ئایا پارتی دەزانی یەکێتی بە ٢١ کورسی داوای چی دەکات؟

ئایا پارتی دەزانی یەکێتی بە ٢١ کورسی داوای چی دەکات؟
هەر کەسێک پێیوابێ یەکێتی داوای پەنجا بە پەنجا دەکات دەکەوێتە هەڵەیەکی گەورەوە، ئەگەر بە تەواوی وردی بکەینەوە یەکێتی بە پەنجا بە پەنجا رازی نییە و لە راستیدا بە ٢١ کورسی داوای حەفتا و پێج دەکاو بیست و پێنجیشی بۆ ٤٥ کورسیەکەی پارتی داناوە، دڵنیام تا ئێستاش پارتی هەستی بەو فێڵەی یەکێتی نەکردووە و خوێنەریش بە سەر سووڕمانەوە دەپرسێ چۆن؟ جا یۆ ئەوەی پارتی و خوێنەریش تێبگەن فەموون ئێوە و سەلماندنی ئەو بیردۆزە سیاسیەی یەکێتی ببینن.
یەکێتی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بە ناوبژیوانی قاسم سولەیمانی نیوەی خاکی کوردستانی بە حەشدی شەعبی فرۆشت و ئێستا نیوەی ماوە، ئەگەر بە سیستەمی پەنجا بە پەنجای زەمانی زووش بێ یەکێتی بەشی خۆی فرۆشتووە و هیچ هەق و حیسابێکی لەو نیوەی تر نەماوە، کەچی نازانم بڵێم فێڵبازە، یان بڵێم چاو و رووی قایمن و لەو نیوە خاکەی تریش کە ماوە داوای نیوەی دەسەڵاتەکان دەکات.
وەک پێشتر ئاماژەم بۆ کرد لە ١٦ی ئۆکتۆبەر پەنجای خۆی وەرگرتووە، لەو پەنجایەش کە ماوە دەیەوێ بیست و پێنجی تر وەربگرێ، کەواتە بەشی خۆی دەکاتە حەفتا و پێنج و بەشی پارتی دەکاتە بیست و پێنج.
Top