(هەیەجانی ناوچەکەو دۆخی کورد)
December 28, 2018
وتار و بیروڕا
٭سروشتی ئەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لەدێرزەمانەوە وەهایە کە هەرگیز ئارامی و ئۆقرەیی بەخۆوە نەبینێت ئەم کەفوکوڵە بەردەوامەی ناوچەکە هەمیشە بەزیانی دانیشتوانەکەی تەواودەبێت
٭دوای دروستکردنی بەهاری عەرەبی شەپۆلێکی دیکەی نائارامی سەریهەڵدایەوە کە تائێستاش بەردەوامی هەیەو سووتەمەنی ئەم شەمەدەفەرەی نائارامی جەستەوڕۆحی خەڵکەکەیەتی
٭کورد وەک نەتەوەیەکی داگیرکراو پاسیڤی ناوچەکە لەگزنگی مێژوەوە لەژێرچەپۆکی زوڵم و ستەمو نادادپەروەریدایەو سووتووی یەکەمی هەر جووڵەیەک کوردەو نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکەوەک(عەرەب،تورک،فارس)توانیویانە سوود لەدەرفەتەکان وەربگرن و خاوەن شکۆو هەژموونی خۆیان بن وەلێ ئێمە لەبەر هۆکارگەلی(خودی و بابەتی) تائێستاش لەدۆخی ژێردەستەییدا دەیگوزەرێنێت
٭ئەگەر هەیەجان و ڕووداوگەلی ناوچەکە بۆگەلانی سەردەست و خاوەن سیادەو دەووڵەت خراپ بووبێت ئەوا بۆئێمەی داگیرکراو ژێردەستە بەڵاو موسیبەتێکی گەورەیەو هەزاران جار زیاتر خۆپارێزی و هەنگاوی ژیرانە زەرورە بیگرینەبەر
٭گەورەترین گرەنتیەک کە هەبێت وەک ئەولەوویەت بۆ خۆپاراستن و بەردووربوون لەو ئاگرەی ساڵانێکە ئێمە دەستووتێنێ وازهێنانە لە ڕکابەری نالۆژیکی و ژێرپێنانی بەرژەوەندی کەسی و حیزبیەو یەکبوون ویەکدەنگیمانە تابتوانین بەرامبەر هەر تەوژمێک خۆڕاگربین دوای یەکڕیزیمان هەنگاوەکانی دیکە دەستپێدەکەن کەبەداخەوە ناتەبایی و خۆحۆری و بێگانەپەرستی بکوژی سەدساڵەی ڕۆحی نەتەوەیی ئێمەیەو تائێستاش بوونی هەیە
٭لەهەموو حاڵەتێکدا ناوچەکە وەک هەمیشە لەهەیەجان و کوڵاندایەو هێزی سیاسی خەمخۆرو بەرپرسیار ئەوانەن کە ووڵاتەکەمان لەم تونێلەتاریکە ڕزگاردەکەن و بەکردەوە لەخەمی ووڵات و هاووڵاتین نەک بەشیعاراتی گەورەو بێ کردەوە