خودا بە یەکێکی دا بەس نەیزانی بخوات

خودا بە یەکێکی دا بەس نەیزانی بخوات
کابرایەک هەبو هەر چەند خوی ماندو دەکرد بو ئەوەی دەوڵەمەند بێت بەڵام بێ سود بوو تەماشای دەکرد ڕۆژ دوای ڕوژ دەوروبەری دەوڵەمەند دەبن بەڵام ئەو هەر وەک خوی هەژار مایەوە.

جارێک بیری لەوە کردەوە گوتی واباشە بڕومە لای حەزرەتی موسا د.خ لەسەر بێت بەڵکو ئەم کێشەیەم بو چارسەر بکات و منیش وەک دەوروبەرم دەوڵەمەند بم.

کابرا بەڕێکەوت بو لای حەزڕەتی موسا لە ڕێگادا شێرێک لێی هاتە پێش و پێی گوت ها ڕێبوار بو کوێ دەڕۆی ئەویش لەوەڵام دا پێی گوت بولای حەزڕەتی موسا ،شێرەکە داوای لێکرد و پێی گوت بە حەزڕەتی موسا بڵێ شێرێک هەیە لە فڵانە شوێن هەردو چاوی کورەیە دەرمانی چاوەکانی ئەو شێرە چیە؟

ڕێبوارەکە قوناغێکی تر ڕۆیشت بینی جوتیارێک لەناو زەویەکەی خویەتی و خەریکی ئیش کردنە ،جوتیارەکە لێی هاتە پێش و لێی پرسی بو کوێ دەڕوی ئەویش لەوەڵامدا پێی گوت بولای حەزڕەتی موسا ،جوتیارەکە داوای لێ کرد گوتی بە حەزڕەتی موسا بڵێ جوتیارەک لە فڵان شوێن زەویەکی هەیە گەنمی جوتیارەکە بەرز دەبێتەوە بەڵام هیچ دنکی تێدا نیە چارەسەر چیە؟

کاکی ڕێبوار ئەویشی بە جێ هێشتو قۆناغێکی تری بڕی و گەیشتە شارێک و چوو دیوانخانەی حاکمی شارەکە حاکمەکە بە خێر هاتنی کردو ولێی پرسی بو کوێ ، گوتی بولای حەزڕەتی موسا ،ئەویش داوای لێکرد گوتی پێ بڵێ بوچی حوکمی حاکمی فڵان شار بەیانیان لاوازە بەڵام ئێواران بە هێزە،؟

ڕێبوارەکە گەیشتە لای حەزڕەتی موسا یەکەمجار کێشەی خوی بو باسکرد ئەویش پێی گوت خوا بە توی داوە ئەگەر بزانی بخوی هەر ئەوەندەی پێگوت ،ڕێبواریش زور خوشحاڵ بو بەم وەڵامەی حەزرەتی موسا.

کێشەی حاکمی شارەکەو جوتیارەکەو شێرەکە شی پێ گوت ،حەزڕەتی موساش وەڵامی دایەوە بو هەرسێکیان.

ڕێبوارەکە گەڕایەوە و گەیشتە کوشکی حاکمی شارەکە و پەیامەکەی پێڕاگەیاند گوتی حەزڕەتی موسا پێی گوتم بە حاکمەکە بڵێ کچە با بوخوی شو بکات و حوکمڕانیەکەشی بە هێز دەبێت حاکمەکەش بە ڕێبوارەکەی گوت دەوەرە من شو بەتو دەکەم و پێکەوە حوکمی ئەم شارە دەکەین

ڕێبوارەکە پێی گوت ئاخر خوا بەمنی داوە ئەگەر بزانم بخوم حاکمەکە بە جواب هات و پێی گوت لەمە زیاتر خوا چیدیکەت بداتێ زور هەوڵی لەگەڵ ڕێبوارەکە دا

بەڵام بێ سود بو و بەجێی هێشتو بەرەو زەوی جوتیارەکە بەڕێکەوت کە گەیشتە ئەوێ جوتیارەکە هات لێی پرسی ها وەڵامت پێییە بومن پێی گوت بەڵێ حەزڕەتی موسا فەرموی بە جوتیارەکە بڵێ گەنجینەیێک لە ناو زەویەکەی هەیە گەنجینەکە دەربێنێت و کێشەی زەویەکەشی چارەسەر دەبێت.

ڕێبوارو جوتیار بە یەکەوە گەنجینەیان دەرهینا و جوتیارەکە بە ڕێبواری گوت وەرە سێ بەشی بو تو بەشێکی بومن دەیبنە برا هەتا هەتا بەشمان دەکات ڕێبوار گوتی نەواللە حەزڕەتی موسا پێی گوتیمە خوا بە توی داوە گەر بزانی بخوی ئێ گوتی خوا لەمە زیاترچیت پێدەدات ئەویش سودی نەبو بە جێی هێشت و بەڕێکەوت بەرەو شێرە کورەکە ،

شێرەکە لێی پرسی ها وەڵامی حەزڕەتی موسا چبوو بەس پێش ئەوەی وەڵامم بدەیەوە باسی سەفەرەکەت بومن بکە لە ڕویشتن و گەڕانەوە ئەویش باس حاکمی شارەکە و جوتیارەکەی بو کردو بە شێرەکەشی گوت حەزدەتی موسا پێی گوتم بە شێرە کورەکە بڵێ گوشتی مروڤێکی بێ ئەقڵ بخوات چاوەکانیشی چاک دەبنەوە شێرەکە پەلاماری کابرای دا و پێی گوت واللە کەس لە تو بێ ئاڤڵتر نیە و ڕێبوار بو بە خوراکی شێرە کورەکە.

لە کوتایی دا هیوادارم هندێ کەس ولایەنی سیاسی لە کوردستان لە دواجاردا کورد نەکەنە خوراکی شێرە کورەکان لە ئاکامی هەڵە سیاسیەکان و خیانەتکردنیان لە دوزی ڕەوای نەتەوەی کورد.
Top