مێژوویی دوێنێ‌ و ئەمرۆمان هەموو كات لە پێناو شكۆ وسەربڵندی و بەهێزبوونی كوردستانە ..

مێژوویی دوێنێ‌ و ئەمرۆمان هەموو كات لە پێناو شكۆ وسەربڵندی و بەهێزبوونی كوردستانە ..
مێژوویی دوێنی و ئێستامان بەڵگەی حاشا هەلنەگرن بەوەی قوتابخانەی كوردایەتی هەمیشە تێكۆشاوە و قوربانیی بەخشیووە و دەبەخشێ‌ تا گەلی و نیشتتیمانی سەرفرازبێ‌ .پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە خاوەن ئەرك و بەرپرسیاریەتی قورسە خاوەن ستراتیژی و ڕێبازێكی دیاریكراوە ئەم ڕێبازە ئامانجێكی هەیە، بۆ جێبەجێ كردنی ئەو ئامانجە پێویستی بە كۆمەڵێك ئالیەت هەیە، بۆیە پارتی دەیەوێت هەموو هێز و توانای خۆی بەكاربێنێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی كە پارتی بۆ خۆ دایناوە، بۆیە بابەتی تواناو لێهاتوو و سەركردایەتی كەسایەتییەكانی ناوی پارتی ئەوە هەموو بەكاردەهێنرێت، وەكو ئالیەتێك بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی كە پارتی بۆ خۆی دایناوە، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی دیبلۆماسی، هەرێمی و نێودەوڵەتی لەگەڵ لایەنی عێراقی، رۆڵ و ئەهمیەت زۆر گرنگ دەبێت، لە هەمان كاتدا مەسرور بارزانی رۆڵێكی كارا دەبینێت بۆ بەردەوامی دان بە پرۆسەی بنیاتنانی سیستەمی هەرێمی كوردستان، هەر لەبەر ئەوە كاتێك كە تەماشایی بارودۆخەكە دەكەین، ئەو سیاسەتەی پێش ئێستا پارتی هەبوو ئەو سیاسەتە بەردەوامی پێ دەدات، هیچ دابڕانێك نیە، ئەوە پرۆسەیەكە و بەردەوامە نێچیرڤان بارزانی هەمان پەیام و ستراتیژیەتی سەرۆك بارزانی كە پێش ئێستا پەیڕەو كردووە، بەردەوامی پێ دەدات و لەسەر ئیتار و ستراتیژیەتێكی نوێ كار دەكات، بەردەوامی دانە بە سیاسەتی پێش ئێستا كە پارتی پەیڕەوی كردووە، بە سەركردایەتی سەرۆك بارزانی بە نسبەت سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها مەسرور بارزانی بەردەوامی دەدات بەو سیاسەتە گشتییە كە لە هەرێمی كوردستان هاتبووە دانان بۆ بابەتی سەربەخۆیی ئابووری، بۆ بابەتی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان، هەروەها دووبارە پێشخستنەوەی ئەدای موئەسسی لە هەرێمی كوردستان، كە پێش ئێستا پارتی دەست پێ كردبوو و بەردەوامی پێ دەدات، بۆیە ئەو پرۆسەیە پەیوەندی بە دابەشكردنی رۆڵ، دابەشكردنی ئەرك، هەروەها بەردەوامی دان بە سیاسەتی پێش ئێستا پارتی بۆ خۆی دانابوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەكان كە لە داهاتوودا رووبەڕووی هەرێمی كوردستان دەبنەوە.
چوار ساڵی داهاتوو بە نسبەت پارتی چوار ساڵی زۆر گرنگ دەبن، چونكە 45 كورسی لە پەرلەمان هەیە، واتە پاڵپشتیەكی بەهێز هەیە لە پەرلەمان بۆ حكوومەت، لە هەمان كاتدا لەو چوار ساڵەی داهاتوودا پارتی بەشێوەیەكی دروست گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكانی دیكە دەكات بۆ ئەوەی ڕێك بكەون لەسەر هەموو وردەكارییەكانی سیاسەتی هەرێمی كوردستان، نەك پشت گوێخستنی كێشەكان، هەر لەبەر ئەوە ئەو پرۆسەیە یەكلا دەكەنەوە، ئەو هەماهەنگی و دابەشكردنەی كە لەناو پارتی هەیە، لە هەمان كاتدا پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە كە بەشدار دەبن لە حكوومەت، بۆیە پێموایە ئەوە خاڵێكی ئیجابی دەبێت، بۆ پێشخستنی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی وەكو كوردستانێكی بەهێز.زۆر پێویست بوو پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كارا بكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەی پارتی سیاسەتێكی هەیە كە داخیلی سیاسەتی گشتی ببین، نابێت خۆ بە پرسی لابەلا مەشغوول بكەین، بۆ نموونە سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان كە ئەو سیستەمە لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر دەكرێت، بۆیە پارتی نایەوێت هیچ دامەزراوەیەك یەك بمێنێت لە هەرێمی كوردستان ئەگەر كارا نەكرابێتەوە بۆ ئەو مەرحەلەیە، بە پێی تەوافق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، بۆیە ئەوە زۆر گرنگە نابێت خۆمان بە هەندێك پرسی لاوەكی سەرقاڵ بكەین، هەندێك پرسی ستراتیژی هەیە پێویستە خۆ پێوە سەرقاڵ بكەین، سیاسەتی گشتی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكات، ستراتیژیەتی نەتەوەیی كە لە چوارچێوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هەروەها دامەزراوە گشتیەكان كە لە كوردستان پەیڕەو دەكرێت، ئەوە بە نسبەت پارتی گرنگە و قۆناغێكی نوێی حوكمداری لە هەرێمی كوردستان دێتە كایەوە. زیاتر لە حەوت دەیە خەبات بێ‌ وچان و بەخشینی دەیان هەزار شەهید و بەرگریكردن لە شوناس و مێژوو و كەرامەتی نەتەوەیی لە بەرامبەر پیلانگێری شوومی داگیركەران بەڵگەیەكی هەرە بەرچاوو و روونە .ئەمڕۆش دوای سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكان بە روحیەتێكی كوردپەروەرانە و بەرپرسیارانە بەرەو كوردستانێكی بەهێز تەواوكردنی ئەو خاڵانەیە كە پارتی بانگەشەی بۆ دەكرد، چ لە قۆناغی رابردوو، چ لەو قۆناغەدا ئەو خاڵانە كە پارتی بانگەشەی بۆ دەكرد ئەگەر هەر لایەنێكی سیاسی بەرژەوەندی گەلی كوردستانی دەوێت دەبێت پشتگیری پارتی بكات، نەك پاشكۆی پارتی بێت، بەڵكو پشتگیری ئەو پرۆژانە بكات كە پارتی پێشكەشی دەكات، بۆ نموونە پرۆژەی چاكسازی هەر كەس و لایەنێك بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانی دەوێت، دەبێت دەنگ بەو پرۆژەیە بدات، ئەگەر ڕایەك هەیە بۆ بەهێزكردنی ئەو پرۆژەیە با پێشكەش بكات بۆ بەهێز كردنی ئەو پرۆژەیە، بەڵام دژایەتی ئەو پرۆژەیە مانای وایە دژایەتی بەرژەوەندی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دەكات. پارتی حزبێكە ڕاستە لە كاتی هەڵبژاردن پڕۆپاگەندە دەكات، بەڵام ئەوە تەنها دروشم نیە، كار لەسەر جێبەجێ كردنی دەكات، پارتی كە دەڵێ بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر، كەواتە كوردستانێكی بەهێزتر لە بواری ئابووری، سیاسی، ئەمن و ئاسایش، لە هەموو بوارەكاندا، ئەوەش بە پێشخستنی بەرژەوەندی میللەت پێش بەرژەوەندی حزبەكان، بۆیە وەكو پارتی هەوڵ دەدەین كە كوردستانێكی بەهێزتر لە هەموو بوارەكاندا بۆیە قۆناغێكی تازە هاتۆتە پێشەوە، بۆ هەموو كەسێك دیار بوو كە ملمڵانێی سیاسی بە تۆمەتباركردنی یەكدی سوودی نیە، بە ئەمە دەنگ كۆناكرێتەوە، دەنگ بە خزمەتكردن كۆدەكرێتەوە، بەدڵنییاییەوە نموونەی پارتی جوانترین نموونەیە، كە بە جوانترین شێوە بەرگری لە هەرێمی كوردستانی كرد، داستانی پردێ، سحێلا و مەحموودیە وەكو نموونەیەك، هەروەها تەحەمولی بەرپرسیارەتی كرد، لە كاتی قەیرانی دارایی كە بەسەر هەرێم هات كە بەغدا بوودجە و مووچەی كوردستانی بڕی، هەروەها وڵاتانی دەوروبەر پارتی تەحەمولی بەرپرسیارەتی كرد، خۆی نەدزیەوە لە بەرپرسیارەتی بەڵكو بەرپرسیارەتی هەڵگرت لەسەر شانی خۆی تا كوردستانی گەیاندە ئەمڕۆ كە خەریكە قەیرانەكان بەرەو نەمان دەچن، هەوڵی ئەوە دەدات كە زیاتر كوردستان رزگار بكات لەم قەیرانانە، واتە لە بواری ئەمنی و ئابووری و دیبلۆماسیەتی پارتی بەرپرسیارەتی هەڵگرت لە كاتی ئەزمە و قەیران خۆی نەدزیەوە دەنگ بە ئەمە كۆدەكرێتەوە و 45 كورسی هێناو خەڵكی كوردستان بە وەفایە و دەنگی بەو حزبەدا كە بەرگری لێ كرد لە هەموو بوارەكاندا، بۆیە هیوادارم هەموو لایەنەكان دەرس وەربگرن لەم ئەزموونەی كوردستان لە رابردوو لە جیاتی ئەوەی ململانێی یەكدی بكەن كاتی خۆیان بەوە تەرخان بكەن كە كامە زیاتر خزمەتی خەڵك بكات، كامە زیاتر پرۆژە پێشكەش بكات بۆ نەمانی قەیرانەكان و باشتركردنی باری ئابووری خەڵكی كوردستان..
Top