هەرێمی كوردستان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوویی كابینەی هەشتەمی هەرێمی كوردستان رووبەرووی چەندین كێشەی گەورە ل نێویاندا " شەرٍی تیرۆر، هاتنی لێشاویی ئاوارەكان ، قەیرانی دارایی و گەمارۆیی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت و پیلانی سڕینەوەی وڵاتانی ئیقلیمی و نێو خۆیی بۆوە " ، كە ئەگەر بە حیكمەت و سەركردایەتی سیاسی كورد و بەتایبەت بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان نەبوایە دەربازلەو هەموو كێشە وبەربەستانە مەحاڵ بوو ، له ماوەی داهاتوودا، هەرێمی كوردستان لەلایەن رێزدار نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیی بەرەو قۆناغێكی تر دەوڵەتداری هەنگاو دەنێ و هەموو چاوەروانییەكان بەو ئاراستەیە دەروات كە حكومەت و كوردستانێكی بەهێز لە گشت بوارەكاندا بونیات بنرێت .پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی پێشمەرگە،سەرۆك مسعود بارزانیی ، رووبەرووی چەندین پیلانگێری گەورە و قرژێر بۆوە كە ئەگەر بە حیكمەت و كارێزمایی بەرێزیان نەبوایە ، دەربازبوون و پوچەڵكردنەوەی لوغم و پیلانگێرییەكان مەحاڵ بوو، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، كە سەرەڕای هەموو ئەو نەهامەتی و كێشە سیاسی و سەربازی و ئابووریەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێچەوانەی حزبەكانی تر، كەوتە ژێر بەرپرسیاریەتێكی یەكجار گەورە، چونكە زۆربەی حزبەكان كە بەشدار بوون لە پێكهێنانی حكوومەتی بنكەفراوانی پێشوو، پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومەتیان لە نیوە ڕێگای تونێلێكی تاریك و سەختدا بەجێهێشت و ڕوویان لە گەلی كورد وەرگێڕا، كە گەیشتن بە ڕووناكی و سەركەوتن بەسەر دۆخەكەدا تا ڕادەیەكی زۆر ئەستەم بوو، هەر بۆیەش گەلی كورد لەم ساتەدا تاكە ئومێدیان بۆ دەربازبوون لەو هەموو كێشە ئاڵۆزانە دا پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كە دواتر پارتی توانی بەهەوڵی گەلی كورد و جەنابی سەرۆك و هەروەها سەرۆكی حكوومەت، ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن و دیسانەوە ببنە جێگای متمانەی گەلی كورد، بۆیە لە ئێستادا پارتی دەیەوێت لە پێكهێنانی حكوومەتی ئایندەدا ئەم ئەزموونەی پێشوو كە حكوومەتی بنكەفراوان و شان تەكاندنی حزبەكان بوو لە بەرپرسیاریەتی دووبارە نەكاتەوە، بۆیە پارتی ئەم جارە لە پێكهێنانی حكوومەتی ئایندەدا زۆر جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەكاتەوە كە ئەو حزبانەی بەشدار دەبن لە حكوومەت، دووبارە پارتی و حكوومەت لە نیوەی ڕێگا بەجێنەهێڵن و خۆیان لە بەرپرسیاریەتی میللەتێكی ماندوو نەدزنەوە، هەروەها پێویستە هەروەك چۆن لە قۆناغێكی ئارام و بێ كێشەدا، بەردەوامن لە حكوومەت بەوشێوەیەش ئەگەر هەر كۆسپ و تەگەرەیەك هاتە بەردەم حكوومەتی ئایندە، پێویستە بە گوێرەی حەجم و قەبارەی خۆیان بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن و لە حكوومەت بەردەوام بن تاوەكو دۆخەكە تێدەپەڕێت، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت چوارساڵی داهاتوو قۆناغێكی ئارام و خۆشگوزەران بێت و، هەروەها كوردستانێكی بەهێزلە هەموو سێكتەرەكان بوونیات بنرێت، بەهەموو لایەك خزمەتی خەڵی كوردستان بكەن، چونكە خەڵكی كوردستان لە چوار ساڵی ڕابردوو نەهامەتی و ماندووبوونی زۆری چەشت و زۆر خۆڕاگر و بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكەدا كرد، بۆیە پێویستە چوار ساڵی داهاتوو قۆناغێكی جیاواز بێت و گەلی كورد بگاتە كەنارێكی ئارام و لەنگەر بگرێت، كە ئەمەش بە هەوڵی كوردستان و حكوومەتێكی بەهێز و بەرپرسیار دێتەدی. هەرێمی كوردستان دوای هەڵبژاردنەكانی 30/9/2018 پێی نایە قۆناغێكی نوێ بە شێوەیەك كە گەلی كورد و پارتییەكان بە هیواوە دەروانە ئایندە و دوارۆژیان . بەتایبەت ئاسۆی هەموو چاكسازی و گۆڕانكارییەكانی ئایندە لە هەرێمی كوردستان لە هەنگاوی داهاتووی پارتی دەبینەوە، بە تایبەت لە دروشمی سەرەكی پارتی دا هاتبوو، پارتی بەهێز بێت، كوردستان بەهێز دەبێت، لە كارنامەی حكومڕانی داهاتوودا، چەند یاسا و پڕۆژەی چاكسازی و گۆڕانكاری و دەستوری و كۆمیسیۆن و سەرۆكایەتی هەرێم و كۆمەڵێك بابەتی دیكە كە پەێوەست بە سێكتەرەكانی سیاسی و ئابووری و دەربازبوون لە قەیران و دۆخی ژیان و خزمەتگوزاری و حكومڕانی هەرێمی كوردستان لە ئەولەیەتی كاری خۆی دانا بوو، تا ئەوانەی رێیان تێ دەچێ لە چوار ساڵی داهاتوودا جێبەجێیان بكات، بەو پێیەی پارتی خوێندنەوەی بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عێراق و هەرێمایەتی هەیە، لەخولی پێشوودا ئیستقراری پەرلەمان نەبوو، هەم لەرووی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتیشەوە، بۆیە ئەو شێوازی مامەلەیەی پێویست بوو بكرێت و لە بەرژەوەندی هەموو كوردستاندا بێت، لە هەموو رووێكەوە نەكرا، لە لایەك هەرێم لە دۆخێكی شەردا بوو لەگەڵ داعش، لە لایەكی دیكەشەوە گرفت و ناكۆكی و ململانی نێوان هەولێر و بەغدا، كوردستان دووچاری قەیڕانێكی دارایی گەورە ببوە، لە برینی بودجە و مووچەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ وە ، دواتر شەڕ و هەڕەشەكانی داعش و ئاوارە بوونی زیاتر لە دوو ملیۆن مرۆڤ و پەنابوون لە هەرێمی كوردستان، ناكۆكی نێوان حزب ولایەنە سیاسییەكان ، بەردەوامی ململانێ بۆ ناو دام و دەزگا حكومییەكان، بەتایبەت دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بە دەنگدان بە ماف و چارەنووسی خۆی، دوژمن و ناحەزانی كورد بە هەموو شێوەیەك دژایەتی خۆیان بە پیلان و فشار و هەرەشە و هێز و سنووربەند و ئابڵۆقەدانی خاكی كوردستان زیاتر كرد، بەتایبەت دوای پیلانە خیانەتكاری ١٦ ی ئۆكتۆبەر و رادەستكردنی بەشێكی زۆری خاكی كوردستان و هاندانی هەندێ حزب و لایەنی سیاسی كورد بۆ ناكۆكی و ڕكابەری پارتی، راكردن لە بەرپرسیارییەتی و بەرگری نەكردن لە خەڵك و خاكی كوردستان، بێ هەڵوێستیان نواند، هاوكات لەكابینەكانی پێشوودا وەك بینیمان هەندێ لە هێزەكان لە نیوەی رێگە حكومەتیان جێ هێشت و ئامادە نەبوون لەو قۆناغە سەختە بەرپرسیارییەتی هەڵگرن، شان بدەنە بەر و بەردەوامی بە حكومەت بدەن، بەڵكو كەوتنە دژایەتیكردنی حكومەت و بە بەكارهێنانی میدیا بۆ دژایەتی كردنی پارتی، هەموو هەولێكیان خستەگەر، بۆ ئەوەی پارتی بخەنە ژێر بەرپرسیارییەتی، ئەو هەموو گرفت و قەیران و كێشانەی رووبەرووی هەرێمی كوددستان دەبوونەوە، شەڕێكی نیوە رێگا بوون لە ناو حكومەتدا، تەنها پارتی بەرپرسیارییەتی و ئەركی بنیادنانەوەی حكومەت و دام و دەزگا خزمەتگوزارییەكانی گرتە ئەستۆ، لەو دۆخە سیاسییەدا، پارتی بە دانانی چەند پڕۆژەیەكی گۆڕانكاری و چاككردن و چاكسازیكردن لە سێكتەرەكان، بەرووی قەیڕانەكان و باشتركردنی دۆخی ئابووری و سیاسی هەنگاوی نا، هەموو ئەگەر و پلان و بۆچوونانەی پوچەڵكردەوە، كە گرەو و هەڕەشەیان لە سەر نەمانی قەوارە سیاست و حكومەتی هەرێم دەكرد پێچەوانە كردەوە، توانی بە خۆراگری و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی بەرگەری ئەو هەموو ئەو فشار و هەڕەشانە بوەستێتەوە، خۆی بە خاوەنی هەڵگری پڕۆژەی نەتەوە و نیشتمان و ماف و چارەنووسی كوردستان زانی، سەر لە نوێ هەنگاوینا، بەرپرسیارییەتی ئەو دۆخەی گرتەئەستۆ، دوای تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە تا رادەیەك بارودۆخەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە چوو، بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30-9-2018 دا ، پارتی توانی بە ٤٥ كورسی زۆرینەی پەرلەمان بەرێژەیەكی زیاتر لە جاران متمانەی خەڵكی كوردستان بە پلەی یەكەم بەدەست هێنا، بەمەش ئەنجامی هەڵبژاردن نەخشەی سیاسی گۆڕی، پێگەی پارتی لە لایەنەكانی دیكە جیاكردەوە، پارتی لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، بە رێنمایی سەرۆك بارزانی بۆ كاندیدان و كارنامەكەی خۆی لە بەڵێنی بێ بنەما بەخەڵك نەدا، كە پێیان جێبەجێ نەكرێ، راستگۆبن لەگەڵ دروشمەكانیان، بەدەنگدان بە لیست و كارنامەی پارتی لەو چوارچێوەیەشدا دەكرێ بڵێین بەدەنگدان بە لیست و كارنامەكەی، پارتی سەرپشك كراوەتەوە، بە كارنامە و پاكێجێكی پڕ لە گۆڕانكاری و خزمەتگوزاری وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن، بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئامادەی بكا، لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كوردستان تا رەنگی سیاسی بگۆرێ، كە بێ گومان حكومەتێكی بێ ئاستەنگ نابێ، بەڵام ئەو ووڵاتە پێویستی بە هەندێك راپەڕاندنی ئەركی تایبەتە، لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێدا پێویستی بە چەندین بڕیار و یاسای تایبەتە بۆ لێك جیاكردنەوە و گۆڕانكاری و چاكسازی، لەهەندێ كەرت و سێكتەری خزمەتگوزاری، وەك لە پێش هەڵبژاردن لە كەرتی تەندروستی چەند هەنگاوێكی چاكسازی نا،بە تایبەت كە هەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانیی و مەسروور بارزانیی ئەزموونێكی باشیان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئەمنییەوە هەیە و كە ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی نوێی و پێشكەوتوو هەنگاو دەنێ.. بۆیە، چوار ساڵی ئایندە ئەركێكی قورس و سەختی لە سەر شانە ـ چونكە هەموو هەنگاوەكانی كوردستانی بەهێز هەوڵ و ماندووبوونی زۆری پێوستە بە تایبەت كە ناوچەكە لەبەردەم گۆرانكاریی گەورە دایە. پارتی دیموكراتی كوردستانیش وەك هەمیشە وەك هەمیشە خۆی بەرامبەر كورد وكوردستان بەرپرسیار زانیووە لە پێناو گەیاندنی بە كەناری دڵنییایی..