دیدگا و بەربژێری بارزانی

دیدگا و بەربژێری بارزانی
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین و گرنگترین ئۆرگانی حکومڕانیە لە باشوری کورستان، بەپیی یاسا کار پێکراوەکانی هەرێم، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەسی یەکەم و پارێزەری کوردستانە، لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا نوینەری خەڵکی کوردستانە، هاوکات سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی کوردستانە.
لەمەڕ دەسەڵات و بەهێزی سەرۆکی هەرێم مشتومڕ و گفتوگۆیی زۆرکرا لە داهاتووشدا دەکرێت، پارتەکەی بارزانی لەگەڵ بوونی سەرۆکێکی بەهێز و دەستڕۆیشتوو کاریگەربوون بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە گوژم و گوڕی بەهێزەوە هەنگاوەکانی پێشکەوتن و گەشەسەندن ببڕێت، وە هەرێمی کوردستان بە ئاستێک بەهێزبێت بتوانین ڕووبەرووی پیلان و تەحدییەکان ببینەوە. زۆرێک لە حیزبەکانیتری هەرێم هەڵوێست و تێگەیشتنی پێچەوانەیان هەبوو، خوازیار بوون سەرۆکی هەرێم پۆستێکی تەشریفاتی بێت، بە ئەندازەیەک سەرۆک تەنها وەک سمبوڵێک بوونی هەبێت، سەرۆکێکی بێ ڕۆڵ و بی کاریگەریبیت، ئاشکرایە سەرچاوەی ئەم هەڵوێستەییان بەدگومانیانە لەوەی کە حیزبەکانیان نابێتە جێگای رەزامەندی خەڵک و سەرئەنجامیش نابنە خاوەنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کەواتە بریار و هەڵوێستە سیاسییەکانیان لە کۆشەنیگایەکی حیزبی تەسکەوە سەرچاوە دەگرێت!.
سەرۆک (مسعود مستەفا بارزانی) یەکەمین سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، لەماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا بە نیگای بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز کاریدەکرد، گرنگترین کاریک لەماوەی سەرۆکایەتی بارزانی دا ئەنجامدرا، هەرێمی کوردستان لە هەرێمێکی لۆکاڵی و دۆزی کورد لە دۆزێکی ناوخۆیی عێراقەوە بە نێودەوڵەتیکرا، هەرێمی کوردستان بوە کارەکتەرێکی بەهێزی هاوکێشە سیاسییەکانی دەوڵەتی عیراق، ژمارەییەکی قورسی ناوچەیی، تا ئەو ئەندازەییەی زۆرجار هەرێم بە کارەکتەرێکی بەهێزی نادەوڵەتی ناوزەد دەکرا، هەولێری پەیتەخت ببوە ناوەندێکی گرنگی ناوچەکە و ترافیکی سیاسی و دیبلۆماسی.
لە دوای (هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلول) و سەرکەوتنە گەورەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆک بارزانی وەک ڕیبەری کوردستان و خاوەن ئایدیایی کوردستانێکی بەهێز و سەربەخۆ،نێچیرڤان بارزانی هەڵبژارد بۆ وەرگرتنی ئەرکیکی گرنگ و مێژوویی.
بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خاوەنی متمان و پشتیوانی سەرۆک بارزانیە، ئەوەی دروستکەری ئەم متمانە و باوەڕبوونەیە ئەزموونی سەرکەوتوانەی (نێچیرڤان بارزنی)یە لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە ئەرکی جێگیری سەرۆکی حکومەت و پاشان سەرۆکی حکومەت، دەستی ئاوەدانی و پرۆژەی کرانەوەی کۆمەڵگای کوردستان سەلمێنەری کارامەیی نێچیرڤان بارزانین، لە دوای (خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر) پاراستنی کیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە داڕمان و پیلانی دوژمنانی دۆزی رەوای گەلی کوردستان گەواهی لێهاتووی و چابوکی سەرۆکە گەنجەکەن.
وەرگرتنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش پێماندەڵێت: کوردستان لەبەردەم قۆناغێکی گرنگ و هەڵکشانەوەی زیاتری هەرێمە بۆ مەحفەلی نێودەوڵەتی و بەدیهێنانی خەونە گەورەکەی بارزانی.


Top