قوتابخایەكی پر سەروەری بۆ گەیشتن بە مافەرەوا وئامانجەگەورەكە ..

قوتابخایەكی پر سەروەری بۆ گەیشتن بە مافەرەوا وئامانجەگەورەكە ..
زیاتر لە سەدەیەكە ساڵە بە هۆی نەبوونی دەوڵەتەوە گەلی كورد رووبەرووی چەندین پبلانگێری و جینۆساید و هەوڵی سرٍینەوە بوینەوە. لە سەدەی داگیركردن و دابەشكردنی خاكی كوردستان و گۆڕانكاری و دەسكاریی گەورە لە سنوورە نێودەوڵەتییەكاندا لە ئەنجامی شەڕە جیهانییەكاندا هاتۆتەئاراوە. جەنگی یەكەم كۆمەڵێك دەوڵەتی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی تر دروست كردو جەنگی دووەمی جیهانی بووە هۆی ئازادبوونی بەشێكی زۆر لە دەوڵەتانی بندەستی دەوڵەتە كۆڵۆنیالیستەكان و دامەزراندنی چەند دەوڵەتێك. كۆتایی جەنگی ساردیش بووە هۆی دروستبوونی چەندین دەوڵەت لە ئەوروپا و ئاسیا و دووریش نییە جەنگی جیهانی دژی تێرۆر ببێتە هۆی دەستكاریكردنی سنووری هەندێك دەوڵەت. كوردستان وەك مەیدان و لایەنێكی دیار و گرنگی ئەم جەنگە دەرفەتی گەورەی لەبەردەم كراوەتەوە و قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە و هەنگاونانی جددی و كردەیی بەرەو سەربەخۆیی بەندە بە ئیرادە و بڕیاری سەركردایەتی سیاسیی كوردستانەوە. ئەوەی جێی داخە ئەوەیە كە سەڕای دۆخە نێودەوڵەتی و نێوخۆییە گونجاوەكە هێشتا هەندێك لایەنی كوردستان بە پاساو و بیانووی جێاوازەوە ڕێگرن لەبەردەم سڕینەوەی ئەو غەدرلە مێژووییەی سەد ساڵە لە خەڵكی كوردستان دەكرێ.ئێمە نەك مێژووی دوای نەمانی بەعس و مامەڵەمان لە عێراقی نوێدا كە لە ساڵی دووهەزار وسێ‌ وە دەستی پێكردووە، فێری كردبین، بەڵكو مێژووی سەد ساڵەمان كە لە بن بەرداشی هەمان داگیركردندا دەهاڕێین فێری كردووین، ئێمە ناتوانین لە چوارچێوەیەكدا بژین كە جگە لە نەهامەتی و وێرانكاری و سڕینەوەی سیمای نەتەوایەتی و ڕەتكردنەوەی وجوود هیچی تری پێنەبەخشیوین. دوای ساڵی 2003و هاوكاری كورد لە رزگاركردنی عێراق و كوردستان و هەوڵەكانمان بۆ داڕشتنی دەستوورێك كە لانیكەمی داخوازییە نەتەوەیی و سیاسی و كەلتوورییەكانی لەخۆگرتبێ و دوای هەوڵە بەردەوامەكانی سەركردایەتی سیاسیی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا تازە خەریكین دەگەڕێینەوە چوارگۆشەی یەكەم و بە ئەقڵییەتی كەمینە و زۆرینە ڕای زۆرینەیەكمان بەسەردا دەسەپێنن كە سەد ساڵە بە ئاگر و ئاسن حوكم مان دەكەن.شەخسی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بە درێژایی مێژووی كاری سیاسی خۆیان دژی ئەوە بوون كە موجازەفە، یان سەركێشی بە ئایندەی كوردستان و كوردەوە بكەن، بەڵام هیچ هەنگاوێكی بوێرانە و چارەنووسسازیش بەدەر نییە لە ریسك، بۆیە لێرەدا گرنگە جیاوازییەك لە نێوان موجازەفە و ریسك بكەین و بە راشكاوی بە میللەتی خۆمان بڵێین، بەڵێ بە هەنگاوهەڵگرتن بەرەو ئامانجەگەورەكە كە سەرئەنجام هەنگاوهەڵگرتنە بۆ دەوڵەتیی سەربەخۆییە، بمانەوێت یان نەمانەوێت رووبەڕووی ریسك دەبینەوەو هەمیشەش ئەو جۆرە بڕیارانە بەشی خۆی رووبەڕووی ریسك دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بە یەكریزی و یەكهەڵوێستی هەموو لایەكمان شانی بدەینە بەر، ئەوا ئەو ئیرادەیە بوونی دەبێت كە ئەو ریسكانە تێپەڕێنین و چارەسەریان بكەین. بۆیە، ئەگەر سەدەیەكی تر بێ دەوڵەت بین ئەوا بەردەم لە ژێر هەڕەشە و مەترسی داگیركەران دەمێنینەوە . لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رابردوو، حوكمرٍانی كوردستان بە قۆناغێكی سەخت و هەستیار دا گوزەری كردووە ،بەڵام جگە لەوەی توانیوێتی زۆر ژیرانە و حەكیمانە بە رووبەرووی گشت پیلان و كۆسپەكانی بەردەمی ببێتەوە ..بوونی ئارامی سیاسی و سەقامگیری بارودۆخی هەرێمی كوردستان هۆكاری یەكەم بوو بۆهاتنی كۆمپانیا بیانییەكان و زیادبوونی وەبەرهێنانی بیانی لەهەرێمی كوردستان. دیوێكی تریش پێوەندی بەچالاكی ئابوورییەوە هەیە هەرشوێنێك چالاكی و پرۆژەی ئابووری هەبوو كۆمپانیاكان زیاتر رووی تێدەكەن، ئەمەش لەرووی پێوەندی سیاسی و دیبلۆماتی پێویست بەوە دەكات پێوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان ئەو وڵاتانە بەهێز بێت و نووسینگەو كونسوڵخانەكانیان لەو هەرێم و دەوڵەتانە دەكرێتەوە كە بەرژەوەندی هاوبەش بوونی هەبێت . یەكێك لەو نیشانە باشانەی كە لە هەرێمی كوردستان هەیە هەنگاوەكانێتی بەرەو دیموكراتییەت كە بۆ لیبرالییەتی ئابووری زۆر گرنگە، ئەوەتا دەسەڵاتی سیاسی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆئیرادەی خەڵك و لەپرۆسەی هەڵبژاردندا مافی بەڕێوەچوونی حوكم دەداتەوە هاووڵاتیان، ئالێرەدا بەردی بناخەی سیستەمێكی دیموكراتی داڕێژرا .
لەناو پرۆسەی سیاسی و ئابووری هەمیشە كەسەكان بەتایبەتی رۆڵی سەركردە، لەزۆر وڵاتانی پێشكەوتووی دنیا لەپشت پرۆسەی دیموكراتی و پەرەپێدانی ئابووری بوونی كەسایەتی و سەركردەی گەورەو لێهاتوو هەبووە، رێبەری ئەوتۆ هەبووە لەپرۆسەی سیاسی و ئابووری بەمانا فراوانەكەی رۆڵی كاریگەریان گێڕاوە، واقیعی مێژوویی و سیاسی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی بەدیموكراسیبوون بەراورد بە زۆر وڵاتی تری جیهان جیاوازە و تایبەتمەندێتی خۆی هەیە، لەم واقیعەدا ئێمە خاوەنی كەسایەتی و سەركردەی گەورەی وەك سەرۆك بارزانین، كە لە داڕشتنی سیستەمی سیاسی و گەشەپێدانی هەرێمەكە رۆڵی بەرچاوو یەكلاكەرەوەی هەبووە، لەگەڕانەوە بۆ ئیرادەی خەڵك و بەیاساكردن و بەسیستەمكردنی ماف و ئەركەكان و ئازادییەكان رۆڵی بەرچاوو پێشەنگی بینیوە، بوونی سەركردە بۆ بەسیستەمكردنی وڵات و برەودان بەپێشكەوتنەكان و چەسپاندنی دەستكەوتەكان زۆر گرنگە، پرۆسەی سیاسی لەهەموو دنیادا لەپێناو دوو ئاراستەیە لەلایەك بۆ دابینكردنی ئازادی و سەربەخۆییە و ماف و ئازادییەكان بچەسپێتپێگەی هەرێمی كوردستان لەداڕشتنەوەی ژیۆپۆلەتیكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیارو لەبەرچاوە، بەتایبەتی دوای دەرهێنانی پێترۆل و فراوانبوونی پێوەندییە ئابوورییەكانچۆن هەرێمی كوردستان لەناوچەیەكی ناسەقامگیری وەك رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە پێگەیەك بۆ راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی، هەنگاو بەرەو كەڵچەری دیموكراتییەت و پیادەكردنی ئابووری بازاڕ دەنێت؟ ئەمە ئەو پرسیارە گرنگەیە كەپێش چەند ساڵێك لەمەوبەر بەدیهاتنی كارێكی ئاستەم بوو، ئێستاكە پێگەی هەرێمی كوردستان لەداڕشتنەوەی ژیۆپۆلەتیكی رۆژهەڵاتی ناوەراست دیارو لەبەرچاوە، بەتایبەتی دوای دەرهێنانی پێترۆل و فراوانبوونی پێوەندییە ئابوورییەكان و زیادبوونی بڕی سەرمایەو وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی، بۆیە لەم قۆناغەدا بوونی سیستەم و ستراتیژییەتێك بۆ ئابووری هەرێمەكە پێویستە ببینە خاوەن مودێلێكی ئابووری تایبەت بەخۆمان یان توانای جێبەجێكردنی بەرنامەو پرۆگرامە ئابوورییەكانی رێكخراوەكانی بانك و سندووقی نەختی نێودەوڵەتی و رێكخراوی بازرگانی نێودەوڵەتیمان هەبێت، ئێمە لەبەرنامەو پلانەكانماندا لاسایی وڵاتانی توركیاو سوریاو ئێران و عێراقمان نەكردۆتەوە، وەكو وڵاتانی كەنداویش خاوەنی پێترۆلێكی زۆر نین تاوەكو رووبكەینە پیشەسازی پێترۆلی و مۆدێلی كەنداو، لەلایەكی ترەوە ناتوانرێت لاسایی سووید بكەینەوەو رووبكەینە سۆشیال و وەكو بەریتانیاش باجەكان بەرزبكەینەوە، ناشمانەوێت لەسەر شێوازی دوبەی كوردستان ببێتە بازاڕێكی گەورە بەشێوەیەك دوبەی سیمای عەرەبی پێوە نەماوە.ئەم وڵاتانە هەمووی مۆدێل و بەرنامەیەكی تایبەت بەخۆیان هەبوو بۆ بەڕێوەبردنی ئابووری و پێشخستنی كەرتەكانیان كەخۆی لەخۆیدا جێبەجێكردنی بەرنامەو راسپاردەكانی گەورە رێكخراوە ئابووری و بازرگانییەكانی جیهانیان پیادە دەكرد، بەڵام لەشێوازی بەدیهاتنی ئەو بەرنامە ئابوورییانە جیاوازییان هەبوو، لە ئاوەدانكردنەوەی ئەندەنووسیا نەتوانرا لاسایی مالیزیاو رۆژئاوا بكرێتەوە، بۆیە ئابووریناسان پێیان وایە گەر بێت و بمانەوێت ریفۆرمی ئابووری ئەنجام بدەین، پێویستە تێڕوانین و بەرنامەی تایبەت بەخۆمان هەبێت بەسوود وەرگرتن لەبەرنامەو ئەزموونەكانی سەرجەم وڵاتان و هەڵسەنگاندنیان تاوەكو لەگەڵ بارودۆخ و ژینگەی ئابووری هەرێمدا بیگونجێنین، هەموو سایتەكانی ئەنتەرنێت بگەڕێین و پەرتووكی كتێبخانەكانی جیهان بخوێنینەوە، كتێبێك یا ماڵپەرێكی ئەلەكترۆنی نادۆزینەوە پێمان بڵێت لەسەر چ شێوازو بەرنامەیەك ئابووری كوردستان و پەرەپێدانی هەرێمەكە بنیات بنێینەوە.ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان جێگە متمانە و لەسەقامگیری سیاسی و ئارامیدایە، بەڵام لەداهاتوودا ئەم خەسڵەتە بەس نییە بۆ پەرەپێدانی ئابووری و سەركەوتن لەململانێ و كێبركێی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا، بەڵكو چارەسەركردنی كێشەكانی گەندەڵی و لاوازی دادپەروەری و نەبوونی چینی ناوەراست و نەبوونی پلانی ئابووری و چەندین بوارو تەوەری تر زۆر گرنگە بۆ سەركەوتنی گەیشتن بەپرۆسەی ئابووری بازاڕ.هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی كۆمپانیاكانی وڵاتانی توركیاو ئەوروپاو عەرەبی و ئێرانی لەو واقیعەوە هاتووە كە دەسەڵاتی سیاسی ژینگەیەكی ئارامی خوڵقاندووە هەروەكو چۆن بیزنسكارو وەبەرهێنەرانی بیانی بەهەرێمی كوردستان دەڵێن : بەشە ئارامەكەی تری عێراق، لەم بەشەدا رابەر و سەرۆكێك بوونی هەیە كە وڵاتانی وەكو توركیا و ئەڵمانیاو فەرەنسا پاڵپشتی دەكەن. بیزنسكارو وەبەرهێنەكانی ئەو وڵاتانە متمانەیان بەسەرۆكی كوردستان هەیە، بوونی كونسوڵخانەش نیشانەیەكە بۆ میسداقییەتی هەرێمەكەو زەمانەتێكە بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەی ئەو وڵاتانە، لەگەڵ ئەوەی كە سەرمایە ترسنۆكە بەڵام متمانەیان بەهەرێمی كوردستان و سەركردایەتی سیاسی كورد هەیە وەبەرهێنانی بیانی روویان لە هەرێم كردووە، رۆژانە، دەبینن كە چەندین بەرپرسی پایە بڵند سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و ویستی خۆیان بۆ متمانە بەخشین و كاری بازرگانی و دیپلۆماسی و سیاسی دەردەبرن .. ئەمەش بەدڵنییاییەوە ئایندەیەكی گەش لە چاوەروانی كوردستانێكی بەهێز دەكات..
Top