هەر دەوڵەتێک وێڵە بە دوای بەرژەوەندیەکانی خوی دا

هەر دەوڵەتێک وێڵە بە دوای بەرژەوەندیەکانی خوی دا
هەر دەوڵەتێک ستڕاتیژیەتێکی تایبەت بە خوی هەیە و جێگیرە بەڵام میکانیزمەکان لە قوناغێک بو قوناغێکی تر دەگۆڕێن

زور جار باسی ئەوەمان کردووە کە سیاسەت ململانێییە لە پێناو وەدی هێنانی بەرژەوەندی.


وڵاتێکی زلهێزی وەکو ئەمریکاش بە دوای بەرژەوەندیەکانی خویدا دەگەڕێت و بەرژەوەندی ئەو لە کوێ دا یە لەوێێیە

نابێ ئێمە وا لێکی بدەینەوە کە ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی زلهێزی دیکە دوست و هاوپەیمانمانە لە سیاسەت دا نە دوستی دایم هەیە و نە دوژمنی دایم بەڵکو بەرژەوەندی هاوتەریبە لە بارۆدخێک بو بارۆدۆخێکی سیاسی تر گوڕانی بە سەردا دێت.

لە بزاڤی ڕزگاریخۆازی کوردستاندا چ لە بیستەکانی سەدەی ڕابردو یان لە ناوەڕاستی چلەکان یانیش لە شەستاکان و حەفتاکاندا چەندین جار دەوڵەتە زلهێزەکانی دونیا پشتیان لە کورد کردووە و کوردیان بە قوڕبانی بەرژەوەندیەکانی خویان کردووە

کەواتە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا پێم وایە بێ ئەگەر نەبێت بەڵکۆ لە بەرامبەر ئەمەدا بو ڕازیکرنی تورکیا وتاد... بێت
چونکە بو نمونەـ بو ئەمریکا تورکیایەک گرنکترە ڵە کورد بە هوی ئەوەی تورکیا ئەندامێکی بە هێزە لە نێو پەیمانی ئەتڵەنتیکی باکوری دا واتە پەیمانی ناتو و هاوپەیمانیشە لە گەڵ دەوڵەتی ئیسڕائیل.

لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی ئیسڕائیل دا ئەمریکا هەمو ڕێکارەکان دەگرێتە بەر کە ئامانجی سەرەکیی لێی لاواز کردنی پێگەی کوماری ئیسلامیە لە ناوچەکەدا

سەبارەت سیاسەتی کوردیش بئاراستە سیاسیە جیاوازەکانی کورد لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا بونەتە مەترسی بوسەر دوزی ڕەوای نەتەوەییمان
ڕێکخراوە سیاسیەکانی کورد بە جورێک لە یەکترازێندراون

کە

دەوڵەتە داگیرکارەکان بە ویستی خویان نەخشەو ئەجندای سیاسی خویان جێبەجێ دەکەن ولەم بوشاییە سیاسیەی کە لە ئاردایە ئەو پەڕی سودی لێ دەبینن.

لە یەکترازانی سیاسی نێو ماڵی کوردی هۆکارێکی سەرەکیە بو دور کەوتنەوەی نەتەوەی کورد لە ئامانجە ڕاستەقینەکەی

و ڕەفتارە سیاسیەکانی پەیەدەش ئاماژەیێکی ڕون و ئاشکرایە کە سیاسەتی پارتی کرێکارانی کوردستان جێ بەجێ دەکات ئەمەش نە ئەمریکا ونە هاپەیمانەکانی ئەمڕیکا لە ناوچەکەدا قەبوڵی ناکەن و زیانمەندی پلە یەکیش خەڵکی سڤیل و بێ تاوانی ڕوژئاوای کوردستانە کە باجی سیاسەتی هەڵەی پەیەدە دەدەن.

بەڕێز سەرۆک بارزانی کاتی خوی زور هەوڵی دا نێو ماڵی کوردی لە ڕوژئاوای کوردستان ڕێکبخاتەوە بەڵام سیا سەتی تاکڕەوانەی پەیەدە دژی هەوڵەکان وەستاایەوە و ڕەتیکردەوە
هەروەک چون پڕۆسەی ئاشتیان تێکدا لە تورکیا ڕوژئاوای کوردستانیشیان وێرانکرد لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەیان. و بە فەرمانی دەوڵەتێکی هەرێمی.

لە کوتایی دا دەگەینە ئەم بڕوایە ئەویش ئەوەیە کە هەتاکورد تەبا و یەکگرتوو نەبێت حاڵی کورد لەمەی کە هەیە زورخڕابتر دەبێت
چونکە ماڵێکی پەڕتەوازە یەکسانە بە پێگەی لاوازی ئەو ماڵە و بەردوام دەبێ چاوەڕوانی دانی باجی گەوڕەو قوڕبانی دان بێت..
Top