104 ساڵ بە سەر كۆچی شێخ ئەبدوالسلام بارزانی (ره) تێپەری -بەشی دووهەمر

104 ساڵ بە سەر كۆچی شێخ ئەبدوالسلام بارزانی (ره) تێپەری -بەشی دووهەمر

شێخ عبدالسلام بارزانی بەردەوام لە دوای چارەسەری بۆ هەموو ئەو گیرو گرفتانەی كە بەروەروی كورد بە گشتی دەبونەوە هەر بۆیەش بە بەردەوام لە هەولی نەهێشتنی ئەو گرفتانە بووە و تەكییەی بارزان مۆڵگەیەك بووە بۆ هەموو كێشەو گرفتەكان لە هەمان كاتدا بە بەدەوام بۆ چەرەسەری كێشەی رەوای كورد لە هیچ ئەركەك سلی نەكردووە و بەردەوام بە دوای چاكسازی و بووە و ئەركی سەرەكی پشتگیری لە مەزلوم و بە دی هاتنی عەدالەت و یەكسانی كۆمەلایەتی بووە بە جۆرەك كە لە سەردەمی شێخەكانی بارزان شتەك بە ناوی زۆڵم و زۆرداری لە هەژاران بوونی نەبووە هەربۆیەش حامید گەوهەری بەو جۆریە پێناسەی ئەو بابەتەی كردووە:"

لە سەردەمی شێخایەتی شێخ عەبدولسەلام بارزانی دا کۆمەڵیک چاکسازیی و گۆڕانی بنەڕەتی لە ناوچەی بارزان و لەنێو بارزانییەکاندا پێکهات. ئەگەر بەرلە شێخ عەبدولسەلام تێکڕای بارزانییەکان هاوبیری شێخانی بارزان نەبوون، لەوکاتە بەدواوە بەتێکڕا پشتگیریی و دڵسۆزی خۆیان بۆ شێخ دەربری و هۆزەکانی "شێروانی"، "دۆڵەمەری"، "مزوری"، "بەڕۆژی"، "نزاری"، "گەردی" و "هەرکی بنەجێ" ملیان بۆ پێشەوایەتی شێخ عەبدولسەلام دانواند و لەوکاتەوە ناوی بارزانی، ئەو هۆزانەشی گرتەوە، واتا بارزانییەکان لەو حەوت هۆزانە پێکهاتوون.
چاکسازییەکانی شێخ عەبدولسەلام بریتی بوون لە: تێکدانی ڕێوڕەسمی ئاغایەتی و دابەشکردنی زەوی بەسەر جوتیاراندا، نەهێشتنی مارەیی و بەشودانی زۆرەملی، ڕێکخستنی پێوەندی کۆمەڵایەتی بەگوێرەی یەکسان، دروستکردنی مزگەوت لە هەموو گوندەکاندا بۆ نوێژکردن و شوێنی کۆبوونەوە و چارەسەرکردنی گێروگرفت و پرسە کۆمەڵایەتییەکانی گوند، دانانی لیژنە لە گوندەکاندا بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری گوندەکان، ڕێکخستنی گروپی چەکدار لە هۆزەکان و دیارییکردنی لێپرسراو بۆیان. شایانی باسە کە ئەحمەد ئاغای "بیرسیاڤ" خاڵی بارزانی دەوری باڵای هەبووە لە پشتگیریی و پاراستنی ئەو چاکسازیانە و خۆی و هۆزەکەی هێزێکی بنەڕەتی بوون لە دەست شێخ عەبدولسەلام دا.
هەرچەندە، سەردەمی پێشەوایەتی شێخ عەبدولسەلام کورت بوو، بەڵام ئەو بە لێهاتوویی و لێزانی تەواو لە کاری دین و دنیادا سەلماندی کە دەبێ خزمەتی خەڵک بکرێ و لەو ڕێیەوە توانی لەگەڵ زۆربەی هۆزەکاندا پێوەندی نزیک پێک بێنێت. شێخ هەستی بەو ستەمە کرد کە نەتەوەی کورد بەدەست عوسمانییەکانەوە دەیچێژێ. بۆ ئەو مەبەستە بەشوێن ڕێیەکدا گەڕا کە گەلی کورد لە زوڵم و ستەم ڕزگار بکات. لە یەکەم هەنگاودا بۆ بینینی سەرۆک و گەورەی هۆزە کوردەکان دەستی بە گەشتێک کرد. شێخ دەورێکی بنەڕەتی هەبوو لە بڵاوکردنەوەی بیری چاکسازیی سیاسی لەنێو خەڵکی کوردستاندا و لە نزیکەوە پێوەندیی بە کۆمەڵەی "تەعالی و تەرەقی کورد"، "کۆمەڵەی هیڤی"، "کۆمەڵەی سەربەخۆیی کورد"، شێخ مەحمودی حەفید، شێخ عەبدولقادری نەهری و سمایل ئاغای شکاک "سمکۆ"وە کرد. شێخ لە بەهاری ساڵی ١٩٠٧دا بەشداریی کۆبوونەوەیەکی کرد کە لە "بریڤکان" و لە ماڵی شێخ نورمحەمەد بریڤکانی پێشەوای تەکیەی قادری پێکهات. لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەکی زۆر سەرۆک هۆز و گەورەکانی کورد لە بروسکەیەکدا داوایان لە "بابی عالی" لە ئەستەمبوڵ کرد کە ئەم داخوازانەی کورد جێبەجێ بکات:
١- زمانی کوردی لە ناوچە کوردییەکاندا بکرێت بە زمانی ڕەسمی.
٢- خوێندن بە زمانی کوردی بێت.
٣- قایمقام و مودیر ناحیە و کاربەدەستانی ناوچە کوردییەکان دەبێ زمانی کوردی بزانن.
٤- چونکە ئایینی دەوڵەت ئیسلامە، بڕیارەکانی بەپێی شەریعەتی ئیسلام دەربکرێن.
٥- باجەکان "باجەکانی خزمەتکردنی میر" وەکوو خۆیان بمێنن بە مەرجێک بۆ چاککردنی ڕێگاوبان و کردنەوەی خوێندنگە لە ناوچە کوردییەکاندا خەرج بکرێن."1

---------------------------------------------
بارزانی پێشمەرگەو سەرۆك -حامید گەوهەری
ئا- کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد، ١٩٣١- ١٩٥٨، نوسینی مەسعود بارزانی.
ب- کتێبی بارزانی- لە مهابادی خوێناوییەوە هەتا لێوارەکانی ئاراس، نەجەفقولی پسیان
پ- کتێبی اوضاع سیاسی اجتماعی تاریخی ایل بارزان، گردێ‌وری و پژوهش: محمد علی سلگانی، سازمان اسناد و کتابخانە ملی جمهوری اسلامی ایران،
Top