پارێزەری هەمیشەیی مێژوو،ناسنامە ودەسكەوتەكان لە نێو عێراقێكی بێ ئایندەدا ..

پارێزەری هەمیشەیی مێژوو،ناسنامە ودەسكەوتەكان لە نێو عێراقێكی بێ ئایندەدا ..
بەهەڵە لكاندنی خاكی كوردستان بە عێراق لەلایەك و لەلایەكی تر ناكۆكییەكان ریشەیەكی قوڵیان لە عێراق داكوتاوە و گەلی كورد كە خاوەن پرسێكی جیاوازە دوو لە تائیفیەت و مەزهەبییەت ، خاوەن كێشەی خاك و نیشتمانەكەیەتی كە سەدەیەك لەمەوبەر بە زۆر لكێنراوە و تا بە ئەمرٍۆ نەتوانراوە ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن . سەرەرایی ئەوەی 15 ساڵە سەركردایەتیی سیاسی كورد بە هەموو تواناوە بە تایبەت شەخسی سەرۆك بارزانیی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عێراق هەوڵی دا تا عێراق لە چوار چێوەی دیكتاتۆری و خۆسەپاندن بە ئاراستەی دەسەڵاتێكی دیموكراسی ببات ،بەڵام دەركەوت كە عەقلییەت تایفەگەری و مەزهەبی و شۆڤێنی زاڵتر بووە ، هەر ئەوەش بوو وایكرد كە تا بە ئەمرٍۆ عێراق بە ئاقارێكی نادیار هەنگاو بنێ‌ . بۆیە ، سیاسییەكانی عێراقیش باش ئەو راستییە دەزانن كە ئەگەر ڕێگەیەك هەبێت كە ئێمە نزیك بكاتەوە لە چارە كردنی كێشەكان سەرۆك بارزانی یەكێكە لەو ڕێگانە، سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەركردەكانی عێراق ئەوە دەسەڵمێنێت كە زۆرجار گوتوومانە، مێژوو سەركردە دروست دەكات، روون و ئاشكرایە، سەرۆك بارزانی لە عێراق و ناوچەكە سەنگ و قورسایی خۆی هەیە، ڕەنگە هەندێك لایەن باس لەوە بكەن، سەرۆك بارزانی تا ئێستا بانگەشەی بۆ سەربەخۆی كوردستان دەكرد، هەر لەبەر ئەوەش ریفراندۆمی ئەنجامدا، ئەوانە بە هەڵە سیاسەتی سەرۆك بارزانی دەخوێنەوە، چونكە پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم سەرۆك بارزانی بەردەوام جەختی لەوە دەكردەوە یەكەم هەنگاو دوای ریفراندۆم دەبێت دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بكەین، هەتا ئێمە بەشێك بین لە عێراق، بۆیە تاكە ڕێگا ئەوەیە كە هەولێر و بەغدا دانوستاندن بكەن. هەر بۆیە ئەو پێشوازیە گەرمەی كە لە ماوەی رابردوو لە سەرۆك بارزانی كرا، نیشانەی ئەوەیە كە هەموو لایەنە عێراقییەكان چاوەڕوانی ئەوە دەكەن كە سەرۆك بارزانی دەستپێشخەرییەك ڕابگەیەنێت و لایەنە عێراقییەكان كۆبكاتەوە و چارەسەرێك بۆ بارودۆخی عێراق بدۆزێتەوە. بە دڵنییاییەوە ئەو لایەنانەی وا بیریان دەكردەوە كە پاش 16ی ئۆكتۆبەر دەتوانن كیانی هەرێمی كوردستان، كە كیانێكی دەستوورییە لاواز بكەن و نەمێنێت، هەتا سەركردایەتی كورد لە كوردستان كە سەرۆك بارزانی و پارتیە، بەركەنار دەكەن، گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە كە ئەوە بۆ ئەوان خەیال بووە، بۆیە كەسی عاقل زەحمەتە جارێكی دیكە پەنا بباتە بەر ئەو شتانەی كە لە دوای 16 ئۆكتۆبەر كران. بە دڵنییاییەوە هیچ لایەنێك ناتوانێت بە تەنیا كێشەكان چارە بكات، بەڵكو دەبێت چاوەڕوان بین، سەرۆك بارزانی هەموو هەوڵێك دەدات بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەس دەبێت بەغداش بێتە پێشەوە و دەرس لە رابردوو وەربگرێت، بەڵام ئەگەر ڕێگایەك هەبێت كە ئێمە نزیك بكاتەوە لە چارە كردنی كێشەكان سەرۆك بارزانی یەكێكە لەو ڕێگانە. پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتی، هەمیشە لە قۆناغە سەخت و هەستیارەكاندا بەردەوام هەستی بەبەرپرسیاریەتی كردووە و هیچ كاتێك خۆی پاشگەز نەكردۆتەوە و هەروەها بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬هەوڵی‮ ‬جیدی‮ ‬داوە لە پێناو جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو بەرپرسیاریەتەی‮ ‬لەسەر شانیەتی،‮ ‬كە خۆی‮ ‬دەبینێتەوە لە پێناو رزگاری و سەربەستی و بەدیهێنانی‮ ‬مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬سیاسەت و خەبات و كاركردنی‮ ‬نەپساوەو بەدیهێنانی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و سەرجەم دەستكەوتەكانی‮ ‬تر،‮ ‬شاهێدی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬بەرپرسیاریەتیەكەیەتی،‮ ‬لەسەرئاستی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬و حزب و حوكمداریەتی،‮ ‬بۆیەش ئەمڕۆ پارتی‮ ‬لەبەردەم بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬دایە،‮ ‬كە وەكو گەورەترین حزب لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردراوە،‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەم فراوانی‮ ‬و گەورەییەی‮ ‬پارتیش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵگرتنی‮ ‬ئەو بەرپرسیاریەتیە گەورەیەی‮ ‬لەسەر شانی‮ ‬بوو،‮ ‬بەتایبەت لە چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو،‮ ‬كە سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەو نەهامەتی‮ ‬و كێشە سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ئابووریەی‮ ‬ڕووی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە پێچەوانەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬تر،‮ ‬كەوتە ژێر بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬یەكجار گەورە،‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬حزبەكان كە بەشدار بوون لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بنكەفراوانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و حكوومەتیان لە نیوە‮ ‬ڕێگای‮ ‬تونێلێكی‮ ‬تاریك و سەختدا بەجێهێشت و‮ ‬ڕوویان لە گەلی‮ ‬كورد وەرگێڕا،‮ ‬كە گەیشتن بە‮ ‬ڕووناكی‮ ‬و سەركەوتن بەسەر دۆخەكەدا تا‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬زۆر ئەستەم بوو،‮ ‬هەر بۆیەش گەلی‮ ‬كورد لەم ساتەدا تاكە ئومێدیان بۆ دەربازبوون لەو هەموو كێشە ئاڵۆزانە دا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬كە دواتر پارتی‮ ‬توانی‮ ‬بەهەوڵی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و جەنابی‮ ‬سەرۆك و هەروەها سەرۆكی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن و دیسانەوە ببنە جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆیە لە قۆناغی ئێستادا پارتی‮ دیموكراتی كوردستان ‬دەیەوێت لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندەدا ئەم ئەزموونەی‮ ‬پێشوو كە حكوومەتی‮ ‬بنكەفراوان و شان تەكاندنی‮ ‬حزبەكان بوو لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬دووبارە نەكاتەوە،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬ئەم جارە لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندەدا زۆر جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەكاتەوە كە ئەو حزبانەی‮ ‬بەشدار دەبن لە حكوومەت،‮ ‬دووبارە پارتی‮ ‬و حكوومەت لە نیوەی‮ ‬ڕێگا بەجێنەهێڵن و خۆیان لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬ماندوو نەدزنەوە،‮ ‬هەروەها پێویستە هەروەك چۆن لە قۆناغێكی‮ ‬ئارام و بێ كێشەدا،‮ ‬بەردەوامن لە حكوومەت بەوشێوەیەش ئەگەر هەر كۆسپ و تەگەرەیەك هاتە بەردەم حكوومەتی‮ ‬ئایندە،‮ ‬پێویستە بە گوێرەی‮ ‬ قەبارەی‮ ‬خۆیان بەرپرسیاریەتی‮ ‬هەڵبگرن و لە حكوومەت بەردەوام بن تاوەكو دۆخەكە تێدەپەڕێت،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەیەوێت چوارساڵی‮ ‬داهاتوو قۆناغێكی‮ ‬ئارام و خۆشگوزەران بێت و،‮ ‬هەروەها كوردستانێكی‮ ‬بەهێزلە هەموو سێكتەرەكان بوونیات بنرێت،‮ ‬بەهەموو لایەك خزمەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بكات لە گشت بوارەكاندا ، بەدڵنییاییەوە هەنگاوەكانی خزمگوزاری لە گشت بوارەكاندا دەبێتە هۆی كوردستانێكی بەهێز بە ئاراستەی ئامانجە گەورەكەمان كە ئەویش بە دەسهێنانی دەوڵەتبوونی كوردستانە...
Top