پارتی,بارزانیی شانازی بەرپرسیاریەتی قورس وبەرزی پێبراوە ..
December 11, 2018
وتار و بیروڕا
سەرۆك بارزانیی، وەك پێشمەرگەیەك بەرگریكاری خاك ونیشتیمان بووە و مێژوویی زیاتر لە نیو سەدەی رابردوو و لە قۆناغە سەختەكانی خەباتدا ، پشتیوانی دۆزی رەوایی كورد بووە و هیچ كاتێ سازشی لە بستێك خاكی كوردستان و مافەرەواكانی كورد ، نەكردووە و هەمیشە باوەری بەوە هەبووە كە دەبێ دۆزی كورد لە رێگەی ئاشتی و گفتگۆوە چارەسەر بكرێ.پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبێكی نەتەوەیی نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكو له سه‌رئاستی عێراقیشدا وه‌ك یه‌كه‌مین پارته له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تی و به‌ته‌نیا زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی بردۆته‌وه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به دۆست و نه‌یارانی كوردی سه‌لماند كه ئه‌م پارته وه‌ك چۆن خۆی وه‌ك حزب له ناوچه‌كه‌دا پێشه‌نگی دسپلین و سیسته‌ماتیكی پارتایه‌تی و رێكخراوهیییه، ئاوایش سه‌رۆك و ڕابه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ژماره‌یه‌كی گرنگی نێو ژماره مه‌زنه‌كانه و مه‌رجه‌عی باڵای پرسه چارهنووسسازهكانه و خودانی پرسێكی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی و تێڕوانینیشی بۆ پرسه‌كه له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی پله و پۆسته‌كانی به‌غدایه و سازشیش هه‌ڵناگرێ.سه‌رۆك مسعود بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ری نێو بزاڤی رزگاریخوازی له ناوچه‌كه، هه‌ر له سه‌رده‌می پۆل بریمه‌ری حاكمی سیاسییه‌وه ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی له یرۆسه‌ی سیاسی و نووسینی ده‌ستووردا بینیوه، ئه‌و حكشومهتانهی به‌غدایش له‌كاتی دامه‌زراندنیاندا هانایان بۆ به‌ڕێزییان هێناوه و دوای دامه‌زراندنیشیان، هه‌ر كه پشتییان له هه‌ولێر كردووه و به‌ره‌و به‌غدا شۆڕ بوونه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه پشتییان له بارزانی و به‌ڵێن و رێككه‌وتنه‌كانیان، پشتییان له ته‌وافوق و پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگیی سیاسی كردۆته‌وه.نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵكو بڕینی بوودجه و مووچه و گه‌مارۆی ئابووری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك و تفاقی جه‌نگیی پێشمه‌رگه و، هه‌ر له دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و یاریكردن به مووچه و بوودجه‌ی پێشمه‌رگه و هێرشی سوپا و په‌لاماردان، سزادانی به‌كۆمه‌ڵ و چه‌ندین ره‌فتاری دیكه‌ی به‌غدا.. ئه‌وه حكوومه‌ته یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی به‌غدا بوونه كه به هه‌وڵ و كۆششی كورد و سه‌رۆك بارزانی دامه‌زراون و ئه‌و نه‌هامه‌تی و قه‌یرانانه‌یان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه خۆڕاگره‌كه‌ی درووست كردووه و مه‌به‌ستیش له درووستكردنیان ڕوونه كه بۆچی و له پای چی دابووه. بەدڵنییاییەوە ئەو حیكمەت و خۆراگریی و سەبرەی سەرۆك بارزانیی ، بووە هۆی ئەوەی كە مێژوو و دەسكەوتەكان و شكۆیی كورد پارێزراو بێ و بەرەو قۆناغێكی بەهێزتر هەنگاو بنێ و ئایندەیەكی گەش چاوەروانی بكات ..پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتیی بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانیی هەڵگری ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكی قورس و بەرزە، چ لەسەر ئاستی هەر تاكێكی ئەم نیشتیمانە و چ لە سەر ئاستی حزب وەك دامەزراوەیەك ، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتیی و كۆڵنەدان هەر لە سەرٍەتایی دامەزراندنییەوە لە سەر دەستی سەرۆك بارزانیی لە پێناو كۆمەڵێك ئامانجی ستراتیژی و گرنگ و بەدینەهاتووی میللەتێكی چەوساوەو خێر لەخۆ نەدیو دروست بووە، تاوەكو بتوانێت ئەم بەرپرسیاریەتییە مێژوویی و پاراستنی شووناسی نەتەوەیەك بگرێتە ئەستۆ، هەر هەر بۆیە، بە درێژایی مێژووی دروستبوونی هەوڵی جدی داوە لە پێناو جێبەجێكردنی ئەو بەرپرسیاریەتەی لەسەر شانیەتی، كە خۆی دەبینێتەوە لە بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كورد، سیاسەت و خەبات و كاركردنی نەپساوەو بەدیهێنانی ئارامی و ئاوەدانی و سەرجەم دەستكەوتەكانی تر، شاهێدی مێژووی خەباتی بەرپرسیاریەتیەكەیەتی، لەسەرئاستی نیشتیمانی و نەتەوایەتی و حزب و حوكمداریەتی، بۆیەش ئەمڕۆ پارتی لەبەردەم بەرپرسیاریەتێكی گەورەی میللەتەكەی دایە، كە وەكو گەورەترین حزب لە هەرێمی كوردستان هەڵبژێردراوە، هۆكاری ئەم فراوانی و گەورەییەی پارتیش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتیە گەورەیەی لەسەر شانی بوو، بەتایبەت لە چوار ساڵی ڕابردوو، كە سەرەڕای هەموو ئەو نەهامەتی و كێشە سیاسی و سەربازی و ئابووریەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێچەوانەی حزبەكانی تر، كەوتە ژێر بەرپرسیاریەتێكی یەكجار گەورە، چونكە زۆربەی حزبەكان كە بەشدار بوون لە پێكهێنانی حكوومەتی بنكەفراوانی پێشوو، پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومەتیان لە نیوە ڕێگای تونێلێكی تاریك و سەختدا بەجێهێشت و ڕوویان لە گەلی كورد وەرگێڕا، كە گەیشتن بە ڕووناكی و سەركەوتن بەسەر دۆخەكەدا تا ڕادەیەكی زۆر ئەستەم بوو، هەر بۆیەش گەلی كورد لەم ساتەدا تاكە ئومێدیان بۆ دەربازبوون لەو هەموو كێشە ئاڵۆزانە دا پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كە دواتر پارتی توانی بەهەوڵی گەلی كورد و جەنابی سەرۆك و هەروەها سەرۆكی حكوومەت، ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن و دیسانەوە ببنە جێگای متمانەی گەلی كورد، بۆیە لە ئێستادا پارتی دەیەوێت لە پێكهێنانی حكوومەتی ئایندەدا ئەم ئەزموونەی پێشوو كە حكوومەتی بنكەفراوان و شان تەكاندنی حزبەكان بوو لە بەرپرسیاریەتی دووبارە نەكاتەوە، بۆیە پارتی ئەم جارە لە پێكهێنانی حكوومەتی ئایندەدا زۆر جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەكاتەوە كە ئەو حزبانەی بەشدار دەبن لە حكوومەت، دووبارە پارتی و حكوومەت لە نیوەی ڕێگا بەجێنەهێڵن و خۆیان لە بەرپرسیاریەتی میللەتێكی ماندوو نەدزنەوە، هەروەها پێویستە هەروەك چۆن لە قۆناغێكی ئارام و بێ كێشەدا، بەردەوامن لە حكوومەت بەوشێوەیەش ئەگەر هەر كۆسپ و تەگەرەیەك هاتە بەردەم حكوومەتی ئایندە، پێویستە بە گوێرەی حەجم و قەبارەی خۆیان بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن و لە حكوومەت بەردەوام بن تاوەكو دۆخەكە تێدەپەڕێت، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت چوارساڵی داهاتوو قۆناغێكی ئارام و خۆشگوزەران بێت و، هەروەها كوردستانێكی بەهێزلە هەموو سێكتەرەكان بوونیات بنرێت، بەهەموو لایەك خزمەتی خەڵی كوردستان بكەن، چونكە خەڵكی كوردستان لە چوار ساڵی ڕابردوو نەهامەتی و هیلاكی زۆری چەشت و زۆر خۆڕاگر و بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكەدا كرد، بۆیە پێویستە چوار ساڵی داهاتوو قۆناغێكی جیاواز بێت و گەلی كورد بگاتە كەناری ئارام و دڵنییایی بگرێت، كە ئەمەش بە هەوڵی حكوومەتێكی بەهێز و بەرپرسیار دێتەدی.