پارتی,بارزانیی شانازی بەرپرسیاریەتی قورس وبەرزی پێبراوە ..

پارتی,بارزانیی شانازی بەرپرسیاریەتی قورس وبەرزی پێبراوە ..

سەرۆك بارزانیی، وەك پێشمەرگەیەك بەرگریكاری خاك ونیشتیمان بووە و مێژوویی زیاتر لە نیو سەدەی رابردوو و لە قۆناغە سەختەكانی خەباتدا ، پشتیوانی دۆزی رەوایی كورد بووە و هیچ كاتێ‌ سازشی لە بستێك خاكی كوردستان و مافەرەواكانی كورد ، نەكردووە و هەمیشە باوەری بەوە هەبووە كە دەبێ‌ دۆزی كورد لە رێگەی ئاشتی و گفتگۆوە چارەسەر بكرێ‌.پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبێكی نەتەوەیی نه‌ك هه‌ر له‌ كوردستان به‌ڵكو له‌ سه‌رئاستی عێراقیشدا وه‌ك یه‌كه‌مین پارته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تی و به‌ته‌نیا زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی بردۆته‌وه‌. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ دۆست و نه‌یارانی كوردی سه‌لماند كه‌ ئه‌م پارته‌ وه‌ك چۆن خۆی وه‌ك حزب له‌ ناوچه‌كه‌دا پێشه‌نگی دسپلین و سیسته‌ماتیكی پارتایه‌تی و رێكخراوه‌یییه‌، ئاوایش سه‌رۆك و ڕابه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ژماره‌یه‌كی گرنگی نێو ژماره‌ مه‌زنه‌كانه و مه‌رجه‌عی باڵای پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كانه‌ و خودانی پرسێكی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی و تێڕوانینیشی بۆ پرسه‌كه‌ له‌ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی پله‌ و پۆسته‌كانی به‌غدایه‌ و سازشیش هه‌ڵناگرێ.سه‌رۆك مسعود بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ری نێو بزاڤی رزگاریخوازی له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌ر له‌ سه‌رده‌می پۆل بریمه‌ری حاكمی سیاسییه‌وه‌ ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی له‌ یرۆسه‌ی سیاسی و نووسینی ده‌ستووردا بینیوه‌، ئه‌و حكشومه‌تانه‌ی به‌غدایش له‌كاتی دامه‌زراندنیاندا هانایان بۆ به‌ڕێزییان هێناوه‌ و دوای دامه‌زراندنیشیان، هه‌ر كه‌ پشتییان له‌ هه‌ولێر كردووه‌ و به‌ره‌و به‌غدا شۆڕ بوونه‌ته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ پشتییان له‌ بارزانی و به‌ڵێن و رێككه‌وتنه‌كانیان، پشتییان له‌ ته‌وافوق و پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگیی سیاسی كردۆته‌وه‌.نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵكو بڕینی بوودجه‌ و مووچه‌ و گه‌مارۆی ئابووری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك و تفاقی جه‌نگیی پێشمه‌رگه‌ و، هه‌ر له‌ دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ و یاریكردن به‌ مووچه‌ و بوودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ و هێرشی سوپا و په‌لاماردان، سزادانی به‌كۆمه‌ڵ و چه‌ندین ره‌فتاری دیكه‌ی به‌غدا.. ئه‌وه‌ حكوومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانی به‌غدا بوونه‌ كه‌ به‌ هه‌وڵ و كۆششی كورد و سه‌رۆك بارزانی دامه‌زراون و ئه‌و نه‌هامه‌تی و قه‌یرانانه‌یان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌ خۆڕاگره‌كه‌ی درووست كردووه‌ و مه‌به‌ستیش له‌ درووستكردنیان ڕوونه‌ كه‌ بۆچی و له‌ پای چی دابووه‌. بەدڵنییاییەوە ئەو حیكمەت و خۆراگریی و سەبرەی سەرۆك بارزانیی ، بووە هۆی ئەوەی كە مێژوو و دەسكەوتەكان و شكۆیی كورد پارێزراو بێ‌ و بەرەو قۆناغێكی بەهێزتر هەنگاو بنێ‌ و ئایندەیەكی گەش چاوەروانی بكات ..پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتیی بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانیی هەڵگری ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكی قورس و‮ ‬بەرزە،‮ ‬چ لەسەر ئاستی‮ ‬هەر تاكێكی ئەم نیشتیمانە و چ لە سەر ئاستی حزب وەك دامەزراوەیەك ،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتیی و كۆڵنەدان هەر لە سەرٍەتایی دامەزراندنییەوە لە سەر دەستی سەرۆك بارزانیی لە پێناو كۆمەڵێك ئامانجی ستراتیژی و‮ ‬گرنگ و بەدینەهاتووی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬چەوساوەو خێر لەخۆ نەدیو دروست بووە،‮ ‬تاوەكو بتوانێت ئەم بەرپرسیاریەتییە مێژوویی‮ ‬و پاراستنی شووناسی نەتەوەیەك بگرێتە ئەستۆ،‮ ‬هەر هەر بۆیە، بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬هەوڵی‮ ‬جدی‮ ‬داوە لە پێناو جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو بەرپرسیاریەتەی‮ ‬لەسەر شانیەتی،‮ ‬كە خۆی‮ ‬دەبینێتەوە لە بەدیهێنانی‮ ‬مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬سیاسەت و خەبات و كاركردنی‮ ‬نەپساوەو بەدیهێنانی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و سەرجەم دەستكەوتەكانی‮ ‬تر،‮ ‬شاهێدی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬بەرپرسیاریەتیەكەیەتی،‮ ‬لەسەرئاستی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬و حزب و حوكمداریەتی،‮ ‬بۆیەش ئەمڕۆ پارتی‮ ‬لەبەردەم بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬دایە،‮ ‬كە وەكو گەورەترین حزب لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردراوە،‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەم فراوانی‮ ‬و گەورەییەی‮ ‬پارتیش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵگرتنی‮ ‬ئەو بەرپرسیاریەتیە گەورەیەی‮ ‬لەسەر شانی‮ ‬بوو،‮ ‬بەتایبەت لە چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو،‮ ‬كە سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەو نەهامەتی‮ ‬و كێشە سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ئابووریەی‮ ‬ڕووی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە پێچەوانەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬تر،‮ ‬كەوتە ژێر بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬یەكجار گەورە،‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬حزبەكان كە بەشدار بوون لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بنكەفراوانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و حكوومەتیان لە نیوە‮ ‬ڕێگای‮ ‬تونێلێكی‮ ‬تاریك و سەختدا بەجێهێشت و‮ ‬ڕوویان لە گەلی‮ ‬كورد وەرگێڕا،‮ ‬كە گەیشتن بە‮ ‬ڕووناكی‮ ‬و سەركەوتن بەسەر دۆخەكەدا تا‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬زۆر ئەستەم بوو،‮ ‬هەر بۆیەش گەلی‮ ‬كورد لەم ساتەدا تاكە ئومێدیان بۆ دەربازبوون لەو هەموو كێشە ئاڵۆزانە دا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬كە دواتر پارتی‮ ‬توانی‮ ‬بەهەوڵی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و جەنابی‮ ‬سەرۆك و هەروەها سەرۆكی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن و دیسانەوە ببنە جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆیە لە ئێستادا پارتی‮ ‬دەیەوێت لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندەدا ئەم ئەزموونەی‮ ‬پێشوو كە حكوومەتی‮ ‬بنكەفراوان و شان تەكاندنی‮ ‬حزبەكان بوو لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬دووبارە نەكاتەوە،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬ئەم جارە لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندەدا زۆر جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەكاتەوە كە ئەو حزبانەی‮ ‬بەشدار دەبن لە حكوومەت،‮ ‬دووبارە پارتی‮ ‬و حكوومەت لە نیوەی‮ ‬ڕێگا بەجێنەهێڵن و خۆیان لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬ماندوو نەدزنەوە،‮ ‬هەروەها پێویستە هەروەك چۆن لە قۆناغێكی‮ ‬ئارام و بێ كێشەدا،‮ ‬بەردەوامن لە حكوومەت بەوشێوەیەش ئەگەر هەر كۆسپ و تەگەرەیەك هاتە بەردەم حكوومەتی‮ ‬ئایندە،‮ ‬پێویستە بە گوێرەی‮ ‬حەجم و قەبارەی‮ ‬خۆیان بەرپرسیاریەتی‮ ‬هەڵبگرن و لە حكوومەت بەردەوام بن تاوەكو دۆخەكە تێدەپەڕێت،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەیەوێت چوارساڵی‮ ‬داهاتوو قۆناغێكی‮ ‬ئارام و خۆشگوزەران بێت و،‮ ‬هەروەها كوردستانێكی‮ ‬بەهێزلە هەموو سێكتەرەكان بوونیات بنرێت،‮ ‬بەهەموو لایەك خزمەتی‮ ‬خەڵی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬چونكە خەڵكی‮ ‬كوردستان لە چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو نەهامەتی‮ ‬و هیلاكی‮ ‬زۆری‮ ‬چەشت و زۆر خۆڕاگر و بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكەدا كرد،‮ ‬بۆیە پێویستە چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو قۆناغێكی‮ ‬جیاواز بێت و گەلی‮ ‬كورد بگاتە كەناری‮ ‬ئارام و دڵنییایی بگرێت،‮ ‬كە ئەمەش بە هەوڵی‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬بەهێز و بەرپرسیار دێتەدی‮. ‬ ‮
Top