لایەن بوایە ، ئەو دیار نەبوو ، كە چارەنووس و دۆزی كورد بە چ ئاقارێكی هەنگاویی بنایە ..پیلانگێری ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی، شەرٍی سەپێنراوە و كاڵفامی و خیانەتی نیشتیمانیی و نەتەوەیی و سەپاندنی گەمارۆ و چەندین لوغمی تری سیاسی ترسناك ، ئەو كۆسپ و تەگەرانە بوون ، پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانیی توانیی بە هیمەت و خۆراگری دڵسۆزان تێك و پێكیان بشكێنێت و گەلی كورد لە گێژەلۆك و مەترسییە كانی بەردەمی رزگار بكات .به‌ خۆراگری و عه‌قلانی كار كردنی سەرۆك ، سنورو ده‌رگا داخراوه‌كان و گرێ كوێره‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ ، ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌كه‌مان و ئارامی و سه‌قامگیری كوردستانه‌كه‌مان مسۆگه‌ر ده‌بێت .ده‌بێت هه‌مومان پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی بین، له‌ بالاترین ئاستی به‌رپرسیاره‌تی تاكو خواره‌وه‌ ، هه‌ركه‌س پله‌ی به‌رزتر بێت به‌رپرسیاره‌تی زۆرتری له‌ سه‌ر شانه‌ ،به‌رپرس دو به‌رپرسیاره‌تی له‌سه‌ر شانه‌ هی ئه‌ركی خۆی كه‌ به‌ باشی و به‌ پاكی كار بكات و به‌رپرسیاره‌تی ژێر ده‌ستانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشی كار بكه‌ن و سه‌ركه‌وتو بن له‌ ئه‌ركه‌كانیان.پرسی گه‌لی كورد پرسی گه‌لێكی ماف خوراوی ولات داگیركراوی زولملێكراوه‌ ، جێگای شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك دژایەتی سەرۆکمان بکات یا خود له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و رق و كینه‌ نه‌یه‌وێت سه‌رۆك سه‌ركه‌وتو بێت ، سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆك بارزانی سه‌ركه‌وتنی گەلی کوردە و شكستی سه‌رۆك شكستی گەلی کوردە، وە هەموومان لەوەش ئاگادارین سەرۆک بارزانی ڕووبەروی هەموو ئەو گرفتانەیەکە توشی کورد و کوردستان دەبن،تەنیا خودی بەرێزیان کار پاراستنی شوناس و دەسكەوتەكان و هەروەها گەیاندنی كورد دەكات بۆ كەناڕی دڵنییایی و ئامانجە گەورەكەمان و مسۆگەركردنی مافەرەواكانی با ئێمەش پاڵپشتی ئەم سەرکردەیە بین بۆ بە دیهێنانی ئاوەتەکەی بارزانی و یەک هەست و دەست بین لە بریارەکانی چوونکە بۆ بەرژەوەندی کوردە دڵنیابن .قارەمانیه‌تیی هێزی پێشمەرگە و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان کرد کە بووە هۆی شکست پێهێنانی پیلانی ناحەزان و نەیارانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ تێکدانی قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی کوردستان کە نیازیان فرۆشتنی خاکی کوردستان و شکاندنی پارتی بوو، بێ ئاگا لەوەی پارتی قەت ناشکێت و بە سەرکەوتوویی دەمێنێتەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان.هەمیشە پارتی، پێداگر بوو لەسەر سووربوونی بە هەڵنەهاتن لە بەرپرسیاریه‌تی و لەم قەیران و ئاڵۆزییەشدا بە تەنیا بەرپرسیاریه‌تییەکەی لەسەر شان هەڵگرت و لە ڕۆژە خۆش و ناخۆشەکاندا لەگەڵ خەڵکی کوردستان ماوەتەوە و دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا هەمووان لە خۆشی و ئارامیدا خۆیان بە شەریک و هاوبەش دەزانی و خۆیان دەکردە خاوەنی هەموو دەستکەوتێک، کەچی لە کاتی تەنگانە و قەیراندا مەیدانیان چۆڵ کرد. لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەریش تەنها سەرۆك بارزانی و پێشمەرگەی پارتی لە سەنگەرەكانی بەرگری و پاراستنی كەرامەتی كوردستان مانەوە، بۆیە مافی گەلی كوردستانە متمانەیان پێ هەبێت و دەنگی خۆیان پێ بدەن، كە دڵنیان چۆن لەرابردوو دا هەموو شانازی و سەروەرییەكانی مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد پەیوەستە بە پارتی لە ئایندەشدا هەروا دەبێت كە هیچ بریارێك بەبێ پارتی ناتواندرێت بدرێت لە كاتی بەرگریدا پارتی هەر لە مەیداندا دەمێنێتەوە كە داستانەكانی پردی وسحێلا لە یادمانن كە چۆن پێشمەرگەكانی پارتی و سەرۆك بارزانی سنوریان بۆ خیانەت و دوژمنان كێشا و رێگریان لە مەرامی خائین و خاك فرۆشان كرد.پارتی لەبەردەم ئەرك و بەرپرسیارەتێكی قورس دایە و بەهەمان روحیەتی پێشمەرگە ئاسای داعش بەزێن و ئەبرامزشكێن پارێزەری كوردستان دەبێت و لە پرسی سەربەخۆیی سازش ناكات و جدی تر كاردەكات لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری كوردستانیان بۆ خۆشگوزەرانی و كۆتایی هێنان بە قەیران و فەوزای سیاسی و دامەزراندنی حكوومەتێكی بەهێز و ئەنجامدانی گۆرانكاری و چاكسازی، چونكە بەمە كوردستانێكی بەهیز بنیات دەنرێت، كە هەموو خەڵكی كوردستان چاوەڕیی بەڵێنەكانی پارت یە كە دڵنیاین پارتیش خاوەنی بەڵێنی خۆیەتی، چونكە هیچ كات پارتی بەلێنی بێ كرداری نەداوە هەموو كات خزمەتكاری و قوربانی دان فەرهەنگی پارتی و رێبازی مستەفا بارزانی بووە، چونكە متمانە و براوبوونی جەماوەر بەپارتی بەشێكی گرنگە لەبەرپرسیاریەتی بەدڵنییاییەوە ـسەردەمی پەنجا بە پەنجاو بە قوربانیدان بە دەنگی لایەنگرانی پارتی بە سەرچوو و ئێستا ئیتر كاتی بەهێزكردنی كوردستانە لە رێگەی خزمەتگوزاری و بەرەو پێشبردنی هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكاندا...
Top