دیپلۆماسی حەكمیانەی سەرۆك بارزانیی بۆ رووبەرووی بوونەوەی رووداو و پێشهاتەكان ..

دیپلۆماسی حەكمیانەی سەرۆك بارزانیی بۆ رووبەرووی بوونەوەی رووداو و پێشهاتەكان ..
شەری و ركابەری ئێستای ناوچەكە لە سەر بنەمای ئابووری ، دیپلۆماسی و تەكنلۆژیایە ، پێوستە گەلی كورد هەمیشە خۆی ەلە سەر ئەو بنەمایانە بەهێز بكات بۆ رووبەرووبوونەوەی رووداو و پێشهاتە خێرا كان .دیپلۆماسی ئەو چەكە سیاسی و ئاشتیانەیە كە لە پێناو گەیاندنی پەیامی رەوایی گەلێك كە دەیان ساڵە خاك و نیشتمانی زەوتكراوە ،گشت شۆرشەكان یەك ئامانجیان هەبووە و لەگەڵ ئەوەی باوەریان بە شەرٍ نەبووە ، هەموو كات دەستی ئاشتی و گفتگۆیان هەڵبژاردووە بەڵام داگیركەران كوردستان هەمیشە خۆیان دزیووەتەوە لە گەیشتن بە مافە رەواكانی .بۆیە هەر لە شۆرشی مەزنیی ئەیلول تا بە ئەمرٍۆ و لە ڕاستیدا ئەو نەخشە دیپلۆماسیە بیرۆكەی یەكەمی بۆ بارزانی نەمر دەگەڕێتەوە كە لە شەستەكانەوە بەردەوام هەوڵیدەدا لە جیهان بگەیەنێ كە كیشەی كورد لە ڕاستیدا كێشەی میللەتێكی ماف خوراوە و چارەسەریەكەشی تەنیا بە دیموكراسی و برایەت و بە بەشداری هەمووان دەكرێ، ئەمە ڕێبازی بارزانیە كە مستەفا بارزانی دایناوە بۆتە بنەمای دیموكراسیەتی ئێستای كورد بە گشتی وە جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی دەورێكی كاریگەرو داهێنەرانەی بینی لە قۆناغی نوێی بزوتنەوەی رزگاری خوازی كوردستاندا لە دوای ساڵی 1991 وە توانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكات وەكو دەوڵەتێكی ئەمری واقیع بیكاتە شەریك لە هەموو رووداوەكانی ڕۆژهاڵاتی ناوەڕاست، وە بیكاتە شەریكێكی ئەمین لە خێزانی نێودەوڵەتی ئەوەی كە پێدەوترێ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، توانی لەگەڵ ستراتیژە بەهێزەكانی جیهان مەبەستم لە ئەمریكا و ئەوروپایە، وە گونجان لەگەڵ ستراتیژیەتی روسیا، هەڵكردنە لەگەڵ ئێران و توركیا و پێشتر لەگەل سوریا تا 2003مودارایەك بوو لەگەڵ عێراقیكی دڕ بەناوی سەدام حسین. ئەمانە لە حەقیەقەتدا دیپلۆماسیەتێكی ئاڵۆز و چەند سەرە بەڵام بە ئەهدافی یەكگرتوو هەدەفەكانیشی ئەوە بوون كە:هەرێمی كوردستان پارێزراوبێت.كورد لە پارچەكانی تر ئیبادە نەكرێ.بەردەوام پەنجەرەكانی جیهان ئاوەڵا بن بە ڕووی ئەوەی كە كورد دەبێ رۆژێك دەوری راستی خۆی پێ بدرێ.ئەمەیە وایكردووە كە بارزانی خۆی سەرۆكێكی كاریگەر بێت لە رووداوەكانی ئەم شەرە گەورەی كە لا رۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەكرێ، فەرماندەی گەورەترین سوپای بەرەنگاربونەوەی تیرۆرە بە ناوی هێزی پێشمەرگە ە خاوەنی قسەی بەهێز و كاریگەر و یەكلاكەرەوەیە لە مەسیری پارچەكانی دیكەی كوردستان ئەم قسەیەم بە موبالەغەوە نیە، دیارە لە هەموو مەشهورەتێكی نێودەوڵەتی مەسعود بارزانی ئەچێ دائەنیشێ. بۆ باكور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا مەسعود بارزانیە. مەبەستم ئەوە نیە كە مەسەلەكە خۆ سەپاندنە، بۆ كورد نیعمەتێكی گورەیە كە سەرۆكێكی زانای هەیە. هەر بۆیە دەبێ ئێمە ئەو دیپلۆماسیەتە باش تێبگەین، ئەو هێڵە ستراتیژیانەی كوردستان كە مەسعود بارزانی قیادەی دەكا تێبگەین. ستارتیژیەت بریتی نییە لە حەز و ئارەزووی حیزبێك یان سەركردەیەك. ستراتیژی لە بوونی میللەتاندا واقیعێكە هەیە ڕێو شوێنی دابینكردنی بەرژەوەندی ئەو میللەتە دیارە بە كوێدایە بەڵام سیاسەتمەداری زانای دەوێ بدۆزێتەوە میكانیزمی جێبەجێكردنی بۆ بدۆزێتەوە لە ستراتیژی پاراستنی میللەتاندا شتێك بەناوی عاتەیفە و ئەخلاقی و شەخسی و ئایدۆلۆژی جێی نابێتەوە وە سەركردە گەورەكان پابەند دەبن بە بەرژەوەندی باڵا چونكە بەرژەوەندی باڵا بونی ئەو میللەتە دابین دەكات، ئەمە ئێستا لە شەڕی داعش و بەشداری نێودەوڵەتی بۆ لیدانی تیرۆری داعش دەبینین گەورەیی كورد وە دەوری سەرۆكی كوردستان چەندە كاریگەرو یەكلاكەرەوە دەبینێت. ئەمەیان دەكرێت بە شانازیەو بڵێین بەڵێ دیپلۆماسیەتێكی سەركەوتومان هەیە، ئەم هەنگاوە ژیرانە و دیپلۆماسیانە توانیوێتی دۆز و دەنگی كورد بگەێنێتە هەموو جیهان و لە مەترسی سرٍینەوەی داگیركەران بپارێزێت ..رووداو و پێشهاتەكان و رەوشی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی بێ‌ دەوڵەت لە رۆژهەڵاتی ناوین ، ئاماژەیەكی روونن بەوەی كە دۆزی كورد هەموو كات پێوستی بە سەركردایەتییەكی كارێزمایی وەك سەرۆك بارزانیی هەیە ، هەڵوێست و خوێندنەوەی ژیرانەیان بۆ ئەمرٍۆ ئایندە دەرخەری ئەو راستییەیە گەلی كورد چەندە پێوستی بە سەرۆك بارزانیی.لە مێژوویی خەباتی گەلی كوردلە دوای رێبەری رۆحی نەتەوەیی كورد سەرۆك مسعود بارزانی سەركردایەیی بزاڤی كوردستان كردووە، تا ئێستاش بە هەمان گیانی شۆڕشگێڕی و پێشمەرگایەتی رێبەرایەتی شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستان دەكات، لای ئەو كوردستان هەمووی یەكە، لە خەمی پاراستن و پێشخستنی باشووری كوردستاندایە و بەردەوام وەكو پێشمەرگەیەك لە سەنگەردایە و سەرپەرشتی بەرەكانی شەڕ دەكات و، پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی باكووری كوردستانە و لە هەوڵی لە یەكدی نزیككردنەوەی لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردساندایە و بەهانای رۆژئاوای كوردستانەوە دەچێت بۆ ئەوەی كۆبانێ نەكەوێت، ئەو هەڵوێستانەی سەرۆك مسعود بارزانی زۆر لە هەڵوێستەكانی مستەفا بارزانیی دەچێت كاتێك بە هانای شۆڕشی شێخ مەحموودەوە دەچێت، هەروەها بەشداری لە دامەزراندن و پاراستنی كۆماری كوردستان لە مهاباد دەكات و، هاوكاری خوشك و برایانی رۆژئاوا و باكووری كوردستان دەكات بۆ دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە باكوور و رۆژئاوای وڵات، لە باشووردا كە رێبەرایەتی شۆڕشی ئەیلوولی كردووە، بەردەوام سەرپەرشتی و بەشداری شەڕەكانی كردووە و لەگەڵ پێشمەرگەدا لە بەرەكانی شەڕدا ماوەتەوە، ئەو كارە نەتەوەییانەی مستەفا بارزانیی رەنگدانەوەیان لەسەر كار و خەبات و تێكۆشانی ئێستای سەرۆك مسعود بارزانی هەیە، بۆیە ئەگەر سەیری كار و هەڵوێستەكانی سەرۆك مسعود بارزانی بكەین، دەبینین خەمی ئەو خەمی نەتەوەیە و بەردەوام لە خەمی خاك و خەڵكدایە، خەمی نەتەوە واتە خەمی خاك و خەڵك، خەمی خاك لای ئەو واتە گەیشتن بەدوا سنووری كوردستان و پاراستنی ئەو سنوورانە، خەمی خەڵك لای ئەو واتە خەمی پاراستنی كەلتوور و دیرۆك و شارستانییەت و بەها مرۆییەكانی خەڵكی كوردستان، خەمی خەڵك لای ئەو واتە گەیاندنی خەڵكی كوردستان بە كەنارێكی ئارام.. چونكە رەوشی ناوچەكە و پێشهاتەكانی دەخوازێت پشتیوانیی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی بین بۆ رووبەرووبوونەوەی رووداو و پێشهاتە نوێیەكان .
Top