(کوردستانێکی بەهێز و ئامادەسازییەکانی پارتی)

(کوردستانێکی بەهێز و ئامادەسازییەکانی پارتی)
٭مێژووی دورو درێژی بزاڤی ڕزگاری خوازی ئێمە لانی کەم لەیەک لسەدەیی ڕابردوو هەردەستکەوتێکی تێدا بووبێت بێگومان بەرهەمی خەبات و ماندووبونی بارزانیەکان و پارتی بوەو تەنها هێزێک نیە لە باشوری کوردستان توانیبێتی یەک دەستکەوتی نەتەوەیی بۆ کورد بەدەست هێنابێت جگە لەپارتی دیموکراتی کورستان و بارزانیەکان

٭ڕێک(۱۱۱ساڵ) پێش ئێستا(شێخ عبدالسلام)ی یەکەم داوای مافی کوردی لە پادشایی بەریتانیا کردوەو نامەو یاداشتی بۆ نوسیوە کەسەرەنجامی ئەو بەرگری و داخوازییە لەمافی کوردان شێخی شەهیدی لە موسڵ دا لە سێدارە

٭لە سەر ئاستی هەر چوارپارچە ئەوە بارزانیەکان بوون بەهانەوە چونی بەشەکانی دیکەی کوردستانی داگیرکراویان کرد بە کلتورو دوێنێ (جەنەڕاڵ بارزانی) بوو چوو بۆ هاوکاری( پێشەوا قازی)و کۆمارەکەی و ئەمڕۆش ئەوە سەرۆک بارزانیە پێشمەرگەی نارد بۆ کۆبانی و سنوری سێ دەووڵەتی بڕی کۆبانێی ڕزگارکرد

٭لەمێژووی نزیکتردا ئەوە جەنەڕاڵ بارزانی بوو دوای نۆ ساڵ لە شۆڕشی پڕ ئازایەتی و داستانی ئەیلولی مەزن(۱۹٦۱-۱۹۷۰) بەخەبات و خوێن توانی (ڕێککەوتنی ۱۱ی ئازاری ۱۹۷۰) واژۆ بکات و هاووڵاتیان کوردستان ئاهێکیان وەبەردا هاتەوەو دەستکەوتی گەورەی بۆ گەلەکەمان بەدەستهێناو بۆیەکەمجار دەووڵەتی داگیرکەر دانیبەهەندێک لەمافەکانی گەلەکەماندا نا

٭ دروشمی سەرەکی بانگەشەی ئەمجارەی پارتی دیموکراتی کورستان(کوردستانێکی بەهێز) بوو کە لە ئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان بە ووردی کار بۆ ئەم قۆناغە بەهێزەی کوردستان دەکات و دەیەوێت هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی نوێو لەسەرهەنگاوەکانیشی بەردەوام دەبێت

٭مانگی ڕابردوو سەرۆک بارزانی سەردانێکی فەرمی و گرنگی بۆ بەغداد کرد کە سەرجەم هێزە سیاسیەکانی عێراق و ووڵاتانی ناوچەکەو جیهانیش بەگرنگیەوە هەڵیان سەنگاندو لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ بەغداد دەستی پێکردەوە کە کورد هیوای چوارساڵی ئارام و بێ گرفتی لێدەکات

٭هەنگاوێکی دیکەی ئەم کوردستانە بەهێزە کاندید کردنی هەردوو بەڕێزان(نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیە)بۆ پۆستەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی کوردستان)
سەرۆک بارزانی کە ئێستا تاکە مەرجەعو بڵندگۆیی مافەکانی نەتەوەیی کوردە بۆخۆی لەپشت ئەم دوو کاراکتەرە بەهێزەوەیە تا بتوانن زۆرترین دەستکەوت بۆ گەلەکەمان بەدەستبێنن

٭سەردانی وەزیری وزەیی ئەمریکا بۆ کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی سەرەتاو دەستپێکێکی گرنگی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەبێت بەجۆرێک هاوسەنگی ناوچەکە ڕابگیرێت و بەم هەنگاوەش ئەمریکا دەیەوێت بەسەپاندنی سزاکانی سەر ئێران نرخی نەوت زۆر بەرزنەبێتەوەو نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆری هەرێمی کوردستانەوە بچێتە بازاڕەکانی جیهان و بەمەش بۆشایی نەوتی ئێران پڕببێتەوە ئەم هەنگاوە بەفەرمیکردنی پەیوەندی ئابوری (هەرێم-ئەمریکایە)

٭پارتی دەیەوێت وەک هەمیشە کەشێکی ئارام و پڕدەستکەوت بۆ هاووڵاتیانی کوردستان دابینبکات و پێگەکانی کوردستان بەهێزبکات و ئابوری هەمە چەشنی بەهێزو پرۆژەی ستراتیژی بۆ کوردستان بوونیاد بنێت و درێژە بە دەستکەوتە بەدەستهاتوەکانی کوردسات بدات و ئاسۆیەکی گەش و ڕوون بۆ کوردستانیان دابین بکات

٭پارتی وەک سیفەتی هەمیشەی لەکەشی ئارامدا گەشە دەکات و بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی هەنگاەکانی ئەو کوردستانە بەهێزە دەستی پێکردوەو لە ئایندەشدا ئەگەر ڕووداویی گەورەتر لە قەبارەی هەرێم ڕوونەدات هاووڵاتیانی کوردستان بەرهەمی ئەو کوردستانە بەهێزە دەبینن


Top