داگیركەرانی كوردستان بە درێژایی مێژوو ، بەهۆی خەبات و تێكوشانی گەلی كوردەوە ، نەك دەیان بە ڵكو سەدان پیلانگێری و كاری تیرۆریستیان بەرامبەری بە سەركردەكانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ئەنجامداوە و دەیان سەركردە و رێبەریان ناوداری كورد وكوردستانیان شەهیدكردووە و ئەمەوە جگە لەتاوانی دژی مرۆڤایەتی و بەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژی و قرٍكردن و هەوڵی سرٍینەوەی مۆرك و ناسنامەی گەلی كوردیان داوە . بۆیە، خۆڵ كردنە چاویی گەلانی ناوچەكە بۆ شاردنەوەی تاوانكاری و كردە ئامانجی سەركردەكانی كورد ، خۆی لە خۆیدا جۆری تیرۆری فیكری و پیشاندانی رووی رەشی ئەو رژێمەیە كە بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو ، هەزاران كەس لە هاووڵاتیانی شەهید و بێ سەروشوێن كردووە ..حكوومەتی دیكتاتۆرو مرۆڤكورژی سووریا بۆخۆی سەركردەكانی تۆمەتبارن بە تیرۆر، سووریا وڵاتێكە ئەكتەرێكی بەهێز نییە و سەروەری نەماوە و وڵاتان بە ئارەزووی خۆیان تەراتێنی تێدا دەكەن.سووریا ئەو قورساییەی نەماوە تا ڕاپۆرتەكانی گرنگی پێ بدرێت، چونكە ئەو وڵاتانەی خەڵكی دەخەنە لیستی تیرۆرەوە ئەمەریكا بە پلەی یەكەم و دووەمیش یەكێتی ئەوروپایە، بۆیە ئەو لایەنەی كە ئەم لیستەی داناوە متمانە پێكراو نییە.بەشێك لەو میدیایانەی سەر بە باڵێكن لەناو یەكێتی كە سەرپەرشتی دەزگای زانیاری دەكات پێوەندی بە جەنگی میدیاییەوە هەیە، ئێستە كە ناوی مەسروور بارزانی هاتووە ئەوان دەورووژێنن بۆ گەرمكردنی بازاڕی میدیایی خۆیان.كورد لە لیستی تیرۆری وڵاتانی داگیركەردان و ناوهێنان لە لەلیستێك كە رژێمێكی دیكتاتۆر ئامادەی كردبێ جێی شانازییە و گەورەییە بۆ ئەوەی ناوی هێنراوە.بەشار ئەسەد، دەسەڵاتێكی فاشلی دۆراو و هیچ لەهەگبە نەبووە، سەبارەت بەو تۆمەت و وڕێنەیەی دەسەڵاتە فاشیەكەی ئەسەد باسی دەكات بۆ دوژمنانی كورد شتێكی تازەو ناوازە نیە.دەسەڵاتی سووریا تائێستە بروای بە هاووڵاتی بوونی كورد نیە لە سووریا و بەردەوام زیاتر لە كردەی تیرۆریستی سەرقاڵی كورد كوشتن و نەهێشتنی ناسنامەی كوردی بووە، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنج و نیگەرانیە جاش و خۆفرۆشەكانی ناوخۆیە كە بەبێ هیچ بنەماو دوور لە رەوشتی كوردانە كلكی شەرمەزاری و ریسواییان دەلەقێنن بۆ دوژمنانی كورد و ناحەزان. بەدڵنییاییەوە هەركوردێك تیر و تانەی ناحەزان و دوژمنانی بۆ هات ئەوە نیشانەی دڵسۆزی و پاكی و راستی و كوردپەروەرییە، دڵنیاشین لەوەی وەك هەمیشە مەسروور بارزانی چقڵی چاوی ناحەزان دەبێت و ئارامی و خۆشگوزەرانی دابین دەكات".لە ئێستادا رێزدار مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئێستە كاندیدی پارتییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و لەكاتی دیاریكردنی بۆ ئەو پۆستە، زۆر لە هاووڵاتییان و چاودێران پێیان وایە ئەوە گۆڕانكارییەكی ڕژد و گەورەیە لە پرۆسەی حوكمڕانی كوردستان. بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی و شۆرشە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستان ، كاری هەرە سەرٍەكی داگیركەران و نەیارانی گەلی كورد بریتی بووە لە " تیرۆر فیكری و تابووری پێنجەم و شێواندنی مێژوو و بە ناشیرین پیشاندانی و پرۆپاگەندەی بێ بنەما و نادروست " ،هەروەها نابێ لە بیرمان بچێ كە دوژمن هەر دوژمنە بە تایبەت داگیركەران هەر كاتێ تیری پڕوپاگەندەی خستە سەر هەر کەسێ بە دڵنیایەوە ئەوە نیشتمان پەروەرە راست دەکەی بە درێژایی مێژوو کوردەکان لای عەرەب موخەریب و جاشەکان بە فرسان۰ لای فارس تێکۆشەران بە مونافیق و جاشەکان بە پێشمەرگەی موسڵمان و لای تورک نیشتمان پەروەر بە تیرۆرست و جاشەکان بە تورکمان و کوردی باش ناسراون.. ئامانجی راستەقینەیان روون و ئاشكرایە ، لاوازكردنی ئەو پێگە جەماوەرییە و ئەو كەسایەتیی تێكۆشەرەیە كە هەمیشە لە پێناو گەل و نیشتیمانەكەی خەباتی كردووە و رانەهاتووە كە سازش لە سەر مافەرەواكانی گەلەكەی بكات ، هیچ كاتێ خاك و نیشتیمانەكەی لە پێناو بەرژوەندی شەخسی و حزبی نافرۆشێت و هەموو كات بۆ گیان فیدایی ئامادەیە، كەسایەتی بەرێز مەسروور بارزانیی لە رووی دیپلۆماسیەت و تێكشكاندنی پیلانگێران بڵیمەت و بێ وێنەیە، دوژمن بەزێن و داگیركەر بەزێنە و هێزی پۆڵایینی تێشكاندنی تیرۆریست و ئەو هێز ولایەنانەیە كە پشتیوانانی تیرۆریستان دەكەن . بەدڵنییاییەوە ،هەموو ئەو خەسڵەتانە لە قوتابییەكی دەرچوویی قوتابخانەی كوردایەتیی كە رابەرەكەی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانییە، ئەویش هەڤاڵی ماندوونەنناس مەسروور بارزانییە ، كە بەدرێژایی تەمەنی تێكۆشاوە بۆ پاراستنی خاك و نیشتیمانەكەی.. گەلی كوردیش ئێستا لە هەموو قۆناغێك هوشیارترە و هیچ كاتێ ناكەوێتە ژێر كاریگەری هاشوهوش و پرۆپاگەندەی داگیركەران وتیرۆریستان و كۆیڵەكانیان ..بەدڵنییاییەوە ، گەلی كورد سەدەیەكە قوربانیی دەستی تیرۆر و پیلانگێری داگیركەرانە ،بەڵام هەموو ئەو هەوڵانە نەیانتوانییووە سەركردایەیی سیاسیی كوردستان لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان پاشگەز بكەنەوە ..