لە ماەوی سەد ساڵی ڕابردوودا گۆڕانكاری و دەستكاریی گەورە لە سنوورە نێودەوڵەتییەكاندا لە ئەنجامی شەڕە جیهانییەكاندا هاتۆتەئاراوە. جەنگی یەكەم كۆمەڵێك دەوڵەتی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی تر دروست كردو جەنگی دووەمی جیهانی بووە هۆی ئازادبوونی بەشێكی زۆر لە دەوڵەتانی بندەستی دەوڵەتە كۆڵۆنیالیستەكان و دامەزراندنی چەند دەوڵەتێك. كۆتایی جەنگی ساردیش بووە هۆی دروستبوونی چەندین دەوڵەت لە ئەوروپا و ئاسیا و دووریش نییە جەنگی جیهانی دژی تێرۆر ببێتە هۆی دەستكاریكردنی سنووری هەندێك دەوڵەت. كوردستان وەك مەیدان و لایەنێكی دیار و گرنگی ئەم جەنگە دەرفەتی گەورەی لەبەردەم كراوەتەوە و قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە و هەنگاونانی جددی و كردەیی بەرەو سەربەخۆیی بەندە بە ئیرادە و بڕیاری سەركردایەتی سیاسیی كوردستانەوە. ئەوەی جێی داخە ئەوەیە كە سەڕای دۆخە نێودەوڵەتی و نێوخۆییە گونجاوەكە هێشتا هەندێك لایەنی كوردستان بە پاساو و بیانووی جێاوازەوە ڕێگرن لەبەردەم سڕینەوەی ئەو غەدرە مێژووییەی سەد ساڵە لە خەڵكی كوردستان دەكرێ.جیهان رۆژ لە دوای رۆژ لە گەشەكردندایە، لەگەڵ ئەوەش زۆر جار مرۆڤ مەحكوم ئەكرێت بەوەی كە بژیت لە بارودۆخێك نەتوانێ دەستەبەری كەڕامەتی بكات وەك مرۆڤ. پێشێلكاری مافەكانی تاكو ئێستاش بەردەوامە، لە هەندێ ناوچە ئەم پێشلكاریانەش تێدەپەڕن بەبێ هیچ سزدانێك، ئێستاش گەلانێك هەن ئەژین لە ژێر سوكایەتی پێكردن و ئازارداو ئەشكەنجەو دوور لە پێوەرە مرۆیی و گەردوونی و مافەكانی مرۆڤ. هەموو ئەو گەلانە مافی ئەوەیان هەیە كە داوای مافی چارەی خۆنووسین بكەن، بەڵام بە بوونی چەند پێوەرێك و داواكردنی ئەم مافەش بە چەند رێگایەك دەبێت. مافی چارەنووس و مەسەلەی وەرگرتن و پیادەكردنی مافی سەربەخۆی و جودابوونەوە كە خۆی لە پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریەتیدا دەبینێتەوە، یەكێكە لەو مەسەلە گەرم و گوڕانەی كە لە یاسای گشتی نێودەوڵەتیدا تاكو ئێستا نەتوانراوە بە شێوەیەكی كۆتایی یەك لایی بكرێتەوەو بنەماو پێوەرەكانی بە تێر و تەسەلی بۆ دابنرێت. كۆمەڵێك رووداوی سیاسی سەر گۆڕەپانی عێراقو ناوچەكە، كاریگەریان خستۆتە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێم، هەرچەندە هیچ رووداوێك كەمو زۆر، راستەوخۆبێت یان ناڕاستەوخۆ، بێ كاریگەری نابێت، بەڵام ئەو رووداوانەی ئێستا كاریگەرییان لە سەر یەكڕیزی ناو ماڵی كورد هەیە، بۆیە شایانی ئەوەن مرۆڤ هەڵوەستەیان لەسەر بكات.كۆمەڵگەی كوردستان نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی جیاوازییەكانی بكاتە هۆكارێك بۆ بەهێز بوونی خۆی، بۆیە هەر جیاوازییەك لە هەڵوێستی سیاسی، دەبێتە هۆكاری لێكترازانی ناوماڵەكەی، ئەمەش دواجار بە زیانی كۆی پرسە سیاسییەكانی تەواو دەبێت، لەرابردوودا كورد بەردەوام قوربانی ململانێی هەردوو زلهێزی عوسمانلیو سەفەوی بووە، هیچ جارێك نەبووە كورد سوودی لە ململانێی ئەو هەردوو هێزە وەرگرتبێت، بەپێچەوانەوە هەمیشە لەسەر خاكی كورد ململانێكانیان یەكلایی بۆتەوە، بەڵام ئەوەی كێشەی كوردە ئەوەیە دەرس لە مێژوو وەرناگرێت، ئەگەرنا مێژوویەكی دەوڵەمەندی لەوبارەوە هەیە. میرنشینی ئەردەڵان بۆخۆی لە دەوڵەتێكی گەورە دەچوو، بەڵام بەهۆی ململانێی میرەكانی خۆی لەگەڵ یەكتر، و لەگەڵ میرەكانی بابان، بەپشت بەستنی هەریەكیان بە نۆرە بە دەوڵەتی عوسمانیو سەفەوی، ئەمڕۆ بوونەتە بەشێك لە مێژووێكی ناشرین. پێكهاتەی كەسایەتی تاكی كورد، پێكهاتەیەكی ئاڵوزو پڕە لە گرێی دەروونی، رەنگە ئەمەش پەیوەندی بە زۆری چەوساندنەوەو بێ دەوڵەتییەوە هەبێت، بۆیە هەمیشە لە جیاتی سازانو رێكەوتن لەگەڵ یەكتر، پەنا بۆ هێزی دەرەكی دەبەن، ئەوەی كێشەكانیشی زیاتر قوڵ كردوونەتەوە، نەبوونی كولتوری قبوڵكردنی جیاوازییەكانی یەكترە، لەبەرئەوەی كوردستان پڕۆسەی رۆشنگەری بەخۆیەوە نەبینیوە، بۆیە كۆمەڵگاكەی جیاوازییەكانی یەكتر قبوڵ ناكات، هەرلەبەر ئەم هۆكارەشە بچووكترین ململانێو جیاوازی سیاسی دەبێتە هۆی لێكترازانی كۆمەڵایەتی. لەبەر رۆشنایی دەستووری نەتەوە یەكگرتوەكان و رێككەوتننامە نێودەوڵەتی و هەرێمیەكان كە ئاماژەمان پێكرد، دەگەینە ئەو راستیەی كە پرەنسیپی مافی چارەی خۆنووسین لە پرەنسیپەكانی یاسای گشتی نێودەوڵەتی و بنەماكانی ئامیرەو ملزمەو مافێكی مرۆیی جێگیرو بنچینەییە، بۆ داواكردنی ئەم مافەش پێوەرێكی پەسەندكراوی نێودەوڵەتی هەن كە دەبێت لە قەوارەیەك یان گەلێك هەبن تا بتوانێ داوای مافی چارەی خۆنووسین بكات. ئەو گەلەی داوای مافی چارەی خۆنووسین ئەكات دەبێ هەرێمێكی دیاریكراوی هەبێت و گەلەكەش لە دانیشتووانی هەمیشەی ئەو هەرێمە بن، هەرێمێكی هەبێت كە كاروباری ناوخۆی هەرێم بەڕێوە ببات، توانای دروستكردنی پەیوەندی نێودەوڵەتی هەبێت. هەروەها دادگای دادی نێو دەوڵەتیش چەند پێوەرێكی تری بۆ زیاد كرد بەوەی كە ئەو قەوارەیە ئارەزووی بوونی دەوڵەتی هەبێت، ئاشتی دۆست بێت و پەسەندی ئیلتزامەتەكانی پەیمانی نەتەوەیەگكرتوەكان بكات و توانای جێ بەجێ كردنی ئەو ئیلتزاماتانەی هەبێت. بە شێوەیەكی گشتی رێگاكانی داواكردنی مافی چارەنوسیش دابەش دەبن بەسەر دوو رێگا، ئەوانیش رێگای ئاشتیانە كە بریتیە لە گرتنەبەری هەر رێگا چارەیەكی سیاسی یان یاسای یان كۆمەڵایەتی یان رۆشنبیری یان هەر رێگایەكی تری ئاشتیانە كە لە رێگایەوە بانگەشە بۆ كردن و داواكردنی مافی چارەنووسینی لێ بكەوێتەوە ئەو رێگا ئاشتیانەش وەك خۆپیشاندانی ئاشتیانەو بەربلا و وروژاندی رای گشتی، كۆكردنەوەی واژۆ...، رێگەی دووەم رێگای نائاشتیانەیە ئەم رێگایەش بریتیە لە سەرجەم رێگا چارە نائاشتیەكانی كە لە رێگەی بەكارهێنانی هێز و گرتنەبەری رێگا چارە سەربازیەكان وەكو خەباتی چەكداری و شۆرش و سەرجەم رێگا چارە سەربازیەكانی دیكە، گرتنەبەری چەكدارانەش لە پێناو بەدەستهێنانی مافی چارەی خۆنووسین لە لایەن نەتەوەیەگكرتوەكان و چەند بەڵگەنامەوە شەرعیەتی پێدراوە ئەگەر سەرنج بدەین بەراورد بكەین لە نێوان حالەتەكان دەبینین زۆربەی حالەتەكانی وەركرتن و پیادەكردنی مافی چارەی خۆنوسین لە رێگەی گرتنە بەری خەباتی چەكداریەوە بووە. ئەمەش شەرعیەتی ئەم رێگایە دەسەلمێنێ ئەو بزوتنەوە رزگاری خوازانەی كە بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەی خۆنوسین خەبات دەكەن خاوەن كەسایەتی یاسای نێودەوڵەتین، سەرجەم ئەو شەڕانەشی پێی هەڵدەستن پێویستە بنەماكانی یاسای گشتی نێودەوڵەتی لەسەر جێ بەجێ بكرێن.ئێمەی كورد لە پێناو بەدەستهێنانی ئەو مافە زەوتكراوە ، هەزاران شەهیدمان بەخشیووە و سەدان پیلانگێری و چەكی كۆمەڵكوژمان بە كارهێناوە و ریفراندۆمی سەربەخۆیمان ئەنجامداوە ، گەمارۆمان تێكشكاندووە و بەڵام سازش مان لە سەر ئەو مافە نەكردووە و دەبێ وەك باقی گەلانی ناوچەكە و جیهان بەدەستی بێنین .. ئێمە نەك مێژووی دوای نەمانی بەعس و مامەڵەمان لە عێراقی دوای رووخانی رژێمی بەعسی رووخاو لە ساڵی ٢٠٠٣وە دەستی پێكردووە، فێری كردبین، بەڵكو مێژووی سەد ساڵەمان كە لە بن بەرداشی هەمان داگیركردندا دەهاڕێین فێری كردووین، ئێمە ناتوانین لە چوارچێوەیەكدا بژین كە جگە لە نەهامەتی و وێرانكاری و سڕینەوەی سیمای نەتەوایەتی و ڕەتكردنەوەی وجوود هیچی تری پێنەبەخشیوین. دوای ساڵی ٢٠٠٣ و هاوكاری كورد لە رزگاركردنی عێراق و كوردستان و هەوڵەكانمان بۆ داڕشتنی دەستوورێك كە لانیكەمی داخوازییە نەتەوەیی و سیاسی و كەلتوورییەكانی لەخۆگرتبێ و دوای هەوڵە بەردەوامەكانی سەركردایەتی سیاسیی كوردستان لە ماوەی ١3 ساڵی ڕابردوودا تازە خەریكین دەگەڕێینەوە چوارگۆشەی یەكەم و بە ئەقڵییەتی كەمینە و زۆرینە ڕای زۆرینەیەكمان بەسەردا دەسەپێنن كە سەد ساڵە بە ئاگر و ئاسن حوكممان دەكەن. ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و سەركەوتن بە رێژەی 93 لەسەدا بە دەنگی "بەڵێ" و دواتر بەرگریكردن لە دەسكەوتەكان و بەتایبەت "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان و سەركەوتنەكانی هەر دوو پەرلەمانی عێراق و كوردستان ئاماژە و هۆشداری دانێكی روون و ئاشكرایە بە دەسەڵاتدارانی بەغدا كە گەر مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد جێبەجێی نەكرێت ، بەردەوام بن لە پیلانگێریی هیچ هێزێك ناتوانێ پێش لە بەردەم مافی دەوڵەتخوازی گەلی كورد بگرێت..