لە دوای بەرنامەی تەلەفزیۆنی لە ستۆدیۆکە چیت پێدەڵێن؟!

لە دوای بەرنامەی تەلەفزیۆنی لە ستۆدیۆکە چیت پێدەڵێن؟!
سەرباری پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ئەوکاریگەرییە فراوانەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دروستیانکردەو، لێ هێشتا تەلەفزیۆن یەکێکە لە کەناڵە بەهێزەکانی گەیاندن وپەیوەندی جەماوەریی.
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەشداری چەند بەرنامەیەکی تەلەفزێۆنی بووم، بەتایبەت ئەو بەرنامانەی گفتوگۆی سیاسیی بەخۆیانەوە دەگرن، کۆمەڵێک دیاردەی ناتەندروست سەرەنجت ڕادەکێشن کە هەرگیز!لەوانە:
کەسانێک بەناسنامەی ساختەوە دێنە گۆ، کەسێک بەناوی دەستەبژێر و ڕووناکبیر و نووسەروڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیی خۆی دەناسێنیت، لێ تاسەر ئێسقان سیخناخە بە ئایدۆلۆژیاو حیزبایەتی. لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە حیزبێک شیاوی ئەوەنەبێت بەناویەوە خۆتبناسێنیت بای ئەوە شانازی و شکۆینەبیت کە بەشانازییەوە خۆتی پێبناسێنیت بۆ بەرگریلێدەکەیت؟!
ئەو بێ لایەنە عەیار ٢٤ انە، لە بەردەم زوومی کامێرادا تا پێیاندەکرێت بەرگریی لە سیاسەتی چەوتی حیزبێکی سیاسیی یان تەوژمێک دەکات و پاساوی سەیروسەمەرە دێنێتەوە بۆ هەڵەکانی حیزبەکەی، لێ هەر هێندەی کاتی بەرنامە تەواو بوو، ئیدی دۆخەکە بەشێوەییەکی سەیر دەگۆڕێت کە هەرگیز چاوەڕوان ناکرێت! چەندجارێک ڕووبەڕووی ئەم دیاردەیە بوومەتەوە کە لەبەرنامەدا کەسی بەرامبەر هەوڵیداوە پێچەوانەی بۆچونەکانی منبسەلمێنێت! جۆرەها بڕوبیانوو و گریمانەی خستۆتە ڕوو بۆ داپۆشینی عەیبێکی حیزبەکەی، زۆرجار خۆشی ڕاپسکاندوە! لێ هەر کە بەرنامە کۆتایی هات دان بەهەڵەو کەموکوڕییەکانی حیزبی بەرگریی لێکراودا دەنێت، (ڕاستە حیزبی فڵان پەرتەوازەویە و قەیرانی سەرکردایەتیکردنی هەیە! ڕاستە نابێت حیزبی وانێک بە ڕۆژ لە حکومەت و بەشەو ئۆپۆزیسیۆنبیت! منیش لەگەڵ ئەوەم خۆمان یەکلابکەینەوە! ڕاستە حیزب فڵان کەتنی ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەنجامداوە و سەرئەنجام خەڵک زەرەرمەندبوون!. ئیدی بەم جۆرە مرۆڤ کاتێک لە کەوالیس ئەم ڕەفتارە دژ و پێجەوانەیە دەبینێت لە ساتێکی کورتی دوو کاتژمێریدا، جگە لە پوچێتی قۆناغەکە و لاوازبوونی متمانە بە سیاسەت و حیزبایەتی هیچیتر نابینیتەوە، ئەوان بەم رەفتار و دووفاقیەییان سیاسەتیان بێ ئەرزشکرد.
بەشێک لە و برادەرە هێژاییانەی! لەشاشەوە خۆیان ڕادەپسکێنن بەرامبەر پارتی، لێ لە دوای کۆتایی بەرنامەکە بەخوێنساردیەوە دەڵێت(ڕاستە بارزانی ڕێبەری کوردستان و پێشڕەوی فیکری سەربەخۆیی یە)، ناتوانین ئەو ڕاستەی ناندیدە بگرین پارتی حیزبێکی ستراتیژیی و یەکگرتوو و خاوەن پرۆژەیە، لێ ئەوەی سەیر و مەخسەرەیە ئەم هێژایانە لەبەردەم مایک شتێکی تر بەخەڵک دەڵێن!.
پوختەی قسەم ئەوەیە وەرگر ئەو دیمەنەی لا ڕوون و ئاشکرابێت، بەشێک لە بەناو دەستەبژێر و ڕووناکبیر و نووسەروڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیی باوەڕییان بەو قسە و شیکردنەوەو گفتوگۆیانە نیە کەلەشاشەکانەوە پەخشیدەکەن!.
Top