لەرۆژی ئاڵای کوردستان دا

لەرۆژی ئاڵای کوردستان دا

ئاڵا بەرەمزی هەرنەتەوەیەک دادەندرێت بەبێ بوونی ئاڵا نەتەوەیی بوون ماناهەڵناگرێت ئەدرێس وناونیشانی هەردەوڵەت و نەتەوەیەک پەیوەستە بەئاڵا
نەتەوەی کوردیش کەنەتەوەیەکی بەریکراوە لەمافە سروشتیەکانی خاوەنی ئاڵای خۆیەتی و شوناس و ناسنامەکەی ئاڵای رەنگاو رەنگەکەیەتی بۆکورد ئەوئاڵایە مانادارە

لەساڵی 2009 دا پەرلەمانی کوردستان بریاریدا رۆژی 17ی مانگی 12ی هەمووساڵێک وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە لەسەرجەم شارو شاروشارۆچکەکانی کوردستان دا ئەویادە شکۆ دارە بەرز رادەگیرێت لەتەواوی ئەوناوچانەی کەلەژێر دەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دان هەروەها لەسەرجەم دام ودەزگاحکومیەکان و ئۆرگانە فەرمیەکان دا ئەویادە بەرز رادەگیرێت
واتاو هێمای رەنگەکانی ئاڵای کوردستان
رەنگی سورـ شۆرش خوێن ڕژان لەجەنگ ۰ ئازادی ۰ هێز ۰ یەکسانی
رەنگی زەرد ـ رووناکی ۰ درەوشانەوە ۰ وریایی ۰ ئاگر
رەنگی سپی ـ ئاشتی ۰ ئارامی ۰ ئاگربەست
رەنگی سەوز ـ سەوزایی ۰ وڵات ۰ پاراستن ۰ لاوێتی
ئاڵای کۆماری کوردستان لەمهاباد ساڵی 1946 لەسەردەمی دووەم شەری جیهانی و لەگەڵ بەرەو پێشەوەچوونی بزوتنەوی نەتەوایەتی کورد لەئێران پاشانیش لە۲۲/۱/۱۹٤٦ کەشاری مهابات پایتەختی بوو ئاڵای کوردستان هەڵکرا
بەهەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەرچوار پارچەی کوردستان کەوتنە جۆش وخرۆش و دڵی هەرتاکێکی کوردیش ئاو درا
کەماوەیەکی زۆر بوو کورد لەنێوان بەرداشی بێ رەحمی وڵاتانی ئێران وعێراق و سوریا و تورکیا مافەکانمان دەهارێندران خاکی کوردستانیان کردبووە چەقی یەکلاکردنەوەی ململانێ ناشەریفانەکانیان بەبێ حساب کردن بۆخاوەنی راستەقینەکەی
لەدوای بەڵێنی بریقە دار بەڵێنی ناراست و نادروست پشت کردنەکورد لەجیاتی پشتگیری کەئینگلیزو روس بەڵێنیان دابووپشتیوانی کورد وئازەریەکان بکەن لەوپارچەیەی کوردستان ماوەتەوە بڵێین وبەبیر خوێنەران بێنینەوە کەکۆمار رووخێندرا و کوردیان ئومێد بڕاو کرد ئەوکات پێشەوا قازی ئاڵای کوردستانی رادەستی بارزانی باوک کرد ئەویش بەئەمانەتەوە پەیامە پیرۆزە کەی گەیاندە هەرچوارپارچەی کوردستان
هیواخوازم حزب ولایەنەسیاسیەکانی کوردستان ئەویادەبکەینە هەوێنی یەکریزی نێوماڵی کوردستان وبارزانی ئاسا پەیامە مەزنەکە بگەیەنن بە ترۆپک ـ
Top