باب و باپیرانتان بە خویان و خەونەکانیان چوونە ژێڕ گڵ و ئەو ڕۆژەیان نەبینی، ئێوە بە تەمای چین؟

باب و باپیرانتان بە خویان و خەونەکانیان چوونە ژێڕ گڵ و ئەو ڕۆژەیان نەبینی، ئێوە بە تەمای چین؟

چەندین ساڵە نەیارانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ھەموو ڕێگایەكیان تاقیكردووتەوە بۆ لێدان لەو حزبە و لەو بنەماڵەیە كەچی ھیچیان پێنەكراو و حزب و بنەماڵەكە ھەر وەكو خۆی مانەوە. دژایەتی بكەن، ڕكابەرایەتی بكەن چی دەكەن بیكەن تەنھا با لەچوارچێوەی كاری سیاسی بێت و بەدەر لەو ڕكابەری و دژایەتیكردنەتان دەچێتە خانەی بێ ئەخلاقی لەكاری سیاسیدا، باب و باپیرانتان وەكو ئێستای ئێوە خەریكی دژایەتی كردنی بێ موڕال بوون لەبەرامبەر پارتی و بنەماڵەی بارزانی كەچی خەونەکانیان بردە ژێر گڵ و پارتی و بنەماڵەی بارزانی ھەر وەك و خۆیان مانەوە و بەھێزتریش بوون، ئێوە بەم دەم و چاو و كەسایەتیە لاوازانەوە دەتانەوێت دژایەتی پارتی و بنەماڵە بكەن؟ دڵنیام ھەمان داھاتووی پێشینەکانتان دەبێت و پارتی و بنەماڵەی بارزانیش بەھێزتر و كاریگەرتر دەبن لەم ناوچەیە و جیھان بە گشتی.
نوكەرایەتی بكەن، ببنە دەمڕاست و کەواسوری بەر لەشکری بێگانە چیتان لەدەست دێت بیكەن ئەوەی پێتان خۆشە و ئەوەی لەسەری پەروەردەكراون بەردەوام بن، نە ھیچتان پێدەكرێت و نە دەگەن بە ھیچ بێجگە لە بەدەست ھێنانی ھیچ و شەرمەزاری كە دڵنیام وشەی شەرمەزاریش لای ئێوە وشەیەكی ئاساییە.
بەم دواییە و دەست نیشانكردنی دوو كەسایەتی پارتی بۆ ھەردوو پۆستی سەرۆكایەتی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەیەك ئێوەی تێک داوە زۆرجار خۆشتان نازانن لە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی خۆتان چی دەنووسن و چی بڵاو دەكەنەوە لەسەر ئەو دوو كەسایەتیەی پارتی لە بەرامبەر كاك نێچیرڤان و كاك مسرور، ھیچتان پێناكرێت و ناگەن بەھیچ بوویە خۆتان ماندوو نەكەن، ئەو دوو كەسە خاوەنی پێگەی تایبەتی خۆیانن لە بواری ئاوەدانكردن و بەرەو پێشبردنی كوردستان و تێپەراندنی قەیرانەكان و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی وڵات، كە بەشێك لەو قەیرانانە ئێوە پاڵپشت و پشتیوانی بێگانە بوون تاكۆ ڕوبەڕوی كوردستان بکەنەوە، خەلكە خەمخورەكەی كوردستان گەواھیدەری كار و كردەوەكانی ئەم دوو كەسایەتیەن بوویە قسە و كردەوە ناشرینەكانتان كە ڕوبەڕوی ئەم دوو كەسایەتیەیە دەكەن ھیچ لەبابەتەكە ناگوڕن و كاروان و خەباتی ئەوان بەردەوام دەبێت ئێوەش داھاتووتان زۆر لە داھاتووی باب و باپیرتان باشتر نابێت لە بەرامبەر پارتی و بنەمالەی بارزانی.
Top