بە بێ سەرۆك بارزانیی پارێزگاری لە دەسكەوت و دۆزی كورد مەحاڵ بوو..
December 30, 2018
وتار و بیروڕا
لە ماوەی لكاندنی خاكی كوردستان بە عێراق هیچ تاوانێكی نامرۆڤانە نەما رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق تا ئێستا بەرامبەر بە دۆزی كورد و مافەرەواكانی ئەنجامی نەدەدەن،لە بەرامبەردا گەلی كورد و سەركردایەتیی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان هەموو كات دەستپێشخەر بوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگەی گفتگۆ و ئاشتی تا ئێستاكە، كە بینیمان لە ماوەی رابردوو ، سەرۆك بارزانیی چۆن لە هەنگاوێكی ئاشتیانە و بە نییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی جارێكی تر سەردانی بەغدای كرد تا كو بە بەغدا بڵێت كە ئیتر كات لە بەردەمتان سنوور دارە و فەرموون مافە دەستوورییەكانی كورد جێبە جێی بكەن. لە چەرخی داگیر كاری لە زەوییە داگیركراوەكان نەتەوەكانی وەكوو كورد هەمیشە لە ژێر فرمانرەوایی و زولم و ستەمی هندی دەولەتی داگیركار ژیاون و هەمیشە هەولی ئازادی و سەربەستی و سەرفرازییان داوە ، بەلام سەركوت و تەپەسەر كراون ، ئێستاش پاش كورانكاری وهەبوونی هوویەكان ئەم بوارە هاتووتە كایەوە و گەلی كوردیش بریاری خووی داوە ، دەێەویت وەكو هەموو نەتەوەكانی تر ببیتە خاوەنی دەولەتی سەربەخوویی خوی و ئالای لە ناو ئالای گشت نەتەوەكان لە نەتەوەیەكگرتووەكان بشكێتەوە و مەرجە یاساییەكان و سیاسیەكانیان هەیە بە پێ جارنامەی مافی مروڤ ومافی گەلان بە دانپێدانی زوربەی هەرەزوری دەولەتان و زلهێزەكان ئەگەر بە راستی ئەم جارنامەیە و مافی گەلان هەبوونی هەبیت وخویان دانیان پێدابیت ، بو دەولەت بوون .ئەگەر دوژمنان بوار بە كورد بدەن دەتوانن ببنە نمونەی دەولەتێكی ئاشتی خواز و دیموكرات و سەركەوتوو لەم ناوچەیە بە پاراستنی مافەكانی گشت كەمەنەتەوەكان لەم سەر زەوییەدا كە كوردستانە . بۆیە،وەك رابردوو و ئێستا پارتی وسەرۆك بارزانیی خۆی بە پارێزەری مافەرەواكانی گەلی كورد زانیبووە و هەمیشە بەرگری لە خاك و نیشتمانی و مێژوو و شوناسی كردووە و دەكات تا گەیشتن بە دەوڵەتبوونی كوردستان ..ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە و واقعبینانە لە سەر تێكۆشان و بزاڤی رزگاریخوازی مستەفا بارزانیی بكەین ، بۆمان روون و ئاشكرا دەبێ كە خەباتی بارزانیی رێبەر تەنیا بۆ بەرژوەندی حزبێك نەبووە ، بەڵكوو بۆ بەدەستهێنانی هەموو مافە نەتەوەییەكان بووە هەروەها لە پێناو گشت ئایینن و ئایینزاكان و توركمان و ئاشووری و عەرەب و ئەرمەن بووە، هاوكاری و پشتیوانیی بارزانیی نەمر بۆ شێخ مەحمودی حەفید و بەهاناوەچوونی بارزانیی نەمر بۆ شۆڕشی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەشداریكردنی لە دامەزراندنی كۆماری دیموكراتی كوردستان لە مەهاباد و بەرگریكردنی بارزانیی نەمر و هێزەكەی بۆ پاراستنی كۆمار، ئەوەمان پێ دەڵێن كەوا بارزانیی مستەفا وەك رێبەر و پێشمەرگەیەك لە خەمی ئەوەدا بووە كورد بگاتە ئامانج و ببێتە خاوەن دەوڵەتی خۆی، بەهاناوەچوونی بارزانی بۆ سلێمانی و مهاباد، مۆراڵی گەلی كوردستانی بەرز كردووەتەوە، لەبەرئەوەی بارزانیی نەمر، پێشمەرگە و شۆڕشگێڕێكی ئازا و چاونەترس بووە و هیچ كات خۆی بەدەستەوە نەداوە و خۆبەدەستەوەدان لە فەرهەنگی بارزانیی نەمردا نەبووە، ئەمەش وای كردووە خەڵك بە باوەڕبەخۆبوونەوە بڕواننە داهاتوو، هەر بۆیە كارێكی هەڵەیە ئەگەر ئێمە بارزانیی نەمر تەنیا لەسەر پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار بكەین، بەڵكوو دەبێت وەك رێبەری گەلی كوردستان و سەرۆكی نەتەوەیی كورد لە مستەفا بارزانیی بڕوانین.مستەفا بارزانی وەك رابەرێكی نەتەوەیی و نیشتمانیی هەمووكات جێی ئومێدی هەموو گەلی كوردستان بووە، لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتیی خۆیدا دژی سازشكردن لەسەر مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی گەلی كوردستان بووە، بۆیە بەردەوام دوژمنان لە هەوڵی دژایەتیكردن و لێدانی بارزانیی نەمردا بوونە، زۆر جاریش بۆ دژایەتیكردنی بارزانیی نەمر هەوڵیان داوە سوود لە كەسانی ناو شۆڕش و لایەنی ناوخۆیی وەربگرن، بۆیە ئەگەر سەیری مێژووی سیاسیی كوردستان بكەین، دەبینین زۆر جار خیانەت لە بارزانیی نەمر كراوە. بارزانیی نەمر لە تێكۆشانی خۆیدا زۆر جار رووبەڕووی خیانەتی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووەتەوە، بەڵام بارزانی وەك هەمیشە دژی ئەو پیلانانە وەستاوەتەوە و درێژەی بە شۆڕش و بەرخودان داوە. چونكە لە رابردوو تا بە ئەمرۆ مافەرەواكانی كورد لە لایەن حكومەتی عێراق پێشێل كران و چەندین بریاری نابەجێ كە گرنگ ترینیان برینی قوتی خەلك و نەدانی بودجەی هێزی پێشمەرگە كە لە جیاتی هەموو دونیا شەری تیروریستانی دەكرد و بەردەوام بوون لە پێشێل كردنەكان ، گورینی دەمووچاوەكان بەلام بەردەوام بوون لە بیری شوفینییانە و تایفییانەی سەركردە عەرەبەكان لە بەغدا گەلی كورد و سەركردایەتی سیاسی كوردستان بریاری دا ریفراندوم بكات و گەلی كورد چارەنویسیان دیاری بكات . ئەوەبوو گەلی كورد زۆر بووێرانە لە 25/9/2017چوونە سەر سندوقی دەنگدان و بە رێژەی 93% بریاری سەربەخوویی كوردستانیان دا ، ئەوەیان سەلماند كە گەلی كورد و كەمە نەتەوەكانی سەر ئەم زەوییە لە خەبات كردن بو بە دەست هێنانی ئازادی و بەرەو دەولەت بوون ماندی نابن وسەل ناكەن .هۆكارێكی تر ئەوە بوو كە هیچ ریگایەكی تریان بەردەم گەلی كورد و هێزە سیاسیەكانیان نەهیشتووە ، ئەنكار كردن لە ماف و داخوازی و دەسكەوتەكان و بە رەوا نەدیتنی گەورەترین نەتەوەی بێ دەولەتی ئەم جیهانە لە ماوەی سەد سالی رابردوو تا ببیتە خاوەنی دەولەتی سەربەخویی خویان ترسناكترین و نا دادپەروەرترین بریاریان بووە كە تا ئێستا دراوە و بەردەوامن لە جی بە جی كردنی ، هەموو نەتەوەكانی تری ئەم جیهانە مافەكانیان پارێزراوە و تەنها نەتەوەی كورد نەبێت كە تا ئێستا لەم سەدەیە زولمی لێ دەكرێت و مافەكانیان لێ زەوت كراون و دەولەت بوونیان پێ رەوا نابینن .بە هەمان شێوە و بەردەوام پێشمەرگە،مەسعود بارزانی، وەك رابەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانیی كوردستان و كەسایەتییەكی كاریگەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش، هەمیشە وەك رێبەرێكی حیساب بۆكراو و خودان هەڵوێست و كردار سەیر كراوە، بۆیە لە زۆر لاوە لەلایەن دوژمن و ناحەزانەوە حیسابی وردی بۆ كراوە و هەوڵ دراوە كەوا لە كەسایەتیی جەنابیان بدرێت، هەموو لایەك باش دەزانن خۆبەدەستەوەدان لە فەرهەنگی بارزانیدا بوونی نییە، مەسعود بارزانی نوێنەرایەتیی ئیرادەی گەلی كوردستانی كردووە و تا ئێستاش ئەو نوێنەرایەتیی ئیرادەی گەلی كوردستان دەكات، بۆیە دوژمنان هەوڵیان داوە لە رێی هێرشكردنە سەر كەسایەتیی مەسعود بارزانی، ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن، بەڵام خۆشبەختانە مەسعود بارزانی، وەك چیایەكی سەركەش و خۆڕاگر بەرامبەر هێرش و پەلاماری ناحەزان و دوژمنان وەستاوەتەوە و بە هێمنی و لێهاتوویی و سیاسەتی حەكیمانەی خۆی، هەوڵ و هێرش و پیلانی ناحەز و دوژمنانی پووچەڵ كردووەتەوە و بەردەوام هیوایەكی نوێی بە گەلی كوردستان بەخشیوە.