نێچیرڤان بارزانیی و مەسروور بارزانیی دوو کەسایەتی کاریگەر لە پێناو کوردستانێکی بەھێز..
December 15, 2018
وتار و بیروڕا
لەگەڵ بوونی بەربەست و کۆسپەکانی بەردەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵانێکە دەستی بە ئاوەدانی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی کردووە، ئەویش لە رێی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکوەزیران و بە پاڵپشتیی سەرۆک بارزانی، توانی لە سەرجەم سێکتەرەکاندا خزمەت بە ھاووڵاتیانی ھەرێم بگەیێنێت، ئەویش لە رێگەی سیاسەتی ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان.ھەڵکەوتەی ھەرێمی کوردستان لە رووی جوگرافییەوە، گرینگیی خۆی ھەیە، دەکەوێتە نێوان رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا، لە رووی سامانی ژێرزەوییشەوە، وەک نەوت و غازی سرووشتی، زۆر دەوڵەمەندە، ئەوەش وا دەکات ھەرێمی کوردستان بتوانێت ببێتە ھاوبەشێکی باش لە دابینکردنی وزە بۆ جیھان، ساڵی ٢٠١٣ پارتی دیموکراتی کوردستان سیاسەتی دانانی بۆری گواستنەوەی نەوتی ھەرێمی بۆ تورکیا دەست پێکرد، بۆڕییەکە لە خورمەڵەوە درێژ دەبێتەوە تا فیشخابوور، ئێستایش رۆژانە لە رێی ئەو بۆڕییەوە ھەرێمی کوردستان نەوت ھەناردەی دەرەوە دەکات، ھاوکات لە ھەوڵی زیاترکردنی بەرھەمھێنانی غازی سرووشتیشدایە.پارتی، ئەو حزبەیە کار بۆ سیستمێکی ئابووریی پتەو دەکات تا لە رێیەوە خزمەت بە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بکات، ھەبوونی ئابوورییەکی بەھێز، واتە بنیاتنانی وڵاتێکی بەھێز و ئارام، نێچیرڤان بارزانی کە جێگری سەرۆکی پارتییە و لە ھەمان کاتیشدا سەرۆکوەزیرانی ھەرێمە، پیادەکار و جێبەجێکاری سیاسەتەکانی ئەو حیزبەیە بۆ بنیاتنانی ئابوورییەکی بەھێز، پارتی لە رێی ئەو و بە پاڵپشتیی سەرۆک بارزانی، ھەرێمی کوردستانی خستە سەر نەخشەی وزەی جیھانی. ئەو پێگە بەھێزە دیپلۆماسییەی نێچیرڤان بارزانی ھەیەتی، ،وەک سەرۆکایەتیی ھەرێم کە ڕووی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتیکردنی کوردستانە، دەبێتە دەرگای بەھێزکردنی پێگەی کوردستان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا و کاراکتەری کاندیدی ئەم پۆستەیش کە نێچیرڤان بارزانییە، دەوڵەمەندە بە ئەزموونێکی زۆر لەو ڕووەوە، سەرەڕای سەنگ و کەسایەتیی بەھێزی خۆی.لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا پارتی لە بەرنامە و کارنامەی خۆیدا، درووشمی کوردستانێکی بەھێزی ھەڵگرتبوو، لە ڕووی ئابووری و ئەمنی و دیپلۆماسی و لە ئێستایشدا کاتێک نێچیرڤان بارزانی بەربژێر دەکرێت بۆ سەرۆکی ھەرێم و مەسروور بارزانی بەربژێر دەکات بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم دووکەسایەتییە عینوانی کوردستانێکی بەھێزن، کوردستانییان چاویان لەوەیە لە چوار ساڵی ئاییندەدا پێگەی کوردستان لە ڕووی ئابووری و سیاسی و نێودەوڵەتییەوە بەھێزتر بکرێت، خزمەتگوزاریی پێویستیان پێشکەش بکرێت، گۆڕانکارییش لە ھەڕەمی دەسەڵاتدا، تایتڵی قۆناخی کوردستانێکی بەھێزە.پێویستە ھەر وەزارەتێک پلانی کورتخایەن و ناوەند و درێژخایەن ئامادە بکات و لە ئەنجوومەنی وەزیران بە زوویی گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بکرێتە بەرنامەی کاری ساڵی ٢٠١٩، دوو داوایش لە پەرلەمان بکرێت، کە یەکەم کاریان تێپەڕاندنی یاسای چاکسازی بێت کە بە ھۆی ھەندێک ناکۆکیی حزبی لە خولی چوارەم دوا کەوت، ھەروەھا حکوومەت لەگەڵ دامەزراوە یاسایی و چاودێرییەکانی ھەرێم ھەماھەنگیی ھەبێت و داوایان لێ بکات چاودێریی کارەکانیان بکەن تاوەکو بتواندرێت ڕێگری لە گەندەڵی و ڕۆتینات بکرێت".
پارتی بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی لە چوار ساڵی دابێتدا کاری لەسەر دەکات و دەبێتە ھۆی بنیاتنانی ئابوورییەکی بەھێز، ئەوەیە، کە کاردەکەن بۆ پێشخسـتنی سیسـتمی کەرتی بانک، حکوومی و ئەھلی، بەسـتنەوەی بــە بانکــە جیھانییــەکان و پێداچوونــەوەی یاســا و رێســاکانی وەبەرھێنــان و زەمینەسـازیی بـۆ کۆمپانیـا پشـکدارەکان، کە دەرفـەت بـە سـەرمایەی بچـووک و سـوودمەندبوونی ھاووڵاتیـان دەدات.