سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەیەک ئاڕاستە بەرەو کوردستانێکی بەھێز ..

سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەیەک ئاڕاستە بەرەو  کوردستانێکی بەھێز ..
ھەرێمی کوردستان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوویی کابینەی ھەشتەمی ھەرێمی کوردستان رووبەرووی چەندین کێشەی گەورە ل نێویاندا " شەرٍی تیرۆر، ھاتنی لێشاویی ئاوارەکان ، قەیرانی دارایی و گەمارۆیی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت و پیلانی سڕینەوەی وڵاتانی ئیقلیمی و نێو خۆیی بۆوە " ، کە ئەگەر بە حیکمەت و سەرکردایەتی سیاسی کورد و بەتایبەت بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان نەبوایە دەربازلەو ھەموو کێشە وبەربەستانە مەحاڵ بوو ، لە ماوەی داھاتوودا، ھەرێمی کوردستان لەلایەن رێزدار نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیی بەرەو قۆناغێکی تر دەوڵەتداری ھەنگاو دەنێ و ھەموو چاوەروانییەکان بەو ئاراستەیە دەروات کە حکومەت و کوردستانێکی بەھێز لە گشت بوارەکاندا بونیات بنرێت .پارتی دیموکراتی کوردستان بە رابەرایەتیی پێشمەرگە،سەرۆک مسعود بارزانیی ، رووبەرووی چەندین پیلانگێری گەورە و قرژێر بۆوە کە ئەگەر بە حیکمەت و کارێزمایی بەرێزیان نەبوایە ، دەربازبوون و پوچەڵکردنەوەی لوغم و پیلانگێرییەکان مەحاڵ بوو، لە ماوەی چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو،‮ ‬کە سەرەڕای‮ ‬ھەموو ئەو نەھامەتی‮ ‬و کێشە سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ئابووریەی‮ ‬ڕووی‮ ‬لە ھەرێمی‮ ‬کوردستان کرد،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموکراتی‮ ‬کوردستان بە پێچەوانەی‮ ‬حزبەکانی‮ ‬تر،‮ ‬کەوتە ژێر بەرپرسیاریەتێکی‮ ‬یەکجار گەورە،‮ ‬چونکە زۆربەی‮ ‬حزبەکان کە بەشدار بوون لە پێکھێنانی‮ ‬حکوومەتی‮ ‬بنکەفراوانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموکراتی‮ ‬کوردستان و حکوومەتیان لە نیوە‮ ‬ڕێگای‮ ‬تونێلێکی‮ ‬تاریک و سەختدا بەجێھێشت و‮ ‬ڕوویان لە گەلی‮ ‬کورد وەرگێڕا،‮ ‬کە گەیشتن بە‮ ‬ڕووناکی‮ ‬و سەرکەوتن بەسەر دۆخەکەدا تا‮ ‬ڕادەیەکی‮ ‬زۆر ئەستەم بوو،‮ ‬ھەر بۆیەش گەلی‮ ‬کورد لەم ساتەدا تاکە ئومێدیان بۆ دەربازبوون لەو ھەموو کێشە ئاڵۆزانە دا پارتی‮ ‬دیموکراتی‮ ‬کوردستان بوو،‮ ‬کە دواتر پارتی‮ ‬توانی‮ ‬بەھەوڵی‮ ‬گەلی‮ ‬کورد و جەنابی‮ ‬سەرۆک و ھەروەھا سەرۆکی‮ ‬حکوومەت،‮ ‬ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن و دیسانەوە ببنە جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬گەلی‮ ‬کورد،‮ ‬بۆیە لە ئێستادا پارتی‮ ‬دەیەوێت لە پێکھێنانی‮ ‬حکوومەتی‮ ‬ئایندەدا ئەم ئەزموونەی‮ ‬پێشوو کە حکوومەتی‮ ‬بنکەفراوان و شان تەکاندنی‮ ‬حزبەکان بوو لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬دووبارە نەکاتەوە،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬ئەم جارە لە پێکھێنانی‮ ‬حکوومەتی‮ ‬ئایندەدا زۆر جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەکاتەوە کە ئەو حزبانەی‮ ‬بەشدار دەبن لە حکوومەت،‮ ‬دووبارە پارتی‮ ‬و حکوومەت لە نیوەی‮ ‬ڕێگا بەجێنەھێڵن و خۆیان لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬میللەتێکی‮ ‬ماندوو نەدزنەوە،‮ ‬ھەروەھا پێویستە ھەروەک چۆن لە قۆناغێکی‮ ‬ئارام و بێ کێشەدا،‮ ‬بەردەوامن لە حکوومەت بەوشێوەیەش ئەگەر ھەر کۆسپ و تەگەرەیەک ھاتە بەردەم حکوومەتی‮ ‬ئایندە،‮ ‬پێویستە بە گوێرەی‮ ‬حەجم و قەبارەی‮ ‬خۆیان بەرپرسیاریەتی‮ ‬ھەڵبگرن و لە حکوومەت بەردەوام بن تاوەکو دۆخەکە تێدەپەڕێت،‮ ‬چونکە پارتی‮ ‬دیموکراتی‮ ‬کوردستان دەیەوێت چوارساڵی‮ ‬داھاتوو قۆناغێکی‮ ‬ئارام و خۆشگوزەران بێت و،‮ ‬ھەروەھا کوردستانێکی‮ ‬بەھێزلە ھەموو سێکتەرەکان بوونیات بنرێت،‮ ‬بەھەموو لایەک خزمەتی‮ ‬خەڵی‮ ‬کوردستان بکەن،‮ ‬چونکە خەڵکی‮ ‬کوردستان لە چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو نەھامەتی‮ ‬و ماندووبوونی ‮ ‬زۆری‮ ‬چەشت و زۆر خۆڕاگر و بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکەدا کرد،‮ ‬بۆیە پێویستە چوار ساڵی‮ ‬داھاتوو قۆناغێکی‮ ‬جیاواز بێت و گەلی‮ ‬کورد بگاتە کەنارێکی‮ ‬ئارام و لەنگەر بگرێت،‮ ‬کە ئەمەش بە ھەوڵی‮ ‬کوردستان و حکوومەتێکی‮ ‬بەھێز و بەرپرسیار دێتەدی‮. ‬ ‮ھەرێمی کوردستان دوای ھەڵبژاردنەکانی ٣٠/٩/٢٠١٨ پێی نایە قۆناغێکی نوێ بە شێوەیەک کە گەلی کورد و پارتییەکان بە ھیواوە دەروانە ئایندە و دوارۆژیان . بەتایبەت ئاسۆی ھەموو چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ئایندە لە ھەرێمی کوردستان لە ھەنگاوی داھاتووی پارتی دەبینەوە، بە تایبەت لە دروشمی سەرەکی پارتی دا ھاتبوو، پارتی بەھێز بێت، کوردستان بەھێز دەبێت، لە کارنامەی حکومڕانی داھاتوودا، چەند یاسا و پڕۆژەی چاکسازی و گۆڕانکاری و دەستوری و کۆمیسیۆن و سەرۆکایەتی ھەرێم و کۆمەڵێک بابەتی دیکە کە پەێوەست بە سێکتەرەکانی سیاسی و ئابووری و دەربازبوون لە قەیران و دۆخی ژیان و خزمەتگوزاری و حکومڕانی ھەرێمی کوردستان لە ئەولەیەتی کاری خۆی دانا بوو، تا ئەوانەی رێیان تێ دەچێ لە چوار ساڵی داھاتوودا جێبەجێیان بکات، بەو پێیەی پارتی خوێندنەوەی بۆ دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھەرێمایەتی ھەیە، لەخولی پێشوودا ئیستقراری پەرلەمان نەبوو، ھەم لەرووی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتیشەوە، بۆیە ئەو شێوازی مامەلەیەی پێویست بوو بکرێت و لە بەرژەوەندی ھەموو کوردستاندا بێت، لە ھەموو رووێکەوە نەکرا، لە لایەک ھەرێم لە دۆخێکی شەردا بوو لەگەڵ داعش، لە لایەکی دیکەشەوە گرفت و ناکۆکی و ململانی نێوان ھەولێر و بەغدا، کوردستان دووچاری قەیڕانێکی دارایی گەورە ببوە، لە برینی بودجە و مووچەی ھەرێم لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ وە ، دواتر شەڕ و ھەڕەشەکانی داعش و ئاوارە بوونی زیاتر لە دوو ملیۆن مرۆڤ و پەنابوون لە ھەرێمی کوردستان، ناکۆکی نێوان حزب ولایەنە سیاسییەکان ، بەردەوامی ململانێ بۆ ناو دام و دەزگا حکومییەکان، بەتایبەت دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی خەڵکی کوردستان بە دەنگدان بە ماف و چارەنووسی خۆی، دوژمن و ناحەزانی کورد بە ھەموو شێوەیەک دژایەتی خۆیان بە پیلان و فشار و ھەرەشە و ھێز و سنووربەند و ئابڵۆقەدانی خاکی کوردستان زیاتر کرد، بەتایبەت دوای پیلانە خیانەتکاری ١٦ ی ئۆکتۆبەر و رادەستکردنی بەشێکی زۆری خاکی کوردستان و ھاندانی ھەندێ حزب و لایەنی سیاسی کورد بۆ ناکۆکی و ڕکابەری پارتی، راکردن لە بەرپرسیارییەتی و بەرگری نەکردن لە خەڵک و خاکی کوردستان، بێ ھەڵوێستیان نواند، ھاوکات لەکابینەکانی پێشوودا وەک بینیمان ھەندێ لە ھێزەکان لە نیوەی رێگە حکومەتیان جێ ھێشت و ئامادە نەبوون لەو قۆناغە سەختە بەرپرسیارییەتی ھەڵگرن، شان بدەنە بەر و بەردەوامی بە حکومەت بدەن، بەڵکو کەوتنە دژایەتیکردنی حکومەت و بە بەکارھێنانی میدیا بۆ دژایەتی کردنی پارتی، ھەموو ھەولێکیان خستەگەر، بۆ ئەوەی پارتی بخەنە ژێر بەرپرسیارییەتی، ئەو ھەموو گرفت و قەیران و کێشانەی رووبەرووی ھەرێمی کوددستان دەبوونەوە، شەڕێکی نیوە رێگا بوون لە ناو حکومەتدا، تەنھا پارتی بەرپرسیارییەتی و ئەرکی بنیادنانەوەی حکومەت و دام و دەزگا خزمەتگوزارییەکانی گرتە ئەستۆ، لەو دۆخە سیاسییەدا، پارتی بە دانانی چەند پڕۆژەیەکی گۆڕانکاری و چاککردن و چاکسازیکردن لە سێکتەرەکان، بەرووی قەیڕانەکان و باشترکردنی دۆخی ئابووری و سیاسی ھەنگاوی نا، ھەموو ئەگەر و پلان و بۆچوونانەی پوچەڵکردەوە، کە گرەو و ھەڕەشەیان لە سەر نەمانی قەوارە سیاست و حکومەتی ھەرێم دەکرد پێچەوانە کردەوە، توانی بە خۆراگری و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی بەرگەری ئەو ھەموو ئەو فشار و ھەڕەشانە بوەستێتەوە، خۆی بە خاوەنی ھەڵگری پڕۆژەی نەتەوە و نیشتمان و ماف و چارەنووسی کوردستان زانی، سەر لە نوێ ھەنگاوینا، بەرپرسیارییەتی ئەو دۆخەی گرتەئەستۆ، دوای تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە تا رادەیەک بارودۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە چوو، بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠-٩-٢٠١٨ دا ، پارتی توانی بە ٤٥ کورسی زۆرینەی پەرلەمان بەرێژەیەکی زیاتر لە جاران متمانەی خەڵکی کوردستان بە پلەی یەکەم بەدەست ھێنا، بەمەش ئەنجامی ھەڵبژاردن نەخشەی سیاسی گۆڕی، پێگەی پارتی لە لایەنەکانی دیکە جیاکردەوە، پارتی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردندا، بە رێنمایی سەرۆک بارزانی بۆ کاندیدان و کارنامەکەی خۆی لە بەڵێنی بێ بنەما بەخەڵک نەدا، کە پێیان جێبەجێ نەکرێ، راستگۆبن لەگەڵ دروشمەکانیان، بەدەنگدان بە لیست و کارنامەی پارتی لەو چوارچێوەیەشدا دەکرێ بڵێین بەدەنگدان بە لیست و کارنامەکەی، پارتی سەرپشک کراوەتەوە، بە کارنامە و پاکێجێکی پڕ لە گۆڕانکاری و خزمەتگوزاری وەک براوەی یەکەمی ھەڵبژاردن، بۆ چوار ساڵی داھاتوو ئامادەی بکا، لە پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو کوردستان تا رەنگی سیاسی بگۆرێ، کە بێ گومان حکومەتێکی بێ ئاستەنگ نابێ، بەڵام ئەو ووڵاتە پێویستی بە ھەندێک راپەڕاندنی ئەرکی تایبەتە، لە کاتێکدا ھەرێمی کوردستان پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێدا پێویستی بە چەندین بڕیار و یاسای تایبەتە بۆ لێک جیاکردنەوە و گۆڕانکاری و چاکسازی، لەھەندێ کەرت و سێکتەری خزمەتگوزاری، وەک لە پێش ھەڵبژاردن لە کەرتی تەندروستی چەند ھەنگاوێکی چاکسازی نا،بە تایبەت کە ھەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانیی و مەسروور بارزانیی ئەزموونێکی باشیان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئەمنییەوە ھەیە و کە ئەمانە دەبنە ھۆی ئەوەی ھەرێمی کوردستان بەرەو قۆناغێکی نوێی و پێشکەوتوو ھەنگاو دەنێ.. بۆیە، چوار ساڵی ئایندە ئەرکێکی قورس و سەختی لە سەر شانە ـ چونکە ھەموو ھەنگاوەکانی کوردستانی بەھێز ھەوڵ و ماندووبوونی زۆری پێوستە بە تایبەت کە ناوچەکە لەبەردەم گۆرانکاریی گەورە دایە. پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەک ھەمیشە وەک ھەمیشە خۆی بەرامبەر کورد وکوردستان بەرپرسیار زانیووە لە پێناو گەیاندنی بە کەناری دڵنییایی..
Top