(سوریای دوای ئەمریکا بەرەوکوێ؟)

(سوریای دوای ئەمریکا بەرەوکوێ؟)
٭یەکەم کاردانەوەی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ پاشەکشەی هێزەکانی لە ڕۆژئاوایی کوردستان لە حکومەتەکەی خۆیەوە دەستی پێکردو ڕەنگە ڕووداوپێشهاتی دیکەشی بەدوادابێت

٭بەناو بەهاری عەرەبی تاکە ڕێگەو دەرچەی جێبەجێکردنی پیلانەکانی دابەشکردنی کێکە گەورەکەی ناوچەکە بوو کە ئەمریکاوچەند ووڵاتێکی دیکە گەڵاڵەیان کردبوو تا لێرەوە کۆتایی بەهەژموونی سەدساڵی ڕابردووی(بەریتانیا)لە ناوچەکەبێنن

٭بەریتانیەکان لەپشت سیناریۆی مانەوەو کۆتایی نەهاتنی(ئەسەد)تاوەکوو بتوانن ڕێگە لە دابەشکاری جوگرافی ناوچەکە بگرن دۆخەکە وەک سەد ساڵی ڕابردوو بۆبەرژەوەندی خۆیان بمێنێتەوە ئەم تێڕوانینە بێ مۆراڵەی بەریتانیاش بوو داڕێژەری پیلانی خیانەتکارانەی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)بوو کە (مەکگۆرک)جێبەجێی دەکرد بەم هەنگاوە بەریتانیا لەهەوڵی ئەوەدا بوو گۆڕانکاری جوگرافی نوێ لەعێراقیش ڕوونەدات دۆخی جوگرافی وسیاسی هەروەک خۆی بمێنێتەوە تا سەروەت و سامانی ووزەی ناوچەکە هەر بۆئینگلیزەکان بێت

٭ساڵی(۲۰۰۳)هەنگاوی یەکەمی ئەمریکا بۆ کۆتایی پێهێنانی دەسەڵاتی بەریتانیا لەناوچەکە دەستی پێکرد کەئەویش کۆتایی پێهێنانی ڕژێمی دیکتاتۆربوو تالەم ڕێگەیەوە کۆنترۆڵی عێراق وەک ووێستگەی گرنگی ووزەو جێپۆلۆتیکی بکەوێتە دەست خۆیان، زۆرێک لەڕەخنەگرانی(تۆنی بلێر) کاتی خۆی ئەمەیان بەئاشکرا باسکردوو پشتگیری بەریتانیا بۆخستنی ڕژێم بەناعەقڵانی لەقەڵەمدا

٭نەخشەی دابەشکردنی عێراق بۆ سێ دەووڵەت یاخود هەرێم پێشنیاری سیناتێکی گەورەیی ئەمریکی(جۆبایدن) بوو کە دواتر بوو بەجێگری سەرۆکی ئەمریکا هەرئەوکات ئینگلیزەکان مەترسی خۆیان لە ڕەوشەکە خستە ڕوو ووتیان ئەوە سەرەتایی دەرکەوتنی هەڵەکەی(بلێر)ە چونکە ئەمریکا بەریتانیا لەناوچەکە دەردەکات
لێرەوە ئەمریکا پیلانی دووەمی خستە بواری جێبەجێکردن کە ئەویش گۆڕانکاری ووڵاتانی ناوچەکەیە بەتایبەت ئەو ووڵاتانەی دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکان و لەبلۆکی (ئێران،ڕوسیا،صین،کۆریای باکور ........) بوون

٭لەساڵی(۲۰۱۱)تائێستا ئەمریکیەکان هەندێک هاوپەیمانی وەک تاکتیک و لەچوارچێوەی پرۆسەیەک بەناوی شۆڕشی ئازادییەوە شتێکیان دروستکرد بەناوی(بەهاری عەرەبی)کە هەتا ئێستا تاکە دەستکەوتێکی بۆ ئەو گەلانە نەبوە کە نەزانانە چونە خزمەتی پرۆسەکەو ووڵات و حکوماتەکانیان تائێستاش دووکەڵی نەهامەتی لێ بەرزدەبێتەوە

٭قووڵ بوونەوەی دۆسیەی سوریا(بەشار ئەسەد) سەرزەمینی یەکلایکردنەوەی هاوکێشەی ووڵاتانی هەرێمی و زلهێزەکانی جیهانە تا ئەم چرکە ساتەش درێژەی هەیەو ئەگەری گۆڕانکاری نوێ لە ئارادایە، لە سوریا پێکدادانی (ئەمریکی،ئەوروپی،ووڵاتانی سوونی مەزهەب،ئیسرائیل)لەگەڵ (ئێران، ڕوسیا،صین،بەشێک لەبلۆکی شیوعی) بوونی هەیەو خاک و گەلی سوریا ئەوە بۆ هەشت ساڵ دەچێت باجی ئەم پاوانی بەرژەوەندیخوازی جیهان دەدەن ئەگینا کێشەی (بەشار ئەدو ئۆپۆزسیۆن)بەتەنها بوایە دەمێک بوو چارەسەر بووبوو

٭ئێستا لەپێشهاتێکی تازەدا ووێڕای هاوکاریەکی زۆری ئەمریکیەکان بۆ(پەیەدە)و(HSD) لەپڕو بەیانیەک(Donald tramp)سەرۆکی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاری کشانەوە بۆ هێزەکانی لەخاکی سوریا دەرکرد دۆخی سوریاو ناوچەکەشی شڵەقاند، ئەم بڕیارە ناڕەزایی ئەمریکی و ئەوروپی و ناوچەیشی لێکەوتەوە وەلێ بۆ دەووڵەتانی دژە بلۆکی ئەمریکی دڵخۆشکەربوو

٭(فەڕەنسا) کە تائێستاش بەشێک لەتاپۆی خاکی سوریای لەگیرفانە کە سەدساڵی ڕابردوو وەریگرتوە هەرزوو هاتەخەت و لەئێستا سەرۆک(ماکرۆن)لەگەڵ هاوسەرۆکانی(HSD)لەکۆبوونەوەن بۆ چۆنیەتی پڕکردنەوەی بۆشایی ڕۆشتنی هێزەکانی ئەمریکا،ئەم هەنگاوەی فەڕەنسا بلۆکی ئێرانی تورکی ڕوسی نیگەران کردوەو چاوەڕوان بوون بەبەرچاوی دونیاوە کێکی ناوچەکە بۆخۆیان بخۆن

٭ئەگەر ئەم جێهێشتنەی ئەمریکا سیاسەت و پلانێکی نوێ بێت بۆ هەندێک گۆڕانکاری تازەتر لەم ناوچەیە بەڵام لەکۆی پرۆسەکەدا ڕەنگە لەبەرەژەوەندی کورد بشکێتەوە چونکە فەڕەنسیەکان لە پرۆسەی بڕیاردان و یەکلاییکردنەوەی کێشەکاندا خێران و لەڕابردووش لەهەرکوێداگیرکاربووبن ووێڕای داگیرکاریەکە خێرو بێریشیان بۆ ئەو ووڵاتە هەبوە،تۆببینە ئەوە فەڕەنسیەکان بوون یەکەمین ئامێرێ چاپیان هێنایە(میصر)بەپێچەوانە بەریتانیەکان هەرکوێیان داگیرکردوە ووێرانیانکردوە ئەوە(عێراق،هندستان،فڵستین ......)بەوش نەوەستاون کە ووێرانیان کردوە بەڵکو کێشەیەکی تەوقیتکراویشیان بۆ جێهشتوە کەچارەسەرنەکرێت وەک کێشەی (کشمیر)لەنێوان(هندستان وپاکستان)کێشەی (فڵەستین)لەنێوان(ئیسرائیل و فەلستین) کێشەی(کەرکوک)لەنێوان(کوردو دەووڵەتی عێراق) بۆیە هاتنی فەڕەنسا بەو قورساییە گەورەیی ببێتە بەدیلی هێزی ئەمریکی خوێندنەوەی خێری لێدەکرێت بەمەرجێک پێشهات و ڕووداوی گەورەتر ڕوونەدات

٭گۆڕانگاری نوێی ئەم ئاڵووگۆڕە خێراترکردنی پرۆسەی چارەسەری سیاسی و سەربازی دەبێت لە سوریا کە ڕەنگە ئەمەش لەزیانی ئێرانیەکان و لەسوودی پرسی کورد دابێت بەم هەنگاوەش ئەمریکا زیاتر فشارەکانی بۆسەر ئێران چڕدەکاتەوە چونکە چارەسەری دۆخی سوریا یانی پەکخستنی(هیلالی شیعی) کەئەمەش سەرەتایی کەوتنی ئێران و حوسیەکانی یەمەن و کەلەپچەکردنی حیزبوڵای لوبنانی و بەرتەسککردنەوە پانتایی ئێرانە لەعێراق و گۆشەگیرکردنی زیاتری(قەتەر)بەم هەنگاوەش قۆناغی ترسناکتر ڕوو لە ئێران دەکات کەئەمە وویست و پیلانی ئەمریکیەکانە
Top