کوردو و بیری ناسیونالیستی سەردەست

کوردو و بیری ناسیونالیستی سەردەست
کوردستان بە جورێک دابەش کراوە بە سەر دەوڵەتە داگیرکراوەکاندا واتە ئەو دەوڵەتانەی کە هەڵگری بیری ناسیونالیستی سەردەستن بێجگە لە خویان هیچ نەتەوەیێکی تر نابینن و دان بە هەبونیان نانێن وەک نەتەوەی غەیری خویان

هەر نەتەوەیێکی غەیرە تورک و عەڕەب و فارس بەرگری لە خوی و ناسنامەکەی کردبێت لە ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا کەوتوتە بەر هەڕەشە و پەلاماردانی توند لە لایەن پەیڕەوانانی بیری ناسیونالیستی سەردەست و هەوڵی لەناو بردن و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەی دەرەوەی نەتەوەی خویان داوە.

ئەمە حاڵ و وەزعی ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست بووە هەتاکۆ ئەمڕۆ و گومانی تێدا نیە ئەم سیاسەتە شوفینیە هەروا بەردەوام دەبێت لە ناوچەکەدا و گوڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

بیری ناسیونالیستی سەردەست بیری داگیرکاری و فراوانخوازی و خو بە باڵاترو و باشتر زانینە لە نەتەوەکانی غەیری نەتەوەی خویان

گەر بێتو کورد وەک نەتەوە لە دەرەوەی تورک عەڕەب و فارس بە نمونە وەربگرین ئەوەمان بو دەرەەکەوێت کە کورد لە بەر ئەوەی نەتەوەیێکی جیاوازە لە ئەوان لە هەموڕویێکەوە سەدان کارەسات و تراژیدیایان بەسەر دا هێناوە تەنها لە بەر ئەوەی کە کورد بووە و داوای ناسنامەی نەتەوەیی خوی کردووە کە لێی زەوتکراوە سەدان ساڵە.

لە کاتێکدا بە پێی هەمو پێوەرە نێودەوڵەتیکان ئەوانەی کە جەخت لە سەر مافی گەل و نەتەوە ژێردەستەکان دەکەن مافی ڕەوای کوردە کە ئەویش وەک هەر نەتەوەیێکی تری ئەم جیهانە ناسنامەی تایبەت بە خوی هەبێت و ببێتە خاوەن قەوارەیێکی سیاسی سەربەخو بە خوی

.بەڵام خوزگە شتێکە و واقع شتێکی تر ئەوەی کە تەحەککوم بە واقع دەکات هەمیشە بەرژەوەندی هاوتەریبی دەوڵەتە زلهێزەکانی دونیا بووە لە گەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە سەرەڕای هەبونی هۆکارری ناوخویی لەسەرەوەی هەموشیان لە یەکترازانی نێو ماڵی کوردی کورد نەیتوانیوە ئامانجی خوی بپێکێت لە دۆزە ڕەواکەی دوا کەوت.

گوڕانکاریەسیاسیەکان لە سەر ئاستی سیستەمی جیهانی و بە گشتی و ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی کە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان ئەوانیش تائەمڕۆ نەبونە هوی گوڕینی ئەقڵیەتی شوفینی و بیری ناسیونالیستی سەردەستیش لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ توندتر لە جاران دژایەتی کورد دەکەن و سەدان ساڵیشە بە داخەوە کورد وانەیێکی وەرنەگرت لەو هەمو ئەزمونە تاڵەی کە لە گەڵ دەوڵەتە سەردەستەاکانی ناوچەکەی هەیە و لە یەکترازانی نەتەوەییش هەتاکۆ ئەمڕۆ بەردەوامە ئەمەش ڕێک ئەوەیە کە ئەجندای سیاسی دوژمنان دەخوازێت و لە بەرژەوەندی پلان و ئسنڕاتیژیەتی ئەواندا تەواو بووە.

ئەمڕۆ پێویستە کورد وەک نەتەوە پێش هەمو شتێک ماڵی خوی ڕێکبخاتەوە بە شێوەیلکی گشتی وە بە تایبەت لە ڕوی سیاسیەوە تاکو بتوانێت ڕوبەڕوی ئەقڵیەتی ڕەگەزپەرستی ببێتەوە چۆنکە نابێ ئێمە ڕابردوی پڕ لە مەینەتی و کارەساتباری کە بەسەر کوردو کوردستاندا هاتووە فەراموش بکەین

بەڵکۆ دەبێ پەندو وانە وەربگرین و ئەولەویەت بدەینە ئستڕاتیژیەتی نەتەوەیی خومان و کوردایەتی بکەینە پێوەری سەرەکی بو سەرخستنی دۆزە ڕەواکەمان و سەرکەوتن بە سەر هەمو کوسپ و تەگەرەکان لە داهاتودا.
Top