پارتی،سەرۆك بارزانی وەك چییایەك لە پێناو پاراستنی كورد وكودستان ..

پارتی،سەرۆك بارزانی وەك چییایەك لە پێناو پاراستنی كورد وكودستان ..
پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی بارزانیی بەردەوام تێكۆشاوە لە پێناو رزگاری گەل ونیشتیمان نەك بۆ بەشێك بەڵكو هەموو كوردستان بە بێ‌ جیاوازی. سەرۆك بارزانی وەك رابەر و كەسایەتیەكی دیار و كاریگەر لە دروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیر دەكرێت . بارزانی لەوەتەی دەستی بە خەباتی رزگاری و ئازادی كردووە، بۆ ئەوە كاری كردووە ئاشتی بەسەر شەڕدا سەركەوێت و گەلی كورد لەسەر خاكی خۆی بە ئاشتی‌و دوور لە چەوساندنەوە بژیت. هەرگیز بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نەبووە، بۆیە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری ئاشتی، پێیەخشراوە لەبەر رۆڵی كاریگەر و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش گوێ بۆ بۆچوون و تێبینی و سەرنجەكانی بارزانی رادەگیرێ. وڵاتانی خاوەن بڕیار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا، ناچارن پەنا بۆ بارزانی بێنن، بۆ هەموو تەنگژەیەك بە تایبەت ئەو كێشەو تەنگژانەی لە عێراقدا روو دەدەن، داوا لە بارزانی دەكەن دەستپێشخەری نوێ بخاتە روو، تەنها بارزانی بە رزگاركەری بارودۆخە ناهەموارەكان دەزانن، كە زۆرینەی گەلی عێراقیش بە كورد‌و عەرەبی شیعە و سوننەوە متمانەی پێ دەكەن. ئێستا دەبینین رۆژانە هەموو لایەنەكان پەنا بۆ بارزانی دێنن و داوای لێ دەكەن چارەسەرێك بۆ تەنگژەی عێراق بدۆزێتەوە. بارزانی لەسەر ئاستی نەتەوەی كوردیش هیوا و ئومێدێكی گەشە لە دڵ و دەروونی هەموو كوردێكدا، هەتا ئەوانەش كە لە رووی سیاسیەوە جیاواز لە بارزانی بیر دەكەنەوە، هەر بۆیە بارزانی كەسایەتیەكی كاریگەری هەیە لەدروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. خوا نەخواستە ئەگەر شەڕێكی دیكە لەسەر كورد فەرز بكرێت، ئەوا بڕیارەكانی بارزانی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەشلەژێنێ، لەبەر ئەوەی زۆربەی گەلی كورد بە رابەر و سەرۆك و مەرجەعی خۆیانی دەزانن، هەر بارزانی بوو رێگری كرد لە سەرهەڵدانی شەڕی براكوژی لە رۆژئاوای كوردستان و هەموو هێز و لایەنە سیاسیەكانی لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆكردنەوەو رێكەوتنی پێ ئیمزا كردن، هەموویان لەژێر یەك چەتر كۆكردەوە، كە ئەویش دەستەی باڵای كورد یە. هەر ئەو پشتگیری و گەورە سەیركردنی گەلی كوردیشە بۆ بارزانی سەنگ و پێگەی كوردی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رۆژ بەرۆژ بەهێزتر و كاریگەرتر دەكات. ئەمە وای لە وڵاتانی زلهێزی جیهانی دەكات، بە شێوەیەكی فەرمی بارزانی داوەتی وڵاتەكانیان بكەن و فەرشی سووری بۆ رابخەن و وەك سەرۆك دەوڵەتێكی خاوەن پێگە، پێشوازی و حیسابی تایبەتی بۆ بكەن. ئەوە دەبینین لەسەر ئایندەی چارەنووسی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا وڵاتێكی گەورەی وەك روسیا، كە هێزێكی كاریگەری و خاوەن بڕیارە لەسەر كێشەكانی هەموو جیهان، ناچارە وەك وڵاتێكی گەورە و كاریگەر مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و خودی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكات. چەندین ناوەند و سەنتەری لێكوڵینەوەی ستراتیژی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانیشتن دەكەن، بۆ گوێ گرتن لە راو سەرنجەكانی سەرۆك بارزانی، هەروەها وڵاتانی داگیركەری كوردستانیش ناچارن بە فەرمی‌و بە سیفەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، داوەتنامەی سەردان پێشكەش بە سەرۆك بارزانی بكەن ‌و بەناچاریش گوێ لە بۆچوونەكانی بگرن، بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد لە وڵاتانی خۆیاندا بە شێوازی ئاشتیانەو سیاسی. چونكە سەرۆك بارزانیی باش دەزانێ‌ تا پرسی كورد چارەسەر نەبێ‌ ناوچەكە بە گشتی ئارام و سەقامگیر نابێ‌ ..دروستكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر دەستی مستەفا بارزانی ، لە پێناو بە دەسهێنانی بەرژوەندییەكی حزبی و شەخسی نەبوو ، بەڵكو قوتابخانەی فیكری نەتەوەیی و رزگاریخوازی بوو ، بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی كە گشت شۆرٍشەكانی رابردوو تا بە ئەمرٍۆ لە پێناویدا تێكۆشانیان كردووە.بارزانی مستەفا هەموو ئەو توخمانەی لەبەردەستیدا بوون بە پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە وەك ئامرازێك رێكیخستوون و بەكاریهێناون بۆ بونیادی ژێرخانی دەوڵەتی كوردستان و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، هەر ئەم ئامانجە كە بونیادی دەوڵەتی كوردستانە، وایكردبوو بە هیچ شێوەیەك رێگە نەدات یەكڕیزی نێوماڵی كوردستان درز و كەلێنی تێبكەوێت، ئەگەر لەیەكێك لە قۆناخەكانی خەباتدا درزێكیش كەوتبێتە نێو یەكڕیزیی نێوماڵی كورد، ئەوا بارزانیی مستەفا چاوی لەهەموو شتێك دەپۆشی دووبارە نێوماڵی كوردستانی رێكدەخستەوە.ئەم بۆنەیە و ئەم پاشخانەی فیكری بارزانیی مستەفا گرنگ بوو، كە هەڵوەستەیەك بكەین بۆ ئەوەی لەوە تێبگەین چەمكی دەوڵەت و بونیادنی دەوڵەت لە فیكری مسعود بارزانی دا چۆن رەنگی داوەتەوە و ئەو نهێنییە چییە كە سەرۆك مسعود بارزانی هەموو ژیانی خۆی لە پێناوی ئەم ئامانجە كردۆتە قوربانی. بۆ ئەوەی دووبارە یەكریزی و یەكهەڵوێستی بگێرینەوە بۆ نێوماڵی كوردستان و كۆتایی بە پەرتەوازەیی و تێڕوانینی تەسكی حزبایەتی بهێنین، لەبەر ئەوەی پەرتەوازەیی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی بەرەو هەڵدێر و فرسەت لەدەستدانمان دەبات. بەپێچەوانەشەوە ئەگەر كەسانێك یان حزبێكی سیاسی، ئەم خەمخۆریەی سەرۆك بارزانی بۆ یەكڕیزیی ماڵی كوردستان و چاوپۆشی كردن لەو هەموو زێدەڕۆییەی بەرامبەر شەخسی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێت، بەلاوازی لێكبدرێتەوە، ئەوا دەبێت ئەو كەس و لایەنانە ئەو راستییە مێژوویانەیان لەبەر چاو بێت.. هێژا مسعود بارزانیی سەرۆكە مەزنە كە جێگەی شانازییە بۆ كورد لەسەر هەموو ئاستە ناوخۆیی و عێراقی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكاندا ئەوەیە كە هەمیشە ئەندازیاری ئاشتەوایی و تەبایی بووە لە كوردستاندا. بەردەوام لە خۆبوردووانە بۆ ئاشتی و تەبایی كاری كردووە، بەردەوام هەوڵی داوە میللەتەكەی خۆی لە ناكۆكی و هەوای كینەو رق و بوغز دوور بخاتەوە. بەردەوام گیانێكی بێ ئەندازە بەرفراوانی هەبووە لە بواری لێبوردەییدا. لە كاتی توندیدا توند بووە. لە كاتی هێمنیشدا هێمن.، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا پێوانەی لێبوردەیی یەك لە پێوانە گرنگەكانی كارو سیاسەتەكانی بووە.بۆیە، سەرۆك بارزانی نهێنییە گەورەكەی پشت هەموو ئەو سەركەوتنە مەزنانە بووە كە كورد لە ماوەی ساڵانی رابردوودا وەدەستی هێناون. هەروەها نهێنییە گەورەكەی پشت پاراستنی ئەو دەستكەوتانە بووە. نهێنییە گەورەكەی پشت بەرەو پێشەوە چوون و گەشەكردنی ئەو دەستكەوتانە بووە. لەو دیدەوە، سەرۆكایەتی بارزانی بۆ كورد هەمیشە نەك تەنیا مەرجەع و داڵدەو پێگەی ئەمان و دڵنەوایی و سەقامگیری بووە، بەڵكو زەرورەتێكی زۆر پێویست و چارەنووسسازیش بووە بۆ ئێستاو بۆ دواڕۆژی كوردو كوردستان.
Top