پارتی، مکوڕتر لە جاران
December 26, 2018
وتار و بیروڕا
دوای سەرکەوتنە گەورەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و متمانەی جەماوەر بە کارنامە و بەڵێنەکانی پارتی لە ٣٠ی ئەیلولدا، دوای ئەوەی جارێکیتر خەڵکی کوردستان لە ڕێگای سندوقەکانی دەنگدان و بەدەنگەکانیان پشتیوانی پارتیانکرد و پارتیش بەدەنگ و متمانەی خەڵک بوو بە گەورە هێز و هێزی یەکەمی کوردستان.
خەڵکانێک کە ساڵانێکی درێژە بوونەتە بڵندگۆ و بووقی دوژمنکاری و ڕایگشتی بەلاڕێدادەبەن، ئەوان دونیاییەک گریمانەی خەیاڵی و ئەگەر و بژاردەی ساختەیان خستبوە ڕوو بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە پارتی لە داکشاندایە و بەپیی پێشبینیە ساختە و ساویکانەکانیان پارتی هێزە جەماوەرییەکەی لە دەستداوە!(٣٠ی ئەیلول) ئەوان توشی شڵەژانبوون و هاوسەنگیان لە دەستدا، چونکە ئەوەی ئەوان گوتیان و ئەوەی ئەوان بۆیچوون وادەرنەچوو، دەنگی خەڵک و پشتیوانی جەماوەر بۆ پارتی خەیاڵپڵاوی ئەوانی سەلماند!.
بۆ ئەوەی دەبەنگی خۆییان بسەلمێننلێشاوی دەنگۆ و پڕوپاگەندەیان بەردەوامە، تازەترین پروپاگەندەو و هێڵی ئیش لەسەرکردنیان ئەوەیە کە وەها پیشانبدەن کە پارتی غرور گرتوییەتی، جێگای تێرامانە لەشکرێک خۆ بە رۆشنبیرزان و میدیاکار و ڕۆژنامەنووس هێندە کەم سەبرو کورتبینبن پیان وابێت پارتێکی گەورە و بەهێزی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بە پروپاگەندەو لیشاوی دەنگۆ و هیرشی میدیایی لاوازدەبێت!.
ڕاستە بۆ بەلاڕێدابردنی رایگشتی ماشێنی زەبەلاحی میدیایی بەگەڕخراوە، ڕاستە ژمارەیەک رۆژنامەنووس و میدیاکار و کادری حیزبی و هەڵسوڕاو و هاودید و شتگەلی عەنتیکە هاندراون هێرشبکەن و وێنەی پارتی بشێوێنن!.
بەڵام ڕاستی گەورە ئەوەیە کە پارتی لە سەر زەمینی واقیع و لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا بەڕێگای هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف بوو بە خاوەنی دەنگ و متمانەی خەڵک، ئەمەش سەرەتایەکی زۆرباشە بۆئەوەی پارتی لە جاران زیاتر خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵک بکات.
مکوڕتر لە جاران.
قوناغی نوێ و گۆڕانکارییەکان و ئامادەکارییەکانی پارتی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و پێکهێنانی کابینەی (٩)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوەکانی باشترکردنی بژیویی خەڵک و سەرپێخستنی پرۆژەی چاکسازی ئاماژەی گرنگن بۆ ئەوەی بیسەلمێنین پارتی مکورتر لە جاران هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی و هێمنی و سەقامگیریی و ئاوەدانی دەدات، دەنگ و متمانەیی خەڵک بە پارتی زادەی پراکتیزەکردنی بەڵێنەکانی پارتیە لەسەر زەمین و بەکردارکردنی دروشمەکانی پارتیە، پارتی بەکردار سەلمێنەری کارنامە و بەڵێنەکانیەتی.