کوردستان خۆڕاگری و دیپلۆماتییەتی دەوڵەتمەداری گەرەک بوو....

کوردستان خۆڕاگری و دیپلۆماتییەتی دەوڵەتمەداری گەرەک بوو....

ئەو هەرێمەی ئەمڕۆ ئێمەمانان لەسەری درێژە بەژیان دەدەین، ساڵی پار دۆخێکی تاڵ تابڵێی مەترسی دار بەرۆکی گرتبوو،پەک خستن و هاتن و چوونی شاندە دیبلۆماتییەکانی ووڵاتان بۆ هەرێم و بەپێچەوانەشەوە ، گەشتی هاونیشتیمانیانی سیڤیل بەوانەشەوە کە بەنەخۆشی دوور لەچارەسەر دەیان ناڵاند، پێویستیان بە سەفەری خێراو چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی هەرێم هەبوو .

هەر ئەوەشنا بەڵکو هەرێمی کوردستان لە دوڕیانێکی مەترسی دارو دووچاری ئابڵوقەیەکی سەربازی توند ببوو،شەو ڕۆژ لەشکرکێشی سەربازی بێبنەمای دەکرایە سەر لەلایان شۆڤۆنیستانی عەرەبی وەک عەبادی و هاوئاوازەکانی بە دەست تێکەڵکردنیان لەگەڵ هاوبیرو هاسۆزی بەرژەوەند پەرست لە ناوەخۆی هەرێم و ووڵاتانی دژ بە بوون و ژینی گەلەکەمان، وێڕای ئابڵوقەدانی ئابوریش کە تاڕادەیەکی زۆر تەنگی بە هاونیشتیمانیانی هەرێم هەڵچنی بوو ، سوتان ، وێران کردن بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی کورد لەو ناوچانەی دەستیان پێڕا دەگەیشت لەهیچ شتێک سڵیان نەدەکردەوە.

بەوێنەی لەشکرکێشیەکانی مەغۆل و تەتار بۆ سەر زەمیەکان کە ئەنجامیان دەدا ، مرۆڤانێک لە بەرگی دڕندەیەکی کێوی بێ ئابڕوودا دوور لە هەموو بەهاو ڕەوشتێکی بەرز تەحەدایی نامووسیشیان لە خەڵکی کورد دەکرد ، کەئەمانە ئازارێک بوون هیچ شتێک نەی دەتوانی قەرەبوویان بکاتەوە تەنها بڕیاردان لە پێناوی مانەوە و سەر بەرزی لە سەر خاک و نیشتیمانی مرۆڤە ئازاکانی پێویست بوو، گەورەترین سەرمایەی بەهادارکە هەبێت و بیبەخشێت خوێنە ئەگەر نەش بەخشرێت ئەوا ئەویش بەهای ڕاستەقینەی خۆی لەدەست دەدات و هێچ شتێک نامێنێتەوە مرۆڤایەتی شانازی پێوە بکات.

لە هەمانکاتدا دووژمنان و دارو دەستەکانیان وێڕای هەموو ئەمانەش پیلان و هەوڵی جدیان هەبوو قەوارەو پێگەی سیاسی هەرێمی کوردستان بە یەک جاری لە ئەرزو واقیعدا لە خەون و خەیاڵی نەتەوە پەروەرانی گەلەکەمان بسڕنەوە دەتوانم بڵێم ئەم تەلیسمە ترسناکە باڵی کێشابوو بەسەر دڵ و دەرونی تێکرای ئازادیخوازانی باشورو پارچەکانی تری کوردستان و ڕەوەندی کورد لە هەندەران، لەوکاتەدا کوردستان خۆڕاگری و دیپلۆماتییەتی دەوڵتمەداری گەرەک بوو ، کە وەک یەکێک لەپیاوە گەورەو کارێزماکان ڕسمی هەرێمی کوردستانی دەکرد ، ڕاستەوخۆش دەستەڵاتی جوڵاندنی هێزی پێشمەرگەو ئەرکدارکردنیانی بەئەستۆە بوو .

بۆیە توانی هێڵی بەرگری و مقاوەمەت و هەستانەوە سەر لە دووبارە دابڕێژێتەوەو پردێی و سحێلاو محمودیە بکاتە دۆزەخی دووژمنان ، هەربەوەش نەوەستاو توانی لەدەرگای ووڵاتانی ئەوروپا بدات و گەشتە دیپلۆماتییەکانی دەست پێبکاتەوە بۆ ئەوەی سنورێک بۆ عەبادی و هاو ئاوازەکانی دابندرێت و ناچار بەدانوستاندن بکرێت لەگەڵ هەرێم . وە توانی جارێکیتر گەلەکەمان لەو تونێکە تاریکە ڕزگار بکات و دورگە ئارامەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت کە ئێستا کوردو ژیان تێیدا بەردەوامە.
بۆیە ئەمڕۆ هەمومان قەرزاری سەرۆک وەزیران نـێـچـیـرڤـان بـارزانـیـن ، چونکە ئەگەر هەوڵە بێ و چانەکانی دەوڵـتـمـەدار نەبوا ئێستا شتێک نەدەبوو بەناوی هەرێمی کوردستان.
Top