قوتابخایەكی پر سەروەری بۆ گەیشتن بە مافەرەوا وئامانجەگەورەكە ..
December 27, 2018
وتار و بیروڕا
لەناو پرۆسەی سیاسی و ئابووری هەمیشە كەسەكان بەتایبەتی رۆڵی سەركردە، لەزۆر وڵاتانی پێشكەوتووی دنیا لەپشت پرۆسەی دیموكراتی و پەرەپێدانی ئابووری بوونی كەسایەتی و سەركردەی گەورەو لێهاتوو هەبووە، رێبەری ئەوتۆ هەبووە لەپرۆسەی سیاسی و ئابووری بەمانا فراوانەكەی رۆڵی كاریگەریان گێڕاوە، واقیعی مێژوویی و سیاسی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی بەدیموكراسیبوون بەراورد بە زۆر وڵاتی تری جیهان جیاوازە و تایبەتمەندێتی خۆی هەیە، لەم واقیعەدا ئێمە خاوەنی كەسایەتی و سەركردەی گەورەی وەك سەرۆك بارزانین، كە لە داڕشتنی سیستەمی سیاسی و گەشەپێدانی هەرێمەكە رۆڵی بەرچاوو یەكلاكەرەوەی هەبووە، لەگەڕانەوە بۆ ئیرادەی خەڵك و بەیاساكردن و بەسیستەمكردنی ماف و ئەركەكان و ئازادییەكان رۆڵی بەرچاوو پێشەنگی بینیوە، بوونی سەركردە بۆ بەسیستەمكردنی وڵات و برەودان بەپێشكەوتنەكان و چەسپاندنی دەستكەوتەكان زۆر گرنگە، پرۆسەی سیاسی لەهەموو دنیادا لەپێناو دوو ئاراستەیە لەلایەك بۆ دابینكردنی ئازادی و سەربەخۆییە و ماف و ئازادییەكان بچەسپێتپێگەی هەرێمی كوردستان لەداڕشتنەوەی ژیۆپۆلەتیكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیارو لەبەرچاوە، بەتایبەتی دوای دەرهێنانی پێترۆل و فراوانبوونی پێوەندییە ئابوورییەكانچۆن هەرێمی كوردستان لەناوچەیەكی ناسەقامگیری وەك رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە پێگەیەك بۆ راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی، هەنگاو بەرەو كەڵچەری دیموكراتییەت و پیادەكردنی ئابووری بازاڕ دەنێت؟ ئەمە ئەو پرسیارە گرنگەیە كەپێش چەند ساڵێك لەمەوبەر بەدیهاتنی كارێكی ئاستەم بوو، ئێستاكە پێگەی هەرێمی كوردستان لەداڕشتنەوەی ژیۆپۆلەتیكی رۆژهەڵاتی ناوەراست دیارو لەبەرچاوە، بەتایبەتی دوای دەرهێنانی پێترۆل و فراوانبوونی پێوەندییە ئابوورییەكان و زیادبوونی بڕی سەرمایەو وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی، بۆیە لەم قۆناغەدا بوونی سیستەم و ستراتیژییەتێك بۆ ئابووری هەرێمەكە پێویستە ببینە خاوەن مودێلێكی ئابووری تایبەت بەخۆمان یان توانای جێبەجێكردنی بەرنامەو پرۆگرامە ئابوورییەكانی رێكخراوەكانی بانك و سندووقی نەختی نێودەوڵەتی و رێكخراوی بازرگانی نێودەوڵەتیمان هەبێت، ئێمە لەبەرنامەو پلانەكانماندا لاسایی وڵاتانی توركیاو سوریاو ئێران و عێراقمان نەكردۆتەوە، وەكو وڵاتانی كەنداویش خاوەنی پێترۆلێكی زۆر نین تاوەكو رووبكەینە پیشەسازی پێترۆلی و مۆدێلی كەنداو، لەلایەكی ترەوە ناتوانرێت لاسایی سووید بكەینەوەو رووبكەینە سۆشیال و وەكو بەریتانیاش باجەكان بەرزبكەینەوە، ناشمانەوێت لەسەر شێوازی دوبەی كوردستان ببێتە بازاڕێكی گەورە بەشێوەیەك دوبەی سیمای عەرەبی پێوە نەماوە.ئەم وڵاتانە هەمووی مۆدێل و بەرنامەیەكی تایبەت بەخۆیان هەبوو بۆ بەڕێوەبردنی ئابووری و پێشخستنی كەرتەكانیان كەخۆی لەخۆیدا جێبەجێكردنی بەرنامەو راسپاردەكانی گەورە رێكخراوە ئابووری و بازرگانییەكانی جیهانیان پیادە دەكرد، بەڵام لەشێوازی بەدیهاتنی ئەو بەرنامە ئابوورییانە جیاوازییان هەبوو، لە ئاوەدانكردنەوەی ئەندەنووسیا نەتوانرا لاسایی مالیزیاو رۆژئاوا بكرێتەوە، بۆیە ئابووریناسان پێیان وایە گەر بێت و بمانەوێت ریفۆرمی ئابووری ئەنجام بدەین، پێویستە تێڕوانین و بەرنامەی تایبەت بەخۆمان هەبێت بەسوود وەرگرتن لەبەرنامەو ئەزموونەكانی سەرجەم وڵاتان و هەڵسەنگاندنیان تاوەكو لەگەڵ بارودۆخ و ژینگەی ئابووری هەرێمدا بیگونجێنین، هەموو سایتەكانی ئەنتەرنێت بگەڕێین و پەرتووكی كتێبخانەكانی جیهان بخوێنینەوە، كتێبێك یا ماڵپەرێكی ئەلەكترۆنی نادۆزینەوە پێمان بڵێت لەسەر چ شێوازو بەرنامەیەك ئابووری كوردستان و پەرەپێدانی هەرێمەكە بنیات بنێینەوە.ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان جێگە متمانە و لەسەقامگیری سیاسی و ئارامیدایە، بەڵام لەداهاتوودا ئەم خەسڵەتە بەس نییە بۆ پەرەپێدانی ئابووری و سەركەوتن لەململانێ و كێبركێی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا، بەڵكو چارەسەركردنی كێشەكانی گەندەڵی و لاوازی دادپەروەری و نەبوونی چینی ناوەراست و نەبوونی پلانی ئابووری و چەندین بوارو تەوەری تر زۆر گرنگە بۆ سەركەوتنی گەیشتن بەپرۆسەی ئابووری بازاڕ.هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی كۆمپانیاكانی وڵاتانی توركیاو ئەوروپاو عەرەبی و ئێرانی لەو واقیعەوە هاتووە كە دەسەڵاتی سیاسی ژینگەیەكی ئارامی خوڵقاندووە هەروەكو چۆن بیزنسكارو وەبەرهێنەرانی بیانی بەهەرێمی كوردستان دەڵێن : بەشە ئارامەكەی تری عێراق، لەم بەشەدا رابەر و سەرۆكێك بوونی هەیە كە وڵاتانی وەكو توركیا و ئەڵمانیاو فەرەنسا پاڵپشتی دەكەن. بیزنسكارو وەبەرهێنەكانی ئەو وڵاتانە متمانەیان بەسەرۆكی كوردستان هەیە، بوونی كونسوڵخانەش نیشانەیەكە بۆ میسداقییەتی هەرێمەكەو زەمانەتێكە بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەی ئەو وڵاتانە، لەگەڵ ئەوەی كە سەرمایە ترسنۆكە بەڵام متمانەیان بەهەرێمی كوردستان و سەركردایەتی سیاسی كورد هەیە وەبەرهێنانی بیانی روویان لە هەرێم كردووە، رۆژانە، دەبینن كە چەندین بەرپرسی پایە بڵند سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و ویستی خۆیان بۆ متمانە بەخشین و كاری بازرگانی و دیپلۆماسی و سیاسی دەردەبرن .. ئەمەش بەدڵنییاییەوە ئایندەیەكی گەش لە چاوەروانی كوردستانێكی بەهێز دەكات..