ئیسلامیەکان ئاوا دەڵێن
December 23, 2018
وتار و بیروڕا
ئیسلامیەکان و هەموو ئەوانەش کە وەک ئیسلامیەکان لە درزی بەرژەوەندی کەسی و حزبی لە کوردبوون و چارەسەری کێشەی کورد دەڕوانن، لە پێناوەشدا ئامادن جاشایەتی بۆ تورک و فارس و عەرەب بکەن، هەڵوێست گۆڕینی ئەمەریکای کافر و ئیسرائیلی سەهیۆنی بە تاوان دەزانن، ئاخر ئەوان بە دوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، بەڵام کوشتن و لە سێدارەدان و کۆمەڵکوژی کورد و کاولکردنی کوردستان بە دەستی تورک و فارس و عەرەبی برای دینی بە خەڵات دەزانن.
ئاخر ئێوە خۆتان بە برای دینی تورک و فارس و عەرەب دەزانن، ئەگەر براکانتان کورد کوژی نەکەن و وڵاتی کوردان داگیر نەکەن، هیچ کوردێک چاوەڕوانی ئەوە نییە ئەمەریکای کافر بیپارێزێ، ئەوە لە ترسی برا شمشێر بەدەستەکانی ئێوەیە کورد ناچار بووە پەنا بۆ کافر بەرێ و داوای لێ بکات لە زوڵم و ستەم و کوشتاری براکانی دینی بیپارێزێ.