سەرۆك بارزانیی وقوتابخانەكەی هیوا و ئومێد لە رۆژگارە سەختەكاندا ..

سەرۆك بارزانیی وقوتابخانەكەی هیوا و ئومێد لە رۆژگارە سەختەكاندا ..
بونیاتنانی پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی لەو سەردەمانەی كە نائومێدی باڵی بەسەر گەلی كورد و ناوچەكە دا كێشابوو رابەرایەتی باوکی رۆحی کورد مستەفای بارزانی و ئینجا دروشمی دیموکراسی بەرزکردەوە لەباوەرەدا ئەو دروشمەی بەرزکردەوە کە نەتەوەکان لە گەشێکی دیموکراسی مافەکانی دابین دەکات، و بەئامانجەکانی خۆیان دەکەن، و هەر لەو روانگەشەوە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان دابیندەکرێت، لە چوارچیوەی “دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان”، کە ئەمە دروشمی سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لەسەرەتایی دامەزراندنی، بێگومان جێ بەجێ کردنی ئەو دروشمە کە ئەو کات بەرزکرایەوە لەکات و ساتێک بوو کە گەلان لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم گەیشت بوونە ئاستێکی هۆشیاری کە پێوستە بە مافەکانی خۆیان بکەن، ئەم دروشمەی پارتی لەو کات و ساتانە بەرزیکردەوە کە، بە وەرچەخانێکی گرنگ هەژمار دەکرێت لە بزاڤی رزگاری خوازی کوردستان، لەو پێناوەش پارتی ساڵانێکی زۆری تەمەنی پڕ لە سەروەری خەباتی سیاسی و چەکداری بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کرد، هەڵبەتە پارتی تاکە حزب بوو لەو کات و هەلو مەرجەدا ئەو دروشمەی بەرزکردەوە، کە حزب و بزوتنەوەکانی دیکەی ناوچەکە لەسەر بنەمانی نەتەوەیی پەرستی درێژەیان بەکارەکانیان دەدا، هەر ئەوەش هۆکار بوو کە دژایەتی پارتی بکەن، جونگە تا رادەیەک دیموکراسی دەستەواژەیەک بوو بۆیان کە تێگەیشتنی هاسان نەبوو.لە ماوە خەباتی زیاتر لە حەوت دەیەی رابردووی پر لەسەروەری، قوتابخانەی كوردایەتی توانی سەرکردایەتی بزاڤی رزگاری کوردستان بکات، و ببێتە فاکتەری سەرەکی بۆ دابینکردنی مافەکانی کوردستانیان، و چەندین داستان و سەرکەوتنی بێ وێنەی تۆمار کرد، تا حکومەتی بەغدای ناچار کرد دان بە مافەرەواکانی گەلی کوردستان دابنێت . ئێستا پارتی بە رابەرایەتی بارزانی هەمیشە شانازی بەدەسکەوتەکانی دەکات لە دابینکردنی ئازادی و تەبایی و پێکەوە ژیان و چر کردنەوەی هەوڵەکانی بۆ ئاوەدانی و بەرقەرار بوونی ئاسایش و تەبایی و ئازادی، ئەمرۆ پارتی بە شارەزای و لێهاتووی سەرۆک بارزانی توانی سنوور ببەزێنی لە حزبێکی هەرێمی ببێتە حزبێکی جیهانی و لەسەر تابای جیهان بەرێزەوە پێشوازی لێبکەن و بەشدار بێت لە هاوکێشە نێودەولەتییەکان بۆ دارشتنی بریاری سیاسی ناوچەکە.پارتی دیموكراتی كوردستان بە رٍابەرایەتی بارزانیی تەنها حزبێك نییە كە لە چوار چێوە و مێتۆدێكی دیار دا كارو خەباتی كردبێ‌ بەڵكو هەڵگری مێژوویەكی پڕ لەخەبات و تێكۆشانە،بەدرێژای بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان هەمیشە لەسەنگەری خەبات و پێشمەرگایەتیدا بووە، بۆ ساتێك دەستبەرداری مافە نیشتمانی و نەتەوەییەكان نەبووە، ئەمەش یەكەم وەلام دەبێت بۆ خالێكی شكردنەوەكەمان كە ئاست و خەباتی ئەو پارتە بخەینەڕوو هەرچەندە خەباتی پارتی ئەوەندە زۆرە ناتوانین لەنووسینیكی لەم جۆرەدا بەكورتی لێی بدوێن چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم پارتنەتەوەیی بووە لەدوای جەنگی جیهانی لەساڵی 1946دا لەسەر دەستی باوكی ڕۆحیمان مستەفا بارزانی دامەزراوە،لەلایەكی ترەوە پارتی دیموكراتی كوردستان سەڕەرای ئەوەی یەكەم پارتی نەتەوەیی بەهێزبوو لەكوردستان دامەزرا چونكە بەر لە پارتی سەرجەم حزبەكانی تر عێراقی بوون زیاتر لەچوارچیوەی چینایەتی و ماركسیدا كاریان دەكرد، ئەمەش خالێكە زۆر گرنگە لەمێژووی خەباتی پارتیدا، هەروەها خالێكی تر كەزۆر گرنگە پارتی دیموكراتی كوردستان تەنیا پارتی كوردییە كە بەشێوەیەكی رێك و ڕەوان لەسەر بنەمای هاوبەشی نیشتمانی دروستبووە ، چونكە سەرجەم حزبە كوردستانیەكانی تر لەمێژووی گەلی كوردستاندا لەئەنجامی جودابوونەوە دروستبوون ، ئەمەش وایكردووە كەئەم حزبانە هەمیشە بیر لەرق و كینە و تۆلە بكەنەوە بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە دەرگای واڵابێت بۆگفتگۆ و دروستكردنی برایەتی و پێكەوەژیان.پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم قوتابخانە و شۆرشی نەتەوەیی لەیانزەی ئەیلولی 1961 دەست پێكرد كە بەباوكی شۆرشەكان لەمێژووی كوردستان دەناسرێت، شۆرشێك كە كوردی بەجیهان ناساند و یەكەم رێكەوتنامەی مێژووی یانزەی ئازاری 1970 بەرهەمی ئەو شۆرشە بەهێزەبوو.كاتێك كە پرۆسەی ئازادی عێراق لەسالی 2003 روویدا سەرۆك مەسعود بارزانی زۆر بوێرانە و جوامێرانە لەناو هۆڵی ئەنجوومەنی حوكم لەشاری بەغدا بەجلوبەرگی پێداگری لەسەر بنیادنانی فیدراڵی كرد بۆ هەریمی كوردستان بەرەنگاری هەموو هێزە شۆڤینیە عەرەبەكان بۆوە، تەنانەت سەرۆك لەیەك كاتدا لەپێناوی چەسپاندنی مافە سەرەكیەكانی گەلی كوردستان بەرەنگاری سەرجەم ئەندامانی مەجلیسی حوكم و حاكمی ئەمریكی عیراق بوە ئەم رووداوەش سەرنجی زۆربەی میدیاكارانی جیهانی بۆخۆی راكێشا كە بەئازایەتی و حیكمەتی سەرۆك بارزانی سەرسام بوون .هەڵویستە نەتەوایەتیەكانی سەرۆك بارزانی لەئەنجامدانی گشتپرسی یەكێكی ترە لەهەنگاوە پیرۆزەكان كە شایەتی سەركەوتنی پارتی دەبێت ، هێژا سەرۆك مەسعود بارزانی زۆر بوێرانە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی دا، رۆژی 25/9/2017 سەركەوتنێكی گەورە و دەسكەوتێكی مێژویی بەدەسهێنا وەك یەكەم سەركردە هەنگاوی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ دەنا و گەلی كوردستان بەرەو سەربەخۆبوون دروستكردنی دەولەت دەچوو، تەنانەت بەبروای سەرجەم چاودیرانی سیاسی ئەم هەولەی سەرۆك بارزانی یەكیك بوو لەهەنگاوە مێژووییەكان لەدۆزی رەوای گەلی كوردستاندا بەلام بەداخەوە نەیارانی گەلی كوردستان و بەهاوكاری خاك فرۆشانی ناوخۆ دژایەتی ئەم پرسەیان كرد و ئەوەبوو دوژمنانی كورد بەهاوكاری خیانەتكارانی ناوخۆ رووداوی شانزەی ئۆكتۆبەری شوومیان ئەنجامدا پەلاماری خاكی كوردستانیان داو شاری كەركوكی دڵی كوردستانیان داگیركرد، پیلانگیرەكان نەخشەی وەهایان دانابوو كە هەرێمی كورستان لەناوبەرن و چەندین تاقمی ناوخۆش هاوكارییان بوو بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر شێرانە لە داستانی پردێ و سحیلا ئەو خەونەی دوژمنانی لەباربرد و بەخوێنی پێشمەرگەكانی سەركەوتنی تۆماركرد.نابێ‌ چوار ساڵی رابردوویی قەیران و ناخۆشییەكانمان لە بیربچێ‌ كاتیك كەهەندێك لایەن دەنگی ناوازە دەیانویست بەناوی جیاوازە باسیان لە باشكردنی گوزەرانی خەڵك و چاكسازی ئابووری دەكرد بانگەشەی سەیرو سەمەرەو ئەفسووناویان باس دەكرد بەلام لەكاتێكدا كە هاتنە دەستەلات نەیانتوانی هیچ كام لەو بەڵێنانە جێبەجی بكەن بۆیە هەر زوو بەبینانوی جیاواز لە پەرپرسیارێتی هەلهاتن ، بەلام پارتی دیموكراتی كوردستان توانی بەرەنگاری ئەم پیلانەش بێتەوە ئەركە مێژووییەكەی جێبەجی بكات. ئەگەر چی پارتی لە ماوەی تەمەنی پر لەسەروەری دووچاری چەندین هەوراز و نشێو و کۆسپ بووە، بەڵام بە شارەزایی و بابەتیانە و هەڵسوکەوتی سەردەمانە بەسەر سەرجەم ئەو تەگەرانە زاڵ بوو، و درێژەی بە خەباتی پر سەروەری خۆی داوە، و رۆڵی کاریگەری وسەرەکی هەیە لە ئەمرۆی کوردستان و پێکەوە ژیان و سەرجەم دەسکەوتەکانی ئەمرۆ لە ئارا دایە بەڵکو پشکی شێری بەردەکەوێت لە سەروەری و سەرکەوتن و قوربانی بۆ گەیشتنی میللەت بە ئاواتەکانی، و بەرکریکردن لە ئازادی و دیموکراسی و پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، و تەبایی و پێکەوە ژیانی نێو خۆی کوردستان، درێژە بە خەباتی نەپساوی 72 ساڵ تەمەنی پر شانازیی.هەڵوێستی نیشتیمانیی و نەتەوەییەكانی پارتی ,سەرۆك بارزانیی نەك لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە بەڵكو لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهانیش وایكردووە كە پێگەی هەرێمی كوردستان جێگەی متمانە بێ‌ و بۆ پرسە سیاسی وستراتیژییەكان بگەرێنەوە بۆ لایی پارتی و سەرۆك بارزانییی..
Top