سەردانی وەزیری وزەی ئەمەریكا بۆ ھەرێمی كوردستان، دەتوانین بڵێین بەڵگەیەكی بەرجەستەكراوە بۆ ئەوەی ھەرێمی كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی گەشتر دەڕوات، بە تایبەت لە بواری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان، ئەو لێدوانانەی وەزیری وزەی ئەمەریكا لە پرێسكۆنفڕانسی لەگەڵ سەرۆك بارزانیدا ئاماژەی پێكرد، ھۆكارێكی زۆر گرینگە كە ئەمەریكا بەنیازە ھاوكارێكی تەواو بێت لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، ئێستا ھەرێم پێگە و رۆڵێكی گەورەی ھەیە بۆ ئەمەریكا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، چونكە ھاوكاری سەرەكیی ئەمەریكایە لە بوارەكانی ئابووری و سیاسیدا. ناحەزان و نەیارانی پارتی،سەرۆك بازرانی و گەلی كورد ،بە سوود وەگرتن لە سەقایی ئاڵۆز و پر كێشەی ناوچەكە و عێراق و سوریاو كۆتایی هاتنی نەخشەی شوومی سایكس پێكۆ ویستان جارێكی تر دەسكەوتەكان و مێژوو وشوناسمان بشوێنن ،بەڵام نەیانزانی ئیتر سەردەمی ژێر دەستی و پاشكۆیی كۆتایی پێهاتووە و گەلی كورد هوشیارە و خاوەن رێبەرێكی كارێزما و پێشمەرگەیە ، بە بەرگریكردنی قارەمانە لە پردی و سحێلا ، ئینجا سەركەوتن و دواتر سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراق و كوردستان و هەنگاو نان بە ئاراستەی كوردستانێكی بەهێز . بینیمان كە لە ماوەی ڕابردوودا نەیارانی كورد و دووژمنانی ناوخۆیی و دەرەكی بەگەمارۆدان و هێرشكردنە سەر هەرێم و نانەوەی پشێوی و هاندانی هەندێك لەپارتەكانی كوردستان ویستیان پارتی لاوازبكەن، بەڵام جەماوەر و هاونیشتمانیان بەدەنگەكانیان پارتیان بەقەبارەیەكی گەورە تر و بەقەبارەیەكی بەهێزتر نیشانی دۆست و نەیارانی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان دا، بۆ هەموو لایەكیان سەلماند پارتی تاكە هێزە كە جێگەی متمانەی هاونشتمانیان بێت، تاكە هێزە كە لەسەر گۆڕەپانی كوردستان موساوەمە لەسەر مافەكانی گەلی كورد ناكات، بەم هەڵوێستەی هاونشتمانیان پارتی دیموكراتی كوردستانیان خستە بەردەم ئەركێكی زۆر قورس بۆ چوار ساڵی ئاییندە و دەبێتە تاقیكردنەوەیەكی زۆر كاریگەر بۆ هەڵبژاردنی ئاییندە. روون و ئاشكرایە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكان و بڕینی بودجە و مووچە لەلایەن بەغدا و هاتنی بە لێشاوی ئاوارە بۆ هەرێمی كوردستان دۆخی دارایی حكومەت بەرەو خراپی رۆیشت، لە ئاكامدا دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ماوەی چوار ساڵە بەدەستی قەیرانەكانەوە دەناڵێنن، پێویستە حكومەتی نوێ كۆتایی بە قەیرانەكان بێنێت و دۆخەكە بگەڕێنێتەوە ساڵی 2013خزمەتگوزارییەكان دەست پێبكاتەوە و هەلی كار بۆ لاوان دابین بكرێت، هەروەها دامەزراندن دەست پێ بكاتەوە و پشێویەكانی سنووری سلێمانی و ئیرهابی فكری بنبڕ بكرێت و ئەمن و ئاسایش بۆ ئەو سنوورە دابین بكرێت، بە دڵنییاییەوە پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی بەلێنی خۆیەتی چونكە ھیچ كات پارتی بەلێنی بێ كرداری نەداوە ھەموو كات خزمەتكاری و قوربانی دان فەرھەنگی پارتی و رێبازی بارزانی نەمر بووە چونكە متمانە وبراوبوونی جەماوەر بەپارتی بەشێكی گرنگە لەبەرپرسیاریەتی لێرەشەوە ناكرێت رۆلی جەماوەر وكادیر وئەندام ولایەنگرانی پارتی لەیاد بكرێت كە خۆراگرانە لە 30/9/2018بە ئومێدوو ورە بەرزییەوە چوونە سەر سندوقی دەنگدان وشكۆمەندی وسەروەرێكی تریان بۆ پارتەكەیان تۆماركرد و بە دەنگدانی خۆیان وخۆیان نەچەماند . بە هۆی سیاسەت و دیپلۆماسی و سەقامگیری جێگری هەرێمی كوردستان بۆتە هۆی دروستبوونی متمانەی نێودەوڵەتی و گرنگیدان بە هەرێمی كوردستانی لێكەوتۆتەوە . هەروەها دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ساردی كەوتە پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و ئەمەریكا، ڕەنگە ئەم سەردانە دەستپێكێكی گرینگی كردنەوەی دەرگایەكی نوێ بێت لە نێوان ئەمەریكا و كوردستاندا، هاتنی وەزیری وزەی ئەمەریكایش ڕەنگ بێت پەیوەندیی بە گۆڕانكاریی هاوكێشەی ئابووریی ناوچەكەوە هەبێت، كە كوردستان فاكتەری بەهێزە لە گۆڕانكارییەكاندا، سەرۆك بارزانییش وەك مەرجەعی كوردستان گرینگە بۆچوونی لەسەر پرسە سیاسی و ئابوورییەكان هەبێت، چونكە ڕەنگە لە داهاتوودا چاوەڕوانی دەستپێشخەریی نوێی لێ بكرێت، بە تایبەت بۆ چارەكردنی گرفتەكانی عێراق. سەرۆك بارزانی وەك مەرجەعی گەلی كوردستان بە لای ئەمەریكاوە گرینگە، بۆ داهاتووی عێراقیش هەموو جیهان چاویان لە دەستپێشخەریی سەرۆك بارزانییە، بۆیە گرینگە لە ناوەندی هەڵكشان و داكشانی ناوچەكەدا ئەمەریكا سەرۆك بارزانی وەك سەنتەر و ناوەندی بڕیار هەڵبژێرێت.سەردانی وەزیری وزەی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان، جۆرێكە لە كرانەوەی ستراتیژی نوێی ئەمەریكا لە دوای قۆناغی سزاكانی سەر ئێران و گۆڕینی هاوكێشەی ئابووری لە ناوچەكەدا، هەرێمی كوردستانیش لەبەر ئەوەی پەرە بە سیاسەتی ئابووریی خۆی دەدات و بڕیاریشە نەوتی كوردستان و كەركووك لە ڕێگای بۆڕیی كوردستانەوە هەناردەی دەرەوە بكرێت، ئەوەندەی دیكە ڕۆڵی خۆی لە عێراقی دوای دەسەڵاتی حەیدەر عەبادیدا دەبینێت، ڕەنگە بۆ داهاتووش كوردستان ببێتە ناوەندێكی گرینگی ئابووریی ناوچەكە، چونكە وەك باس كراوە، توانای هەناردەی نەوتی خاو لە ڕێگای بۆڕیی نەوتی كوردستانەوە لە 700 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەوە، بۆ ملیۆنێك بەرمیل نەوت بەرز كراوەتەوە، ئەمەیش دەرخەری گۆڕانكاریی جۆرییە لە ناوچەكەداسەركەوتنێكی گەورەیە وەزیری وزەی ئەمریكا لەگەل سەرۆك بارزانی كۆ بووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا زیاتر جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو گەمارۆیانەی كە ئەمریكا خستوویەتە سەر ئێران، هاوكاریی ئەمریكا بكات.مەبەستێكی دیكەی وەزیری وزەی ئەمریكا لەم سەردانە بۆ هەرێمی كوردستان، گەیشتن بە ڕێككەوتن و لێكنزیبوونەوەیە لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، چونكە هۆی وزە بەشێكی كێشەكانی نێوانیانە.مەبەست لە سەردانەكەی وەزیری وزەی ئەمریكا بووژانەوەی كەرتی ئابوورییە، وەك چۆن ئاماژەی پێ دا كە هەرێمی كوردستان وەك ویلایەتی تەكساسی ئەمریكایە كە ئەمە ئاماژەیەكە كە هەرێمی كوردستان لەڕووی وزەوە دەوڵەمەندە، ئەمریكا دەرك بەوە دەكات عێراق كاریگەریی لەسەر بازاری نەوت هەیە و بەشێكی زۆری نەوتی عێراق لە كوردستانە، بۆیە هەوڵ دەدات گرنگی بە هەرێمی كوردستان بدات..ئەمریكا دەوڵەتێكی وەبەرهێنەری نەوتە و هەوڵ دەدات نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرز بكاتەوە، لای ئەمریكا ڕوونە كوردستان ئارام و سەقامگیرە بۆیە هەوڵ دەدات لەڕووی وزەوە زیاتر پەرەی پێ بدرێت، سەردانی وەزیری وزە ڕێخۆشكەرە بۆ ئەوەی وەبەرهێن و كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بووژاندنەوەو گەشەكردنی ئابووریی كوردستان. هەرێمی كوردستان لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەیەكی سەقامگیر و ئارام بووە بۆ كۆمپانیا بیانییەكان و هێزی كار، ئەمەریكایش ئەمەی لە كوردستان دەوێت و ئەم سەردانانەیش بەردەوام دەبن بۆ دڵنیابوونەوە لە ئارامیی ناوچەكە، بۆیە چاوەران دەكرێت كە دوای ساڵی نوێ و كابینەی نوێ حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ترافیكە دیپلۆماسییەكان بەرەو رووی هەرێمی كوردستان دەست پێكاتەوەو قۆناغێكی تر پێشكەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان دەسپێبكاتەوە.. چاكسازی لەكەرتی پەروەردە و تەندروستی و سیتسەمی خانەنشینی بكرێت وقەرزی بچووك و گەورەو سلفەی عەقار و هاوسەرگیری خەرج بكرێ، كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی زیاتر ئەكتیڤ بكرێت و كارەبای نشتیمانی فراوان بكرێت و بەسیتەمی جیهانی كاری پێبكرێت، هاوكات بایەخی زیاتر بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بدرێن وخزمەتی زیاتر بە پێشمەرگە بكرێت، ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی زیاتر بكرێت و كەرتی گەشتیاری بەرنامەڕێژی بۆبكرێت، بایەخی زیاتر بەڕێگاوبانەكان بدرێن، دادگاكان بێلایەن بكرێن و پشتیوانی بكرێن، بەجێبەجێ كردنی ئەم خاڵانە دەبینە خاوەن كوردستانێكی بەهێز و خزمەتكردنی گەلی كورد لە گشت بوارەكانی تەندروستی ،پەروەردە ، رێگاوبان و چاكسازی لە گشت بوارەكاندا كە چۆن لە ماوەی رابردوو دا هەنگاویی جیدی بۆ نراوە لە پێناو زیاتر پێشكەوتن بەرەو ئاسۆیەكی گەش...