ڕابەرێكی كوردپەروەر وقەڵایەتی پۆڵایین بەردەم داگیركەران..

ڕابەرێكی كوردپەروەر وقەڵایەتی پۆڵایین بەردەم داگیركەران..

ناوچەكە لە بەردەم گۆرانكاری و رووداو و پێشهاتی نوێ‌ و یەكڵاكردنەوەی چەندین كێشە كەڵەبووە بە تایبەت لە سوریا، ئێران ،عێراق و توركیا ، بۆنی دابەشیوون و هاتە ئارایی نەخشەیەكی نوێ‌ لێدێت . تەنها ناوچەی سەقامگیر و جێگەی متمانە ، هەرێمی كوردستانە كە بە حیكمەت و هەوڵە بەردەوامەكانی سەركردایەتیی سیاسی كورد و بەتایبەت پارتی و سەرۆك بارزانیی توانیوێتی هاوسەنگی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازی بپارێزێ‌. پارتی دیموكراتی كوردستان ، كە خاوەن ئەزموونێكی باشە لە حوكمرانی كوردستان ، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، رووبەرووی چەندین كێشە و قەیران بۆتەوە دەیەوێ حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان ‌حكوومەتێكی هاوپەیمانی بێت، ئەو حزبانەی حكوومەت پێك دەهێنن لە پەرلەمانیش هاوپەیمان بن و پشتگیریی حكوومەت بكەن. هەمووانیش پێكەوە لە پشت سەرۆكایەتییەكی بەهێزی هەرێمی كوردستانەوە بن. پارتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت زیاتر دەكات و چاوەڕێ دەكرێ دروستكردنی كابینەی نۆیەم زۆر نەخایەنێت.ئەو حكوومەتەی ئەمجارە لە هەرێم دروست دەبێت لە حكوومەتەكانی دیكە جیا دەبێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی پارتی لە ناو ئەو حكوومەتە دەبن، زۆرینەی پارتی لە ناو پەرلەمانە، لەگەڵ هاوپەیمانە نزیكەكانی خۆی دەتوانێت زۆر شت بكەن، بۆ نموونە دەستوور، كە زیاتر لە 10 ساڵە دەستوور سەقەت كراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان و لیژنەی تایبەتی بۆ دانراوە، بەڵام دەستوورەكە هەر تێنەپەڕێنرا لەبەر هۆكاری ململانێی حزبی لە ناو پەرلەمان و لەبەر بەرژەوەندیی حزبی، كە لە چوار ساڵی ڕابردوودا پەرلەمان بە زۆر ئاقاری جیا جیادا ڕۆیشت، ئێستا پارتی پرۆژەیەكی بەهێز و توكمەی هەیە، بەدڵنییاییەوە پارتی بۆ هەموو لایەك دەیسەڵمنێت كە زۆرینەی هێناوە، بە قەت زۆرینە پرۆژە و بەرنامەی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان زیاتر دابین بكات، ئەو پرۆژانە یەكێكە لەو پرۆژانەی كە بەخێرایی لە پەرلەمان بەڕێ دەكرێت و كوردستان دەبێتە خاوەن دەستووری خۆی، پارتی خاوەن زۆرینەی كورسی پەرلەمانە و باڵادەستە و دەتوانێت بە لای كەمەوە ئەو چاكسازییانەی كە پێشتر ڕێگرییان لێ دەكرا، جێبەجێیان بكات، بەدڵنییاییەوە پرۆژەی چاكسازی دەخاتەبواری گفتوگۆ و جێبەجێكردنەوە و گشت هەوڵەكانی دەخاتە گەر تا پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت، خەڵك زیاتر چاوی لێیە و چاوەڕوان دەكرێت ئەو حكوومەتە بەهێزتر بێت لە حكوومەتەكانی ڕابردوو. لە چوار ساڵی داهاتوودا گۆڕانكاریی زۆر گەورە ڕوو دەدات ژیانی خەڵك زۆر خۆشتر دەبێت و كۆتایی بە قەیرانەكان دێت، بە دڵنییاییەوە هەر دوو كاندیدەكانی پارتی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكایەتیی حكوومەت ئەوەندە بەهێزن،كە ئەویش بەرێزان مەسروور بارزانیی و نێچیرڤان بارزانیی كۆنترۆلی تەواویی رەوشە بكەن لە پێناو چارەسەری گشت كێشەكان ، هەموو ئەو قەیران و پاشماوەی چەندین ساڵەی ڕابردوو و شەڕی تیرۆریستان و ململانێیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، هەموو ئەوانە دەسڕنەوە و ئاسۆیەكی ڕوونتر لە پێشە و ژیان و گوزەرانێكی تازە پڕ لە خزمەتگوزاری و سەرفرازی بۆ گەلەكەمان دابین دەكەن.رووداو و پێشهاتەكانی رابردوو و ئێستا سەڵماندیان كە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لەلایەن سەرۆك بارزانیی بووە قەڵاییەكی پۆڵایین بۆ پاراستنی مێژوو و شوناسی نەتەوەیی و پاراستنی گشت دەسكەوتەكانی دوێنی و ئەمرۆ. دوای خەبات و تێكۆشانی بێوچانی، سەرۆك بارزانی، وەچۆن لە رۆژانی سەرٍەتی راپەڕینە شكۆمەندەكەی گەلی كوردی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ١٩٩١ لە كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی جەماوەریدا پێشنیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازادانەی كرد كە پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوە، وەك چۆن پێ بە پێ لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا خواست و ئامانجی گەلی كوردستانی لە ساڵی ١٩٩٢ لە ئۆتۆنۆمییەوە بۆ فیدرالی گۆڕی كە سیانزە ساڵ دواتر ئەمەشی لە بەغدا چەسپاند، وەك چۆن رۆڵی میحوەری هەبوو لە ئاراستەی كارەكانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و، دواتر كاراكتەری سەرەكی بوو لە چەسپاندنی مافەكانی كورد لە دەستووری عێراقدا، بەربەستیش بوو لەوەی بەهۆی شەڕی تایفی و مەزهەبییەوە گۆمی خوێن لە عێراق دروست بێت، ئاواش بووە سپڕی كوردستان بە رووی پەلاماری تیرۆریستانی داعش داو، بەرێزیان سەرپەرشتی ئەو شەرە چوار ساڵەیەی كرد، كە گیان و قوربانیدانی زۆری رۆڵەكانی كوردستان، ناوی كورد و پیشمەرگە كەوتەوە سەردێڕی شانازینامەكان لەسەر ئاستی دونیا.؟ لە هەموو ئەم وێستگانەداو، لە خەباتە دیپلۆماتییەكەشیدا وەك سەرۆك بارزانی بە درێژایی 13 ساڵی رابردوو، سەرۆك بارزانی هەمیشە داكۆكی لە مافە بنەڕەتییەكانی گەلەكی كردووەو، وەدەستهێنانی ئەم مافەی بە كلیلی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات وەسف كردووە، بۆ ئەم مەبەستەش هەمیشە ئامرازە مەدەنییەكان و رێكارە دیموكراسییەكانی بە دەرچەی گونجاو زانیوە، دوایین كاریش كە سەرۆك لەم رووەوە هەم هەوێنی بوو و هەم بە پەسندی زانی، ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بوو لەسەر ئاستی باشووری كوردستان بۆ راوەرگرتنی خەڵك لەبارەی ئەوەی ئایا دەیانەوێت سەربەخۆ بژین یان بە تابعی بەغدا بمێننەوە، هەر خۆیشی ئاڵاهەڵگری بوو و تەواوی كوردستانی تەی كرد بۆئەوەی پەیامی خۆی لەمبارەوە بە گوێی هاونیشتمانییان بدات، وەك چاوەڕوان دەكرا زۆرینەی رەهای دەنگدەران ملكەچی و ژێردەستەییان رەتكردەوەو، تاجی سەركەوتن بەسەر چیای خەبات و قوربانیدانی ئەم گەلە نرا.؟ رووداوەكانی دوای سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە داگیركاری و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و گەمارۆدان زۆر بە خێرایی گوەزەریان كرد ، لە هەندێ وێستگەیشیدا چاوەروان نەكراو بوو، لە رووكار پاشەكشێكردن بە خواستەكانی ئەم گەلە دەخوینرێتەوە، بەڵام لە ناوەڕۆكدا گەلی كورد هەموو رۆژێك لە ٢٥ی ئەیلوولدا دەژی و، هەر یار و نەیارێكیش كە سەرۆك بارزانی بناسێت، دلنیایە لەوەی نە دەستبەرداری ئەم ئازادیویستەی دەبێت و، نە ئامادەشە ساتێك ژێردەستەیی قەبوڵ بكات. سەرۆك ئەركی خۆی بەجێگەیاندو، دۆسییەی سەربەخۆیی بە دەنگی ٩٣%ی خەڵكی كوردستان و بە ئیمزای سەرۆك مسعود بارزانی، لەسەر مێزی خەباتی گەلی كوردستاندا هەر بە كراوەیی دەمێنێتەوە و دەبێتە قەڵغانێكی پۆڵایین بۆ ئەمرۆ ئایندەمان تا گەیشتن و بەدەسهێنانی دەوڵەتی كوردستان..ئەگەر خوێندنەوە بۆ مێژووی‮ ‬سیاسیی،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بكرێت،‮ ‬جگە لە دەردەسەری‮ ‬و ژیانی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬و قوربانییدان و خەباتی بەردەوام و فیداركاری زیاتر ‬هیچی‮ ‬تر نابینیت،‮ ‬وەكوو خزمەتكارێكی گەل و نیشتیمانەكە و پێشمەرگەیەكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەو شەڕە گەورەیەی‮ ‬كە لە ماوەی چوارساڵی لە كوردستان و عێراقدا وەك پێشمەرگەیەك بەرگری لە خاك و نیشتیمانی كوردستان كرد ،‮ ‬شەڕی‮ ‬ئازادیخوازانی‮ ‬جیهان دژی‮ ‬ ‮ داعش‮. ‬هیچ‮ ‬ڕۆژێك سەرۆك بارزانی‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬كورسی و شەخسی ‬ كاری‮ ‬نەكردووە،‮ ‬بەڵكوو هەمیشە بۆ میللەتی‮ ‬كورد،‮ ‬وەكوو‮ ‬ڕەمزێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد،‮ ‬لەسەرەوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمدا دەمێنێتەوە،‮ بەدڵنییاییەوە خەسڵەتە كوردپەروەرانە و نیشتیمانپەرەوەركانی پێمان دەڵێن كە سەرۆك بارزانی‮ ‬مەڕجەعی‮ ‬نەتەوەییە،‮ ‬لەدەرەوە،‮ ‬لە ئەورووپا و لەوڵاتانی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬كاتێك دەڵێی‮ ‬من كوردم،‮ ‬بەرامبەرە بیانیەكە،‮ ‬ئێرانیەكە،‮ ‬توركەكە،‮ ‬فەڕەنسیی‮ ‬و ئەمەریكیەكە،‮ ‬باس و خواسی‮ ‬سەرۆك بارزانیت لێ دەپرسێت‮.. ‬ئیمڕۆكە كەسایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬ڕاستەوخۆ گرێدراوە بە كێشەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد و وەكوو‮ ‬ڕەمزێك سەیری‮ ‬دەكرێت‮. قۆناغی گەلی كورد زۆر هەستیارە بە تایبەت لە دۆخی ئێستادا كە ناوچەكە بە قۆناغێكی چارەنووسسازدا گوزەر دەكات ‬سەرۆك بازرانی مسعود بارزانی گشت تواناكانی خستۆتەگەر تا پارێزگاری لە دۆزی گەلی كورد بكات ‮ ‬.‬ئیمڕۆكە،‮ ‬كێشەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە و هەلی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد،‮ ‬لەقۆناغێكی‮ ‬زۆر هەستیارن،‮ ‬ ،‮ ‬عێراق و ناوچەكە لە مەترسی‮ ‬و دڵەڕاوكێ دایە،‮ ‬عێراق بۆتە گۆڕەپانی‮ ‬شەڕی‮ ‬بە وەكالەت،‮ ‬جیهان و ناوچەكە لە قەیرانێكی‮ ‬خەتەرناك دایە،‮ ‬دەبێت ئێمە،‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە هەستێكی‮ ‬تژی‮ ‬لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و بۆیە ، لە رابردوو و ئێستادا سەڵمێنراوە كە ئەوەی پارێزگاری لە دۆزی رەوایی كورد بە گشتی كوردووە تەنها پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانییە كە توانیوێتی متمانەی نێودەوڵەتی بەدەست بێنێ و شوناسی و مێژوویی رابردوومان بپارێزێت ..
Top