بارزانی ،سیمبوڵ و ڕابەرێکی ڕاستە قینەی نەتەوەی کورد

بارزانی ،سیمبوڵ و ڕابەرێکی ڕاستە قینەی نەتەوەی کورد
مێژوویی خەباتی پرشانازیمان روون و ئاشكرایە كە هەموو گەلی كورد شانازیی پێوە دەكات ،سەرۆك بارزانیی بووجگە لەوەی سەرکردەیەکی بەتواناو كارێزمایی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە ڕاستیدا تا ئێستاش دیاردەیەکی زەق وئاشکرایە لە هەڵوێستی نەتەوەکەماندا وکورد توانیویەتی لە ڕوانگەی سەرکردەوە حیزب ببینێ نەک لە ڕوانگەی حیزبێکەوە سەرکردەیەک هەڵسەنگێنێ کە ئەمەش گەلێ لایەنی سەرکەوتووی تیابەدی ئەکرێ وئەنجامی ئەزموونی چەندین شۆڕش و ڕاپەڕینی مێژوویی سەخت وخوێناویمانە دیارە هەردەم سەرکردە ئاوێنەی ڕوونی ڕەفتاری حیزبەکەی بووە و سەرکەوتن وهەڵدێری زۆربەی شۆڕشەکان هەر ئەم دیاردەیە بووەو سەرکردە توانیویەتی وەرچەرخانی مێژوویی بێنێتە گۆڕێ گەرچی کێشەکان لەسەرئاستی سەرکردایەتی کردن بووە نەک لەسەرچۆنێتی ئایدۆلۆژیاو جیاوازی بیروبۆچونیان ،بارزانیش بە پەیڕەوکردنی بیری نەتەوەیی پێش کەوتووخواز، ڕەسەنایەتی یەکی شۆڕشەکەی پاراستوەو پتر لەسیاسەت مەدارانی ئایدۆلۆژیای جیاوازی دژایەتی کراوە و هەوڵی لەناوبردنی تەفروتوناکردنی دراوە ئاشکرایە فرەدوژمنی نەتەوەکەمان ولە هەموولایەکەوە پەلاماردانمان تەنها سەرکردەی لەخۆبوردوو بوێر ئەتوانێ بەری شاڵای دوژمنانە بگرێ ولەمەشدا بارزانی نەمر مێژوویەکی پڕسەروەری ئەم نەتەوەیە بووەو هەردەم بەچاوی سەروەرومەزن لەلایەن هەموانەوە سەیرکراوە وتێی ئەڕوانین ئەو مێژووەش بەڵگەنەویستە بەوەی سیاسەتی بارزانی نەمر وەک سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد ئاڵای خەباتی نەتەوەیی کوردی هەلکردووە، ئێستا سەرۆك بارزانی درێژەپێدەری ئامانجە پیرۆزەكانی بارزانی بۆ رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و گەیاندنی كورد بە مافە رەواكانی گەلی كورد و بەتایبەت سەركردایەتی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بە درێژایی مێژوو خەبات و تێكۆشانی رووبەرووی چەندین پیلانگێری شووم و تیرۆر بۆتەوە، كە ئامانجی سەرٍەكیی لێدانی و لەناوبردنی ئەو كاروانە خەباتە بووە كە بۆ رەتكردنەوەی داگیركاری و لە پێناو بە دەسهێنانی دەوڵەتبوونی كوردستان خەبات و قوربانیی بەخشیووە یەكێك لەو پیلانگێرییە شوومانە ، پیلانگێری ئیقلیمی و بە پاڵپشتی خیانەتكارانی ‌بوو ئەوە بوو كە هەندێك لە بەرپرسانی ئه‌مه‌ریكا گلۆپی سه‌وزی بۆ قاسم سولێمانی و میلیشیاكانی رژێمی ئێران هه‌ڵكرد كه‌ له‌گه‌ڵ عێراق رێكبكه‌ون له‌ ژێر ناوی رێككه‌وتنی جه‌زائیر له‌ ئاداری 1975 كه‌ له‌نێوان رژێمی سەدام جێگری سه‌رۆككۆماری ئه‌وكات و شا ره‌زا محمد به‌هله‌وی له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی جه‌زائیر هه‌واری بۆمدین كه‌ بۆ پاراستنی ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق داوای له‌ هه‌ردوو وڵات كرد رێكه‌وتنێك مۆربكه‌ن و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئامانجیان بوو شۆرشی كوردان و دۆزی كورد به‌جارێك له‌ناو ببه‌ن، بۆ ئه‌م ئامانجه‌یان هه‌ردوو وڵات ده‌یان ته‌نازولیان بۆ یه‌كتر كرد و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی شۆرشه‌كه‌یان هه‌ره‌س پێ هێنرا، به‌ڵام دواتر خاڵه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ وه‌ك خۆی جێ به‌جێ نه‌كران و شه‌ری نێوان عیراق و ئێران هه‌ڵگیرسا و له‌ ئاكامدا گه‌لانی ناوچه‌كه‌ تووشی نه‌هامه‌تی بوون و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی كۆتایهێنان بوو به‌ رژێمی به‌عس و رووخانی ئابووری هه‌ردوو وڵات.گەلی كورد له‌سه‌رده‌می رێكس تیله‌رسۆن دا كه‌ ئه‌ندازیاری بواری وزه‌ بوو و له‌ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبێل كاری ده‌كرد و له‌گه‌ل ده‌رچوونی ترامپ له‌ مانگی 2ی ساڵی 2017 كاندید كرا بۆ ئه‌وه‌ی جانتای دیپلۆماسییەت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای وه‌ربگرێت، له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی هیچی له‌ كیسنجه‌ر كه‌متر نه‌كرد، به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌تایبه‌تی كاتێك سه‌رۆك بارزانی سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆمی كرد به‌جۆرێك بووه‌ فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی بهێنی كه‌ گلۆپی سه‌وز هه‌ڵبكات بۆ وڵاتانی عێراق، ئێران و توركیا و میلیشیا شیعه‌كان تا رێككبكه‌ون دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رۆڵێكی سلبی گێرا، به‌جۆرێك هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی 8ی سالی 2017 سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركی و ئێرانی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆبوونه‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتن كرده‌ی سه‌ربازی له‌ دژی یه‌په‌گه‌ له‌ رۆژئاوا و له‌باشووری كوردستان دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بوه‌ستنه‌وه‌ كه‌ ئه‌م ریككه‌وتنه‌ تا ئێستاش ساری مفعوله‌، ئیداره‌ی ترامپ یش بێ ده‌نگی هه‌ڵبژارد به‌جۆرێك پشتگیری ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بوو كاتێك لێدوانه‌كانی كۆشكی سپی ده‌یانگووت یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق لای ئه‌وان گرنگه‌، ئه‌وه‌بوو له‌ رێكه‌وتی 21/9/2017 له‌ (نیۆیۆرك هه‌رسێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ جه‌عفه‌ری/عیراق، زه‌ریف/ ئێران و چاوشئۆغلۆ/ توركیا رێككه‌وتن كه‌ دژی ریفراندۆمو پارچه‌پارچه‌ كردنی خاكی عێراقن، چونكه‌ كێشه‌ و ناسه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ رووده‌دات و ئه‌م وڵاتانە سه‌رپشك كران كه‌ پرۆسه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن ئه‌گه‌ر پێویست كرا و ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش به‌ ئاگاداری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی تیله‌رسۆن و به‌ریتانیاش مۆركرا، كه‌ مه‌به‌ستیان بوو هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر كوردستان و ئامانجه‌كانی ریفراندۆم له‌ بارببه‌ن و خه‌ونی سه‌دان ساڵی كوردان له‌ناو ببه‌ن، له‌ ئاینده‌دا ئه‌م وڵاتانە و گروپانه‌ی كه‌ گه‌له‌كۆمه‌یان له‌سه‌ر كورد كرد ئاكامه‌كانیان له‌ سەدام و شاه‌ باشتر نابێ و ئه‌مرۆ نا سبه‌ی باجی ئه‌م رێككه‌وتنه‌یان ده‌ده‌ن هه‌روه‌كو له‌ساڵی 1980 باجی رێككه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئیران دایان.بۆیه‌ ،ریفراندۆمی سەربەخۆیی به‌ باشترین كارت و بریار و پرۆسه‌ هه‌ژمار ده‌كرێ له‌مێژووی كوردستان كه‌سه‌ركردایه‌تی كورد بریاری دابێت، چونكه‌ تا كوردستان نه‌بێته‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌وا كورد رۆژانه‌ ده‌بێته‌ قوربانی هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان، بۆیە، پێوستە هەموو هێز ولایەنە نشتیمانپەروەرەكان پشتیوانیی سیاسەتە حەكیمانەكانی سەرۆك بارزانیی بن كە هەمووكات دڵسۆز و خەمخۆری كورد وكوردستان بووە .. .. لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بووە فریادرەسی هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی ناڵەبار و پر لە قەیراندا ، سەرەڕای ئابلووقەکانی سەر کوردستان توانیویەتی پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرو زۆبەی وڵاتانی جیهان بنیاتبنێت و، بەرژەوەندی زۆ لە وڵاتانیش بێنێتە کوردستان کە ئەوەش هۆکارێکی گرنگ بووە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی کوردستان و دامەزراندنی پرۆژەی ستراتیژی لە کوردستان بەتایبەت لە بواری دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتدا، جگە لە بواری دیپلۆماسیدا نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی کابینەکانی حکومەتی کوردستان رۆڵێکی کارای بینیوە لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەو بنیاتنانەوەی کوردستان و، هەوڵەکانی بۆ تێکشکاندنی گەمارۆکانی سەر کوردستان تا رادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوون، لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 بە هەموو شێوەیەک ناحەزانی کوردستان هەوڵی کەوتنی حکومەتی کوردستانیاندا، بەڵام نێچیرڤان بارزانی رووبەڕووی هەڕەشەو پیلانەکان وەستایەوەو خۆڕاگرانە هەوڵی تێکشاندنی هەڕەشەو پیلانەکانی سەر حکومەتی کوردستانی دا و، لەم رووەوەش هەنگاوی گرنگی نا بە تایبەت لە رووی دیپۆماسییەوە، توانی لە ماوەیەکی کەمدا گەمارۆی دیپلۆماسی سەر کوردستان تێکبشکێنێت. هەروەها بەڕێز مەسرور بارزانیکەسایەتییەکی وردبین و دووربین و خودان هزرو رامان و بەرنامەیە لە کارکردندا، ئەمە وا دەکات کارنامەی حکومەتی داهاتووی کوردستان کارنامەیەکی دەوڵەمەند و پڕ چارەسەر بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەو ئاستەنگانەی کەوا ئێستا لەبەردەم حکومەتی کوردستاندان،مەسرور بارزانی وەک راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان لە ماوەی رابردوودا زۆر سەرکەوتووانە توانیویەتی کوردستان بپارێزێت و هێمنی و ئارامی بۆ هاوڵاتیان دابین بکات، سەرەڕای کارەکەی خاوەن پەیوەندییەکی بەتینە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرو وڵاتانی عەرەبی و زۆبەی وڵاتانی جیهان و نزیکی ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهانیشە، لە کاتی هێرش و پەلاماری تیرۆیستانی داعش بۆ سەر کوردستان بەردەوام وەک پێشمەرگەو هاوکارێک لەگەڵ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەنگەری بەرگریکردن لە خاکی کوردستان و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان مایەوەو رۆڵی کاریگەرانەی خۆی بینی.لە سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان؛ مەسرور بارزانی رۆڵیکی گرنگی بینی و هاوکارێکی کاریگەری سەرۆک مەسعود بارزانی بوو، بە خەبات و خۆڕاگری سەرۆک مەسعود بارزانی و پرۆسەی ریفراندۆم سەرکەوت؛ ئەگەر رووداوەکانی دوای 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 روویاننەدابووا، ئێستا کوردستان لە رەوشێکی زۆر پێشکەوتووتر دادەبوو، بۆ هەڵوەشاندنەوەی پیلانەکانی دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەریش مەسرور بارزانی بە سیاسەتی وردبینانەو دووربینانەی خۆی توانی رۆلێکی کارا بگێڕێت و خەونی ناحەزان لە گۆڕ بنێت. كوردستان بگەێنێتە كەناری ئارٍامی و ئێستاكەش نیگا وهیواكان بە ئاراستەی حكومەت و كوردستانێكی بەهێزە لە پێناو خزمەتگوزاری و پێشكەوتنی نیشتیمان ..
Top