فێرکردن لە پێناو پەرەپێدانی بەردەوام لە کوردستان

فێرکردن لە پێناو پەرەپێدانی بەردەوام لە کوردستان
چینییەکان دەلێن" ئەگەر ویستت بۆ یەک ساڵ بچێنی گەنم بچێنە، ئەگەر ویستت بۆ دە ساڵ بچێنی دار بچێنە،وە ئەگەر ویستت بۆ درێژایی ژیان بچێنی ئەوا مرۆڤـــ بچێنە".
بێگومان لە (مرۆڤــ)چاندن واتە فێرکردن و پەرەپێدانی بەردەوام لە تاکەکان لە مرۆڤەکان کە ھەموو تێڕوانینی جیھان لە پێناو پەرەپێدانی بەردەوامە بەرەو فێرکردن کە پاشەرۆژی تاک و کۆمەڵگە و ووڵات دەستەبەردەکات و ژیانێکی ئاسودە و خۆشی فەراھەم دەکات و پارێزگاریش لە کۆی بەرووبوومەکانی سروشتی و دەستکرد دەکات لە ئەنجامدا ژیانێکی باش بۆ نەوەکانی داھاتوو مسۆگەر دەکات. بۆیە گرنگە لە پەروەردە و فێرکردن لە وەزارەتی پەروەردە ئەوپەڕی گرنگی بە فێرکردن و پەروەردەکردن بدرێت بۆ درێژایی ژیان ئەویش پەرەپێدانی زیاتری تواناکانی مامۆستایە کە بەلایەنی سەرەکی دادەنرێت لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە سەرجەم قۆناخەکانی خوێندن لە باخچەی ساوایان و قۆناخی بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگاکان بەردەوام پەرە بە توانا و شارەزایی و پسپۆرییان بدرێت بە سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی شارەزایانی ووڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری پەروەردە و فێرکردن تاوەکو ئێمەش وەکو ھەرێمی کوردستان لە ووڵاتە پێشەنگەکان بین لەو بوارە بەردەوام پرۆژە و پلانی درێژ مەودامان ھەبێت بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی پرۆسەکە، ھەروەکو ووڵاتانیش بەو شێوەیە دەستیان پێکردووە نموونە یەکجار زۆرن (ژاپۆن) دوای جەنگی جیھانی دووەم ئەو ووڵاتە خاپوور بوو، بەڵام ئەوان لە سەر پاشماوە و کەلاوەی قوتابخانەکانیان درێژەیان بە خوێندندا و بە دڵسۆزی و پسپۆری و شارەزایی خۆیان و سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی ووڵاتانی تر، ھەروەھا لەو چەند ساڵەی دوایی (میسر) سەرەڕای داڕمانی ئابوری و ھەژاری خەڵک و حکومەتەکەی و ناجێگری باری سیاسی ئەو ووڵاتە، بەڵام بەردەوام لە ھەوڵی گەشەپێدان و پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنن بۆ نموونە (دکتۆرھانی سویلم) مامۆستای پەرەپێدانی بەردەوامە لە زانکۆی (ئەخن) لە ئەڵمانیا، وە یەکێکە لە گرنگترین شارەزایانی بواری پەرەپێدانی بەردەوام لە جیھان بۆ دانانی گەشەپێدانی گشتگیر لە سیستەمی فێرکردنی بنەڕەتی لە ووڵاتی میسر لەو پرۆژەیەی کە کاری لێکرد چوار ساڵ بەردەوام بوو زیاتر لە بیست شارەزایانی فێرکردن لە ناو میسر و لە دەرەوەی میسر بەشدارییان کرد لە ژێر ناونیشانی (فێرکردن لە پێناو پەرەپێدانی بەردەوام لە میسر) کە یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی دارایی و سەرجەم جێ بەجێ کردنی پرۆژەکەی کرد کە بریتی بوو لە زیاتر (لە یەک ملیۆن و نیو یۆرۆ) وە بەباشترین پرۆژەی پەرەپێدانی فێرکردن ناساندرا لە ساڵی (٢٠١٤) جێ بەجێ کرا کە ئامانجی ئەو پرۆژەیە بریتی بوو لە فێربوونی کارامەییەکانی رەفتاروبنەماو بەھاکانی پێویست بۆ دیاری کردن و دەستنیشان و ھێنانە بەرھەمی نەوەی کارا و بە سوود و جێ بەجێ کردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بنیاتنانی کەسایەتی باش و سەرکەوتوو و متمانە بەخۆبوون و ......تا دوایی.
بۆیە بە پێویستییەکی زەروری ھونووکەیی و درێژخایەنی دەزانم ھاوشان لەگەڵ پەرەپێدان و گونجاندنی ناوەڕۆکی پرۆگرام و پەرتووکەکانی قوتابخانە پێویستە بەردەوام و بەردەوام پەرە بەتواناکانی مامۆستایان بدرێت وراھێنانی بەردەوام مەشقی بەردەوام بەرەوفێرکردن لە پێناو پەرەپێدانی بەردەوام و ھەمیشەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بە پێی پسپۆرییەکان و شارەزایی.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێرێ پەروەردەیی
Top